نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2801 | 24 | 10 | ولولا فضل الله عليكم ورحمته وأن الله تواب حكيم |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌هره‌ی خوا‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئه‌و نه‌بێت له‌سه‌رتان (تووشی کێشه‌ی زۆر ده‌بن) به ڕاستی خوا ته‌وبه وه‌رگرو دانایه (ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه بکه‌ن). |
|
2802 | 24 | 11 | إن الذين جاءوا بالإفك عصبة منكم لا تحسبوه شرا لكم بل هو خير لكم لكل امرئ منهم ما اكتسب من الإثم والذي تولى كبره منهم له عذاب عظيم |
| | | (لێره‌وه قورئان ده‌رباره‌ی ئه‌و بوختانه ده‌دوێت که بۆ حه‌زره‌تی عائیشه له لایه‌ن دوو ڕووه‌کانه‌وه هه‌ڵبه‌سترا، هه‌ندێك له ئیماندارانیش بێ لێکدانه‌وه‌و تێفکران ده‌یانوته‌وه). بێگومان ئه‌وانه‌ی بوختانه‌که‌یان هه‌ڵبه‌ست ده‌سته‌یه‌ك بوون له خۆتان (یاخود وا خۆیان نیشان ده‌دا که له خۆتانن) وامه‌زانن که ئه‌و بوختانه شه‌ڕو خراپ بوو بۆتان، به‌ڵکو خێر بوو بۆتان (تا ئیمانداران له دووڕووه‌کان جیا بێته‌وه، ئیماندارانی دڵپاك وریا ببنه‌وه)، بێگومان تاوانی هه‌رکه‌س له‌و بوختانچیانه له گه‌ردنی خۆیدایه‌تی، ئه‌و که‌سه‌ش سه‌رۆك و گه‌وره‌و هه‌ڵبه‌ستی بوختانه‌که‌یه، سزایه‌کی سه‌خت و گه‌وره بۆی ئاماده‌یه. |
|
2803 | 24 | 12 | لولا إذ سمعتموه ظن المؤمنون والمؤمنات بأنفسهم خيرا وقالوا هذا إفك مبين |
| | | ده‌بوا هه‌ر که ئه‌و بوختانه‌تان بیست ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان گومانی چاکیان به خۆیان ببوایه‌و دڵنیا بوونایه له پاکی خۆیان و بیانوتایه ئه‌مه بوختانێکی ئاشکرایه‌و (کاری ناڕه‌وای وا له دایکی موسوڵمانان و له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ناوه‌شێته‌وه). |
|
2804 | 24 | 13 | لولا جاءوا عليه بأربعة شهداء فإذ لم يأتوا بالشهداء فأولئك عند الله هم الكاذبون |
| | | ده‌بوا بوختانچیه‌کان چوار شایه‌تیان بۆ سه‌لماندنی بوختانه‌که‌یان بهێنایه، کاتێك چوار شایه‌تیان نه هێنا، ئه‌وه ئیتر دیاره ئه‌وانه لای خوایش له ڕیزی درۆزنه‌کاندان. |
|
2805 | 24 | 14 | ولولا فضل الله عليكم ورحمته في الدنيا والآخرة لمسكم في ما أفضتم فيه عذاب عظيم |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌زه‌یی خوا‌و به‌خشنده‌ییه‌که‌ی نه‌بوایه له سه‌رتان له دنیا‌و قیامه‌تتدا، به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌تانه‌وه سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌و سه‌ختتان تووش ده‌بوو، به‌هۆی ڕۆچوونتان له‌و ده‌نگ و باسه‌دا. |
|
2806 | 24 | 15 | إذ تلقونه بألسنتكم وتقولون بأفواهكم ما ليس لكم به علم وتحسبونه هينا وهو عند الله عظيم |
| | | ئه‌وه بۆ هه‌ر ده‌ماو ده‌م قسه له زمانی یه‌کتر وه‌رده‌گرن (بێ لێکدانه‌وه)، کاتێك به زارتان شتێك ده‌ڵێن که هیچ ئاگاییتان ده‌رباره‌ی نیه، ئێوه واده‌زانن ئه‌و بوختانه شتێکی ساده‌و ئاسانه؟ له کاتێکدا ئه‌وه لای خوا زۆر گه‌وره‌و ناقۆڵایه. |
|
2807 | 24 | 16 | ولولا إذ سمعتموه قلتم ما يكون لنا أن نتكلم بهذا سبحانك هذا بهتان عظيم |
| | | ده‌بوا کاتێك گوێتان له‌و بوختانه بوو، بتانوتایه: ئێمه بۆمان نی یه قسه‌ی وا بکه‌ین، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا، ئاخر ئه‌مه بوختانێکی زۆر گه‌وره‌و ناقۆڵایه (که‌ی ئه‌وه له دایکی ئیمانداران ده‌وه‌شێته‌وه). |
|
2808 | 24 | 17 | يعظكم الله أن تعودوا لمثله أبدا إن كنتم مؤمنين |
| | | خوا ئامۆژگاریتان ده‌کات که نه‌که‌ن هه‌رگیز شتی ئاوا دووباره بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن. |
|
2809 | 24 | 18 | ويبين الله لكم الآيات والله عليم حكيم |
| | | خوا ئایه‌ت و فه‌رمان و ڕێنمووییه‌کانی ڕوون ده‌کاته‌وه بۆتان (تایه‌کتر له‌که‌دار نه‌که‌ن)، بێگومان خوا زانا‌و دانایه. |
|
2810 | 24 | 19 | إن الذين يحبون أن تشيع الفاحشة في الذين آمنوا له‌م عذاب أليم في الدنيا والآخرة والله يعلم وأنتم لا تعلمون |
| | | به ڕاستی ئه‌وانه‌ی حه‌ز ده‌که‌ن زیناو تاوان له ناو ئه‌وانه‌دا باوه‌ڕیان هێناوه بڵاوبێته‌وه، سزای پڕ ئێش و ئازار له‌م جیهان و له‌و جیهان بۆیان ئاماده‌یه‌و خوا خۆی چاك ده‌زانێت (سه‌ره‌نجامی زیناو شه‌ڕواڵپیسی به‌ره‌و کوێ ده‌چێت) ئێوه نایزانن. |
|