نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
532 | 4 | 39 | وماذا عليهم لو آمنوا بالله واليوم الآخر وأنفقوا مما رزقهم الله وكان الله به‌م عليما |
| | | چ زیانێکیان لێده‌که‌وت؟ چیان به‌سه‌ر ده‌هات؟ (ئه‌و خه‌ڵکه) ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به خوا‌و ڕۆژی دوایی بهێنایه و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون بیانبه‌خشیایه (جگه له سوود و قازانجی بێ سنوور له هه‌ردوو دنیادا) خۆ خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگای لێیانه‌و زانیاری هیه ده‌رباره‌یان. |
|
533 | 4 | 40 | إن الله لا يظلم مثقال ذرة وإن تك حسنة يضاعفها ويؤت من لدنه أجرا عظيما |
| | | به‌ڕاستی خوا به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێک سته‌م (له ئاده‌میزاد) ناکات، خۆ ئه‌گه‌ر چاکه‌یه‌ک هه‌بێت (به‌ره‌که‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕژێت و) چه‌ند به‌رابه‌ری ده‌کات و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌به‌خشێت (به چاکه خوازان). |
|
534 | 4 | 41 | فكيف إذا جئنا من كل أمة بشهيد وجئنا بك على هؤلاء شهيدا |
| | | ئینجا ده‌بێت حاڵی ئه‌و خه‌ڵکه چۆن بێت کاتێک له هه‌ر میلله‌تێک شایه‌تێکمان هێنا و تۆشمان هێنا (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌شایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌وه (که په‌یامی خوات پێڕاگه‌یاندوون). |
|
535 | 4 | 42 | يومئذ يود الذين كفروا وعصوا الرسول لو تسوى به‌م الأرض ولا يكتمون الله حديثا |
| | | ئه‌و ڕۆژه ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون و له پێغه‌مبه‌ر یاخی بوون، ئاواته‌خوازن که زه‌وییان پێ ته‌خت بکرایه‌و (هه‌ر له‌توێی خاک‌دا ون بوونایه‌و زیندوو نه‌کرانایه‌ته‌وه) و ناتوانن هیچ گوفتارێکی په‌نهانیان له خوا بشارنه‌وه. |
|
536 | 4 | 43 | يا أيها الذين آمنوا لا تقربوا الصلاة وأنتم سكارى حتى تعلموا ما تقولون ولا جنبا إلا عابري سبيل حتى تغتسلوا وإن كنتم مرضى أو على سفر أو جا‌ء أحد منكم من الغائط أو لامستم النساء فلم تجدوا ما‌ء فتيمموا صعيدا طيبا فامسحوا بوجوهكم وأيديكم إن الله كان عفوا غفورا |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه نزیکی نوێژ مه‌که‌ون له‌کاتێکدا ئێوه سه‌رخۆشن ـ ئه‌مه کاتێک بوو هێشتا عه‌ره‌ق و شه‌راب حه‌رام نه‌کرابوو ـ هه‌تا ئاسه‌واری سه‌رخۆشیی نامێنێت و ده‌زانن چی ده‌ڵێن (له نوێژه‌که‌دا) و به له‌شی بێ نوێژیشه‌وه نوێژ مه‌که‌ن مه‌گه‌ر ڕێبوار بن و له سه‌فه‌ردا بن، هه‌تا خۆتان ده‌شۆن، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یان له سه‌فه‌ردا بوون یان له‌سه‌رئاو گه‌ڕانه‌وه، یان له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی نامه‌حره‌م له یه‌ککه‌ون و ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن و ده‌ست نوێژ گرتن) ئه‌وا ته‌یه‌موم بکه‌ن به‌خاکێکی پاک و (به‌و خاکه) ده‌ست بهێنن به‌سه‌ر ده‌م و چاوو ده‌ستاندا، بێگومان خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێ خۆشبووه‌و گوزه‌شت و چاوپۆشی هه‌یه. |
|
537 | 4 | 44 | ألم تر إلى الذين أوتوا نصيبا من الكتاب يشترون الضلالة ويريدون أن تضلوا السبيل |
| | | ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی که شاره‌زایی هه‌ندێک له کتێبه ئاسمانیه‌کانیان دراوه‌تێ، ئه‌وانه گومڕایی ده‌کڕن و ده‌یانه‌وێت ئێوه‌ش گومڕاو سه‌رلێشێواو بن. |
|
538 | 4 | 45 | والله أعلم بأعدائكم وكفى بالله وليا وكفى بالله نصيرا |
| | | خوای گه‌وره‌ش چاک دوژمنه‌کانتان ده‌ناسێت، جا ته‌نها خوا به‌سه که یارو یاوه‌ر بێت و ته‌نها خوا به‌سه پشتیوان بێت. |
|
539 | 4 | 46 | من الذين هادوا يحرفون الكلم عن مواضعه ويقولون سمعنا وعصينا واسمع غير مسمع وراعنا ليا بألسنتهم وطعنا في الدين ولو أنهم قالوا سمعنا وأطعنا واسمع وانظرنا لكان خيرا له‌م وأقوم ولكن لعنهم الله بكفرهم فلا يؤمنون إلا قليلا |
| | | هه‌ندێک له‌وانه‌ی که بوونه‌ته جوو قسه له‌جێی خۆیدا ده‌سکاریی ده‌که‌ن و جێ گۆرکێی پێده‌که‌ن و به‌ئاره‌زووی خۆیان لێکی ده‌ده‌نه‌وه (به کینه‌وگاڵته‌وه) ده‌ڵێن: بیستمان و به‌قسه‌شمان نه‌کردیت!! گوێ بگره ده‌ک گوێت لێ نه‌بێت!! (هه‌روه‌ها ده‌یان وت:) (راعنا) و ده‌میان بۆ خوار ده‌کرده‌وه تا مانایه‌کی هه‌ڵه ببه‌خشێت و ببێته ته‌عنه و ڕه‌خنه له دین، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وان بیانوتایه: بیستمان و گوێڕایه‌ڵین و تۆیش گوێمان بۆ بگره‌و مۆڵه‌تمان بده (تا تێبگه‌ین) چاکترو ڕاستترو به‌نرختر بوو بۆیان، به‌ڵام (چونکه پاک نین و ده‌روون نه‌خۆشن) خوا نه‌فره‌تی لێ کردوون به‌هۆی کوفریانه‌وه، بۆیه باوه‌ڕناهێنن که‌مێک نه‌بێت. |
|
540 | 4 | 47 | يا أيها الذين أوتوا الكتاب آمنوا بما نزلنا مصدقا لما معكم من قبل أن نطمس وجوها فنردها على أدبارها أو نلعنهم كما لعنا أصحاب السبت وكان أمر الله مفعولا |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان پێ به‌خشراوه باوه‌ڕ بهێنن به‌و (قورئانه‌ی) که ناردوومانه‌و به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی (ڕۆژێک بێت) که ڕووخسارانێکی (بێ دین) پان و پلیش بکه‌ینه‌وه و ئاسه‌واری ده‌م و چاو نه‌یه‌ڵین و به‌ره‌و پشتی بکه‌ین و وه‌کو پشتی سه‌ری لێبکه‌ین، یاخود نه‌فرینیان لێبکه‌ین وه‌کو چۆن نه‌فرینمان له خه‌ڵکانی شه‌مووان کرد (ئه‌وانه‌ی که به‌فێڵ ڕاوه ماسیان کرد‌و فه‌رمانی خوایان شکاند)، بێگومان هه‌ر فه‌رمانی خوایه که هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئه‌نجام دراوه. |
|
541 | 4 | 48 | إن الله لا يغفر أن يشرك به ويغفر ما دون ذلك لمن يشا‌ء ومن يشرك بالله فقد افترى إثما عظيما |
| | | به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگه له‌وه له هه‌ر گوناهێکی تر بیه‌وێت خۆش ده‌بێت، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت، جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه ئیتر به‌ڕاستی تاوانێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵبه‌ستووه. |
|