نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
5156 | 60 | 6 | لقد كان لكم فيهم أسوة حسنة لمن كان يرجو الله واليوم الآخر ومن يتول فإن الله هو الغني الحميد |
| | | سوێند به خوا به‌ڕاستی له سه‌رگوزه‌شته و ژیانی ئیبراهیم و ئه‌واندا نموونه و پێشه‌نگێگی چاک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاویان لێ بکه‌ن، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ئاوات و ئومێدی ڕه‌زامه‌ندی خوایه‌و له ڕۆژی دوایی ده‌ترسێت و حسابی بۆ ده‌کات، جا ئه‌وه‌ش که پشت هه‌ڵده‌کات و شوێن ڕێبازی ئه‌وان ناکه‌وێت ئه‌وه بابزانێت خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات چونکه خوا هه‌ر خۆی بێنیازه و شایسته‌ی هه‌موو جۆره سوپاسێکه. |
|
5157 | 60 | 7 | عسى الله أن يجعل بينكم وبين الذين عاديتم منهم مودة والله قدير والله غفور رحيم |
| | | نزیکه خوا خۆشه‌ویستی و سۆز به‌رپا بکات له نێوان ئێوه و ئه‌وانه‌دا که دوژمنایه‌تیتان له‌گه‌ڵ کردن له‌وان و هه‌ندێکیان باوه‌ڕ بهێنن، هه‌میشه خوا به ده‌سه‌ڵاته، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه چاوپۆشی له ڕابوردوو ده‌کات. |
|
5158 | 60 | 8 | لا ينهاكم الله عن الذين لم يقاتلوكم في الدين ولم يخرجوكم من دياركم أن تبروهم وتقسطوا إليهم إن الله يحب المقسطين |
| | | دڵنیاش بن که خوا قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ناکات که چاك ڕه‌فتاری و دادپه‌روه‌ری بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا جه‌نگیان دژ نه‌کردون و دژایه‌تی ئاینیان نه‌کردون و له شوێنه‌وارتان ده‌ریان نه‌کردون، چونکه به‌ڕاستی خوا دادپه‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت. |
|
5159 | 60 | 9 | إنما ينهاكم الله عن الذين قاتلوكم في الدين وأخرجوكم من دياركم وظاهروا على إخراجكم أن تولوهم ومن يتولهم فأولئك هم الظالمون |
| | | به‌ڕاستی خوا ته‌نها قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ده‌کات که پشتیوانیی بکه‌ن له‌وانه‌ی که جه‌نگیان به‌رپا کرد دژی ئاین و ده‌ریان کردن له شوێنه‌واری خۆتان و پشتیوانی ئه‌وانیان کرد ڕۆڵیان هه‌بوو له ده‌رکردنتاندا، ئه‌وه‌ش پشتیوانیان لێ بکات و خۆشی بوێن، جا ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن. |
|
5160 | 60 | 10 | يا أيها الذين آمنوا إذا جاءكم المؤمنات مهاجرات فامتحنوهن الله أعلم بإيمانهن فإن علمتموهن مؤمنات فلا ترجعوهن إلى الكفار لا هن حل له‌م ولا هم يحلون لهن وآتوهم ما أنفقوا ولا جناح عليكم أن تنكحوهن إذا آتيتموهن أجورهن ولا تمسكوا بعصم الكوافر واسألوا ما أنفقتم وليسألوا ما أنفقوا ذلكم حكم الله يحكم بينكم والله عليم حكيم |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک ئافره‌ته ئیمانداره‌کان کۆچ ده‌که‌ن و دێن بۆ لاتان تاقیان بکه‌نه‌وه‌و به‌وردیی پرسیاریان لێ بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌کۆچ و هۆی هاتنه‌که‌یان، خوا ئاگاداره به ئیمانه‌که‌یان، جا ئه‌گه‌ر زانیتان باوه‌ڕدارن، ئه‌وه مه‌یانگێڕنه‌وه بۆ لای مێرده بێ باوه‌ڕه‌کانیان، نه ئه‌م ئافره‌ته حه‌ڵاڵی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ن، نه‌ئه‌و بێ باوه‌ڕا‌نه‌ش حه‌ڵاڵن بۆ ئه‌م ئافره‌ته ئیماندارانه، ئه‌و ماره‌ییه‌ی مێرده کافره‌کانیان خه‌رجیان کردووه بۆیان بگێڕنه‌وه، ئیتر هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کیش له‌سه‌رتان نیه ئه‌و ئافرته ماره بکه‌ن کاتێك ماره‌ییان بده‌نێ، ئافره‌تانی کافرمه‌هێڵنه‌وه لای خۆتان، واته ماره‌یان مه‌که‌ن، ئێوه‌ش ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فێکتان کردووه له ئافره‌تێکی کافردا داوای بکه‌نه‌وه، ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فێکیان کردووه له ئافره‌تێکی ئیمانداردا با داوای بکه‌نه‌وه، ئائه‌وه حو‌کم و فه‌رمانی خوایه، که خۆی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات له نێوانتاندا، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه زانا و دانایه. |
|
5161 | 60 | 11 | وإن فاتكم شي‌ء من أزواجكم إلى الكفار فعاقبتم فآتوا الذين ذهبت أزواجهم مثل ما أنفقوا واتقوا الله الذي أنتم به مؤمنون |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێك یان هه‌ندێك له هاوسه‌رانتان گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو کافران، له‌وه‌ودوا جه‌نگ له نێوان ئێوه و کافراندا به‌رپابوو و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ریاندا، ئێوه له ده‌ستکه‌وتی ئه‌و جه‌نگه زه‌ره‌ری ئه‌و ئیماندارانه ببژێرن که خێزانه‌کانیان ڕۆشتوون، له‌و خوایه بترسن که ئێوه هه‌میشه بڕوادارن پێی. |
|
5162 | 60 | 12 | يا أيها النبي إذا جاءك المؤمنات يبايعنك على أن لا يشركن بالله شيئا ولا يسرقن ولا يزنين ولا يقتلن أولادهن ولا يأتين ببهتان يفترينه بين أيديهن وأرجلهن ولا يعصينك في معروف فبايعهن واستغفر لهن الله إن الله غفور رحيم |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێک ئافره‌تانی ئیماندار هاتن بۆ لات و په‌یمانیان پێدایت که: هیچ جۆره هاوه‌ڵێك بۆ خوا بڕیار نه‌ده‌ن، دزی نه‌که‌ن، زینا نه‌که‌ن، ڕۆڵه‌کانی خۆیان نه‌کوژن، هیچ جۆره بوختانێک نه‌که‌ن له‌نێوان ده‌ست و پێی خۆیاندا (واته دووره په‌رێزبن له هه‌موو جۆره خیانه‌تێک) و فه‌رمانبه‌ردارت بن له هه‌موو چاکه‌یه‌کداو یاخی نه‌بن لێت، جا ئه‌وه تۆ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ببه‌ستن و له خوا داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بکه، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. |
|
5163 | 60 | 13 | يا أيها الذين آمنوا لا تتولوا قوما غضب الله عليهم قد يئسوا من الآخرة كما يئس الكفار من أصحاب القبور |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پشت مه‌به‌ستن به‌که‌سانێك خوا خه‌شمی لێ‌گرتوون و دۆستایه‌تیان مه‌که‌ن، بێگومان ئه‌وانه نا‌ئومێد و بێ هیوا بوون له پاداشتی قیامه‌ت، هه‌روه‌کو کافران، نا‌ئومێد بوون له گه‌ڕانه‌ی نیشته‌جێکانی گۆڕستان. |
|
5164 | 61 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم سبح لله ما في السماوات وما في الأرض وهو العزيز الحكيم |
| | | هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه به‌پاکی و بێگه‌ردی یادی خوایان کردووه، هه‌ر ئه‌ویش باڵاده‌ست و دانایه. |
|
5165 | 61 | 2 | يا أيها الذين آمنوا لم تقولون ما لا تفعلون |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بۆچی شتێک ده‌ڵێن و ئه‌نجامی ناده‌ن؟ بۆچی گوفتارتان دژی کردارتانه؟ |
|