نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
3641 | 34 | 35 | وقالوا نحن أكثر أموالا وأولادا وما نحن بمعذبين |
| | | هه‌روه‌ها وتوویانه: ئێمه سامان و نه‌وه‌ی زۆرترمان هه‌یه (له‌ئیمانداران، دیاره که خوا ئێمه‌ی خۆش ده‌وێت!!)، ئێمه (له قیامه‌تدا) سزا‌و ئه‌شکه‌نجه نادرێین!!. |
|
3642 | 34 | 36 | قل إن ربي يبسط الرزق لمن يشا‌ء ويقدر ولكن أكثر الناس لا يعلمون |
| | | (پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وه، په‌روه‌ردگاری منه که ڕزق و ڕۆزی زۆر ده‌به‌خشێت به هه‌رکه‌سێك که بیه‌وێ، یان که‌می ده‌کاته‌وه‌و ته‌نگی ده‌کاته‌وه (بێگومان هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه) به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به (نهێنی کاره‌کانمان) نازانن و په‌ی پێ نابه‌ن. |
|
3643 | 34 | 37 | وما أموالكم ولا أولادكم بالتي تقربكم عندنا زلفى إلا من آمن وعمل صالحا فأولئك له‌م جزاء الضعف بما عملوا وهم في الغرفات آمنون |
| | | (له‌ڕاستیدا) نه ماڵتان و، نه نه‌وه‌تان شتێك نین که ببنه هۆی نزیکبوونه‌وه‌تان له ئێمه، (یا ڕازیبوونی ئێمه لێتان)، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجامده‌ده‌ن (ئه‌وانه نزیکن له ئێمه‌وه‌و ڕێزیان لای ئێمه هه‌یه) ئا ئه‌وانه پاداشتیان چه‌ند به‌رابه‌ره به‌هۆی کرده‌وه‌ی چاکیانه‌وه، هه‌ر ئه‌وانیش له کۆشك و ته‌لاره‌کانی (به‌هه‌شتدا) به ئاسودیی و ئارامیی و خۆشیی، ژیان ده‌به‌نه سه‌ر. |
|
3644 | 34 | 38 | والذين يسعون في آياتنا معاجزين أولئك في العذاب محضرون |
| | | ئه‌وانه‌س که هه‌وڵ و کۆشش ده‌ده‌ن (تا به‌ربه‌ست بخه‌نه ڕێی) ئایه‌ته‌کان ئێمه، ئا ئه‌وانه بۆ ناو سزا‌و ئازار ڕاپێچ ده‌کرێن. |
|
3645 | 34 | 39 | قل إن ربي يبسط الرزق لمن يشا‌ء من عباده ويقدر له وما أنفقتم من شي‌ء فهو يخلفه وهو خير الرازقين |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌رکه‌س له به‌نده‌کانی یا لێی ده‌گرێته‌وه، ئێوه‌ش هه‌ر شتێك ده‌به‌خشن ئه‌و زاته پێتان ده‌به‌خشێته‌وه (هه‌ندێك جار له دینادا، پاداشتی قیامه‌تیش با بوه‌ستێت)، چونکه ئه‌و خوایه چاکترین ڕزق و ڕۆزیی به‌خشه. |
|
3646 | 34 | 40 | ويوم يحشرهم جميعا ثم يقول للملائكة أهؤلاء إياكم كانوا يعبدون |
| | | ڕۆژێك دێت که هه‌موان کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وسا خوا به فریشته‌کان ده‌فه‌رموێت: (به‌ڕاست)، ئه‌وانه ئێوه‌یان ده‌په‌رست؟! |
|
3647 | 34 | 41 | قالوا سبحانك أنت ولينا من دونهم بل كانوا يعبدون الجن أكثرهم به‌م مؤمنون |
| | | (له وه‌ڵامدا) ده‌ڵێن: پاکیی و ستایش بۆ تۆ (ئه‌ی په‌روه‌ردگار) تۆ یارو یاوه‌ری ئێمه‌ی نه‌ك ئه‌وان، به‌ڵکو ئه‌وانه په‌رییان ده‌په‌رست، زۆربه‌یان باوه‌ڕیان پێیان هه‌بوو (باوه‌ڕیان به جادووگه‌رو ده‌جاله‌کان هه‌بوو). |
|
3648 | 34 | 42 | فاليوم لا يملك بعضكم لبعض نفعا ولا ضرا ونقول للذين ظلموا ذوقوا عذاب النار التي كنتم بها تكذبون |
| | | ئه‌وه ئیتر ئه‌مڕۆ که‌ستان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه که قازانجێك یا زه‌ره‌رێك به کهسیترتان بگه‌یه‌نێت، به‌وستهمکارانیش ده‌ڵێین: بچێژن سزای ئه‌و ئاگره‌ی که ئێوه به درۆتان ده‌زانی و باوه‌ڕتان پێی نه‌بوو. |
|
3649 | 34 | 43 | وإذا تتلى عليهم آياتنا بينات قالوا ما هذا إلا رجل يريد أن يصدكم عما كان يعبد آباؤكم وقالوا ما هذا إلا إفك مفترى وقال الذين كفروا للحق لما جاءهم إن هذا إلا سحر مبين |
| | | جا ئه‌گه‌ر ئایه‌ته ئاشکه‌او ڕوونه‌کانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه، (کافران) ده‌ڵێن: ئه‌مه کابرایه‌که‌و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌و ڕێبازی باوانتان وێڵتان بکات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌مه شتێکی ده‌ستهه‌ڵبه‌ست و هه‌ڵبه‌ستراوه، ئه‌وانه‌ش که کافرن ده‌رباره‌ی ئه‌و حه‌ق و ڕاستییه‌ی که بۆیان هاتووه ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه سیحر‌و جادوویه‌کی ئاشکرایه!!. |
|
3650 | 34 | 44 | وما آتيناهم من كتب يدرسونها وما أرسلنا إليهم قبلك من نذير |
| | | (جا خۆ ئێمه) هیچ کتێب و نامه‌یه‌کمان بۆ نه‌ناردوون تا بیخوێنن (تا له‌ڕووی ئه‌وه‌وه تۆ به‌درۆ بخه‌نه‌وه‌و بڕوات پێ نه‌که‌ن)، وه پێش تۆش هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان بۆ ڕه‌وانه نه‌کردوون (تا له سزای بێئیمانی بیانترسێنێت). |
|