نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
3691 | 35 | 31 | والذي أوحينا إليك من الكتاب هو الحق مصدقا لما بين يديه إن الله بعباده لخبير بصير |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌وه‌ی که به‌وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه‌کردیت له‌م قورئانه، ئه‌وه حه‌ق و ڕاستیه‌و به‌ڕاست دانه‌ری کتێبه پێشه‌واکانیشه، به‌ڕاستی خوا ئاگا‌و بینایه به به‌نده‌کانی. |
|
3692 | 35 | 32 | ثم أورثنا الكتاب الذين اصطفينا من عبادنا فمنهم ظالم لنفسه ومنهم مقتصد ومنهم سابق بالخيرات بإذن الله ذلك هو الفضل الكبير |
| | | پاشان که‌سانێکمان کرده خاوه‌ن و ڕاگه‌یه‌نه‌ری ئه‌م قورئانه که هه‌ڵمانبژاردوون له به‌نده‌کانمان، جا هه‌یانه سته‌می له خۆی کردووه (چاکه‌ی که‌مه‌و گوناهی زۆره)، هه‌شیانه مام ناوه‌ندیه، هه‌شیانه زۆر گه‌رم و گوڕه له چاکه‌کاریدا به ویست و یارمه‌تی خوا، ئا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌و گه‌رم و گوڕیه له چاکه‌کاریدا، ڕێز‌و خه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره‌یه.. |
|
3693 | 35 | 33 | جنات عدن يدخلونها يحلون فيها من أساور من ذهب ولؤلؤا ولباسهم فيها حرير |
| | | ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه (له پاداشتی ئه‌و هه‌وڵ و کۆششانه‌یاندا) ده‌چنه باخه‌کانی به‌هه‌شتی- عدن-ه‌وه، له‌وێ ده‌ستبه‌ندی ئاڵتون و مرواری ده‌کرێته ده‌ستیان، پۆشاکیشیان له‌و به‌هه‌شته‌دا ئاوریشمه. |
|
3694 | 35 | 34 | وقالوا الحمد لله الذي أذهب عنا الحزن إن ربنا لغفور شكور |
| | | ئینجا هه‌مووان له خۆشی‌دا ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی غه‌م و په‌ژاره‌یه له دڵ و ده‌روونی ده‌رکردین، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارمان زۆر لێ خۆش‌بوو سوپاسگوزاره. |
|
3695 | 35 | 35 | الذي أحلنا دار المقامة من فضله لا يمسنا فيها نصب ولا يمسنا فيها لغوب |
| | | ئه‌و خوایه‌ی که جێنشینی کردین له ماڵی هه‌میشه‌یدا به به‌خشش و ڕێزی تایبه‌تی خۆی ئیتر هیچ نه‌خۆشی و ناخۆشیه‌ك توخنمان ناکه‌وێت، هیچ ئازار‌و ئێشێکی ده‌روونی توشمان نابێت و هیچ بێزاری و ماندوو بوونێکیش ڕومان تێناکات. |
|
3696 | 35 | 36 | والذين كفروا له‌م نار جهنم لا يقضى عليهم فيموتوا ولا يخفف عنهم من عذابها كذلك نجزي كل كفور |
| | | له‌و لاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون، دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه، بڕیاری له‌ناو چوونیان نادرێت، تا بمرن و ڕزگاریان ببێت!! ته‌نانه‌ت به‌شێك له سزاکه‌ش له‌سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه هه‌موو کافر‌و بێ باوه‌ڕه سه‌رسه‌خته‌کان سزا ده‌درێن و تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنین. |
|
3697 | 35 | 37 | وهم يصطرخون فيها ربنا أخرجنا نعمل صالحا غير الذي كنا نعمل أولم نعمركم ما يتذكر فيه من تذكر وجاءكم النذير فذوقوا فما للظالمين من نصير |
| | | ئه‌وانه گریه‌و زاری و هاوارو قیژه‌و ناڵه‌یان له‌ناو دۆزه‌خدا لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا: ده‌رمان بهێنه‌و ڕزگارمان بکه له‌م حاڵه، مه‌رج بێت کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بده‌ین، نه‌ك ئه‌وه‌ی که جاران ده‌مانکرد، له وه‌ڵامیاندا خوا ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان پێ نه‌به‌خشین؟ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیرێك بکاته‌وه تیایدا بیربکاته‌وه؟! بێدارکه‌ره‌وه‌شتان بۆ هات، (دیاره هه‌موویان خه‌جاڵه‌ت و سه‌رشۆڕده‌بن و قسه‌یان نامێنێت)، بۆیه پێیان ده‌وترێت: که‌واته ده بچێژن سزای دۆزه‌خ، چونکه سته‌مکاران هیچ پشتیوانێکیان نیه. |
|
3698 | 35 | 38 | إن الله عالم غيب السماوات والأرض إنه عليم بذات الصدور |
| | | به‌ڕاستی خوا زانا‌و شاره‌زای نهێنیه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانایه به‌وه‌ی که له سینه‌و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراوه.. |
|
3699 | 35 | 39 | هو الذي جعلكم خلائف في الأرض فمن كفر فعليه كفره ولا يزيد الكافرين كفرهم عند ربهم إلا مقتا ولا يزيد الكافرين كفرهم إلا خسارا |
| | | هه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی کرده جێ‌نشین له زه‌ویدا، جا ئه‌وه‌ی که کافر‌و بێ بڕوا بێت، ئه‌وه کافر بوونه‌که‌ی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت، بێ باوه‌ڕیی کافران، هیچیان لای په‌روه‌ردگاریان بۆ زیاد ناکات، جگه له خه‌شم و قینی خوا لێیان، خوانه‌ناسی کافران هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نیه جگه له خه‌ساره‌ت مه‌ندی و زه‌ره‌رمه‌نی نه‌بڕاوه. |
|
3700 | 35 | 40 | قل أرأيتم شركاءكم الذين تدعون من دون الله أروني ماذا خلقوا من الأرض أم له‌م شرك في السماوات أم آتيناهم كتابا فهم على بينت منه بل إن يعد الظالمون بعضهم بعضا إلا غرورا |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی کردوتانه به هاوه‌ڵ بۆ خوا‌و هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن جگه له خوا، پیشانم بده‌ن کام شوێنی زه‌ویان دروست کردووه، ئایا به‌شداریه‌کیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خوادا له دروستکردنی ئاسمانه‌کاندا!! یاخود کتێبێکمان پێبه‌خشیوون تا دڵنیابن له هاوکاریی بته‌کان!! نه‌خێر وانی یه، به‌ڵکو ئه‌و سته‌مکارانه هیچ به‌ڵێنێك به یه‌کتری ناده‌ن، ته‌نها خه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت. |
|