نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
740 | 5 | 71 | وحسبوا ألا تكون فتنة فعموا وصموا ثم تاب الله عليهم ثم عموا وصموا كثير منهم والله بصير بما يعملون |
| | | (له‌ولاشه‌وه چونکه خۆیان به‌خۆشه‌ویستی خوا داده‌نا) به‌ته‌ما بوون که تووشی به‌ڵاو ناخۆشی و سزا نه‌بن (له سه‌رنجامی لادان و یاخی بوونیان) هه‌ر بۆیه کوێرو که‌ڕ بوون له ئاستی حه‌ق و ڕاستیدا، (دوایی که زانیان زه‌ره‌ریانه) ته‌وبه‌یان کرد، خوایش چاوپۆشی لێکردن، له‌وه‌ودوا (تێهه‌ڵچوونه‌وه له تاوان و لادان) و زۆربه‌یان کوێرو که‌ڕ بوونه‌وه له‌ئاستی حه‌ق و ڕاستیدا، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و (به‌سه‌ریاندا تێناپه‌ڕێت). |
|
741 | 5 | 72 | لقد كفر الذين قالوا إن الله هو المسيح ابن مريم وقال المسيح يا بني إسرائيل اعبدوا الله ربي وربكم إنه من يشرك بالله فقد حرم الله عليه الجنة ومأواه النار وما للظالمين من أنصار |
| | | سوێند به‌خوا به‌ڕاستی، ئه‌وانه بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: خوا هه‌ر مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌مه (به‌مه‌رجێک) مه‌سیح وتوویه‌تی: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، ئه‌و خوایه بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و دڵنیابن ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه بێگومان خوا به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رامکردووه و شوێن و جێگا‌و سه‌ره‌نجامی ئاگره، ئه‌وسا ئه‌وسته‌مکارانه هیچ جۆره پشتیوانێکیان نی یه (که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت). |
|
742 | 5 | 73 | لقد كفر الذين قالوا إن الله ثالث ثلاثة وما من إله إلا إله واحد وإن لم ينتهوا عما يقولون ليمسن الذين كفروا منهم عذاب أليم |
| | | سوێند بێت به‌خوا بێگومان ئه‌وانه‌ش بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: خوا یه‌کێکه له سێ دانه خوا (له حاڵه‌تێکدا): هیچ خوایه‌ک، هیچ په‌روه‌ردگارێک نیه جگه له خوایه‌کی تاکو ته‌نها، خۆ ئه‌گه‌ر له‌و گوفتاره نابه‌جێ و ناقۆڵایه‌یان کۆڵ نه‌ده‌ن، سوێند به‌خوا ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوون سزایه‌کی به‌ئێشیان تووش ده‌بێت. |
|
743 | 5 | 74 | أفلا يتوبون إلى الله ويستغفرونه والله غفور رحيم |
| | | ئایا (خاوه‌نانی ئه‌و بیر‌و بڕوا پووچانه) حه‌ق نیه ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا‌و داوای لێخۆشبوونی لێ بکه‌ن؟ له‌کاتێکدا: خوا لێخۆشبووه و میهره‌بانیشه!! |
|
744 | 5 | 75 | ما المسيح ابن مريم إلا رسول قد خلت من قبله الرسل وأمه صديقة كانا يأكلان الطعام انظر كيف نبين له‌م الآيات ثم انظر أنى يؤفكون |
| | | مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌م هیچ شتێک نی یه (نه خوایه و نه کوڕی خوایه) جگه پێغه‌مبه‌رێکی خوا نه‌بێت، به ڕاستی پێش ئه‌و چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ری تریش ڕابوردوون، دایکیشی ئافره‌تێکی زۆر ڕاست و ڕاستگۆیه، هه‌ردووکیان خواردنیان ده‌خوارد (وه‌کو هه‌موو ئینسانێک) سه‌یر بکه و سه‌رنج بده (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) چۆن هه‌موو فه‌رمان و به‌ڵگه‌یه‌کیان بۆ ڕوون ده‌که‌ینه‌وه، له‌وه‌ودوا ته‌ماشاکا چۆن ڕوویان له حه‌ق وه‌رده‌چه‌رخێنرێت و له‌ڕاستی لاده‌درێن! |
|
745 | 5 | 76 | قل أتعبدون من دون الله ما لا يملك لكم ضرا ولا نفعا والله هو السميع العليم |
| | | پێیان بڵێ: ئایا (ئه‌وه ڕاسته) له جیاتی خوا شتێک ده‌په‌رستن که نه زه‌ره‌رتانی به‌ده‌سته نه قازانج، (به‌ڵکو) هه‌ر خوا خۆی بیسه‌رو زانایه (ئه‌و شتانه‌ی ئێوه به‌ده‌وریدا دێن هیچیان له ده‌ست نایه‌ت). |
|
746 | 5 | 77 | قل يا أهل الكتاب لا تغلوا في دينكم غير الحق ولا تتبعوا أهواء قوم قد ضلوا من قبل وأضلوا كثيرا وضلوا عن سوا‌ء السبيل |
| | | هه‌روه‌ها بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن له ئاینه‌که‌تاندا به‌زیاده‌ڕه‌وی نابه‌جێ و له سنووری حه‌ق و ڕاستی ده‌رمه‌چن، شوێنی ئاره‌زووی ئه‌و که‌سانه مه‌که‌ون که بێگومان پێشان گومڕا بوون و زۆر که‌سیشیان گومڕا کرد‌و ئه‌وانیش له‌و ڕێگه‌و ڕێبازه ڕاسته لایاندا. |
|
747 | 5 | 78 | لعن الذين كفروا من بني إسرائيل على لسان داوود وعيسى ابن مريم ذلك بما عصوا وكانوا يعتدون |
| | | نه‌فرین کراوه له‌وانه‌ی: بێ باوه‌ڕ بوون له نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر زاری داودو عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان یاخی و سه‌رکه‌ش بوون و ده‌ستدرێژیان ده‌کرد. |
|
748 | 5 | 79 | كانوا لا يتناهون عن منكر فعلوه لبئس ما كانوا يفعلون |
| | | ئه‌وانه قه‌ده‌غه‌ی یه‌کتریان نه‌ده‌کرد له خراپه‌و تاوانێک که ده‌یانکرد، سوێند بێت به‌خوا ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر خراپ و ناپه‌سه‌نده! |
|
749 | 5 | 80 | تر‌ى كثيرا منهم يتولون الذين كفروا لبئس ما قدمت له‌م أنفسهم أن سخط الله عليهم وفي العذاب هم خالدون |
| | | زۆربه‌یان ده‌بینیت ڕازین به‌خۆشه‌ویستی و پشتیوانی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، سوێند به خوا ده‌ست پێشکه‌رییه‌کی خراپیان بۆ خۆیان ئه‌نجامداوه که خوایان له خۆیان تووڕه کردووه (به‌و کاره‌یان)، (له قیامه‌تیشدا) له‌ناو سزای دۆزه‌خدا ده‌بێت بۆ هه‌میشه بمێننه‌وه. |
|