نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
497 | 4 | 4 | وآتوا النساء صدقاتهن نحلة فإن طبن لكم عن شي‌ء منه نفسا فكلوه هنيئا مريئا |
| | | ماره‌یی ئافره‌تان بده‌ن به‌وپه‌ڕی دڵفراوانی و ئاسووده‌ییه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ئاره‌زوو ویستی خۆیان ده‌ستیان هه‌ڵگرت له هه‌ندێک ماره‌یی و به‌خشییان به‌ئێوه، ئێوه بۆتان هه‌یه بیخۆن و به‌کاری بهێنن و به‌بێ دوودڵی نۆشی بکه‌ن (سوودی لێ وه‌ربگرن). |
|
498 | 4 | 5 | ولا تؤتوا السفهاء أموالكم التي جعل الله لكم قياما وارزقوهم فيها واكسوهم وقولوا له‌م قولا معروفا |
| | | ماڵ و سامانتان مه‌ده‌ن به‌که‌م عه‌قڵ و پیاو خراپان (که ئێوه به‌رپرسن له ماڵیان)، له‌کاتێکدا خوا کردوویه‌تی به‌هۆی ژیان و پایه‌داری و هه‌ستانه‌وه‌تان، به‌ڵکو ته‌نها به‌شیان بده‌ن بۆ خۆراک و پۆشاک، به‌جوانی قسه‌ی ڕاست و دروستیان بۆ بکه‌ن (ته‌ره‌یان مه‌که‌ن). |
|
499 | 4 | 6 | وابتلوا اليتامى حتى إذا بلغوا النكاح فإن آنستم منهم رشدا فادفعوا إليهم أموالهم ولا تأكلوها إسرافا وبدارا أن يكبروا ومن كان غنيا فليستعفف ومن كان فقيرا فليأكل بالمعروف فإذا دفعتم إليهم أموالهم فأشهدوا عليهم وكفى بالله حسيبا |
| | | هه‌تیوان تاقی بکه‌نه‌وه (به‌وه‌ی که هه‌ندێک پاره‌یان بده‌نێ و خۆتان سه‌رپه‌رشتییان بکه‌ن) هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که وه‌ختی ئه‌وه‌یان دێت هاوسه‌ر بگرن، ئه‌وسا ئه‌گه‌ر هه‌ستتان کرد ژیر‌و سه‌لارن، پاره و سامانه‌که‌یان پێ بده‌نه‌وه، نه‌که‌ن ماڵ و سامانیان بخۆن به‌زیاده‌ڕه‌وی له‌خه‌رج کردنیدا له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو گه‌وره بن و زوو له ده‌ستتان بسێننه‌وه، جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده باده‌ستی بپارێزێت و ئه‌وه‌ش که هه‌ژاره بالێی بخوات و له سنوور ده‌رنه‌چێت و زیاده‌ڕه‌وی نه‌کات، جاکاتێک ماڵ و سامانه‌کانیان ته‌سلیم ده‌که‌نه‌وه ئه‌وه شایه‌تیان له‌سه‌ر بگرن (هه‌رچه‌نده) ته‌نها خوا به‌سه بۆ لێپرسینه‌وه و چاودێری. |
|
500 | 4 | 7 | للرجال نصيب مما ترك الوالدان والأقربون وللنساء نصيب مما ترك الوالدان والأقربون مما قل منه أو كثر نصيبا مفروضا |
| | | پیاوان به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا که‌باوک و دایک و خزمان به میراتی له‌دوایان به‌جێ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ژنانیش به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا که به میراتیی له باوک و دایک و خزمان به‌جێ ده‌مێنێت، له که‌م و زۆری به‌شی هه‌رکه‌سێک دیاری کراوه و، ده‌بێت بیدرێتێ. |
|
501 | 4 | 8 | وإذا حضر القسمة أولو القربى واليتامى والمساكين فارزقوهم منه وقولوا له‌م قولا معروفا |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر کاتێک له دابه‌ش کردنی میراتیدا خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران ئاماده بوون، ئه‌وه له‌و میراتیه به‌شیان بده‌ن و به‌جوانی قسه‌یان بۆ بکه‌ن (پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێن). |
|
502 | 4 | 9 | وليخش الذين لو تركوا من خلفهم ذرية ضعافا خافوا عليهم فليتقوا الله وليقولوا قولا سديدا |
| | | ده‌با ئه‌وانه‌ش که (دوورنیه به‌م نزیکانه بمرن) و نه‌وه‌ی لاواز و ساوایان له‌دوا به‌جێ بمێنێت، خواناسی و ئاینداری بکه‌نه پیشه‌یان و گوفتاری چاک و به‌جێ بڵێن (وه‌سیه‌ت بکه‌ن، بێگومان خوا ده‌مێنێت بۆ منداڵی جێماویان ئه‌گه‌ر خواناس و گوفتار جوان و به‌خشنده بن). |
|
503 | 4 | 10 | إن الذين يأكلون أموال اليتامى ظلما إنما يأكلون في بطونهم نارا وسيصلون سعيرا |
| | | به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ماڵی هه‌تیووان به ناحه‌ق و سته‌م ده‌خۆن، بێگومان ئه‌وانه ته‌نها ئاگر ده‌خۆن و ئه‌و ماڵه ده‌بێته ئاگر له سکیاندا، له قیامه‌تیشدا ده‌چنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه. |
|
504 | 4 | 11 | يوصيكم الله في أولادكم للذكر مثل حظ الأنثيين فإن كن نسا‌ء فوق اثنتين فلهن ثلثا ما ترك وإن كانت واحدة فلها النصف ولأبويه لكل واحد منهما السدس مما ترك إن كان له ولد فإن لم يكن له ولد وورثه أبواه فلأمه الثلث فإن كان له إخوة فلأمه السدس من بعد وصية يوصي بها أو دين آباؤكم وأبناؤكم لا تدرون أيهم أقرب لكم نفعا فريضة من الله إن الله كان عليما حكيما |
| | | خوا ڕێنموویتان ده‌کات و فه‌رمانتان پێ ده‌دا ده‌رباره‌ی نه‌وه‌کانتان له بواری میراتی گرتندا (ئه‌ویش ئه‌وه‌یه) که به‌شی نێرینه‌یه‌کیان ئه‌ندازه‌ی به‌شی دوو مێینه‌یانه، خۆ ئه‌گه‌ر مناڵه‌کان ته‌نها ئافره‌ت بوون (دووان) و له دووان زیاتر بوون ئه‌وه دووبه‌ش له سێ به‌شی میراتیه‌که له‌وان به‌ش ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌که ته‌نها کچێکی هه‌بوو ئه‌وه نیوه‌ی داراییه‌که‌ی ده‌درێتێ، شه‌شیه‌کیش ده‌درێت به‌هه‌ریه‌ک له دایک و باوکی ئه‌گه‌ر مردووه‌که منداڵی هه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌که منداڵی نه‌بوو، ته‌نها دایک و باوکی هه‌بوو ئه‌وه دایکی سێیه‌کی ده‌بات و ئه‌وی تریشی بۆ باوکی ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر باوکی نه‌بوو دایک و براو خوشکی هه‌بوو شه‌شیه‌کی میرات بۆ دایکی ده‌بێت، ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌تێک که مردووه‌که کردوویه‌تی و دانه‌وه‌ی قه‌رزو قه‌رزاری ده‌بێت، ئێوه نازانن که باوانتان و نه‌وه‌کانتان نازانن کام لایان سوودی زیاتره بۆتان (له‌به‌رئه‌وه به‌گوێره‌ی فه‌رمانی خوا میراتی دابه‌ش بکه‌ن، ئابه‌م شێوه‌یه میراتی دابه‌ش کردن) فه‌رزه له‌سه‌رتان که په‌یڕه‌وی بکه‌ن چونکه له‌لایه‌ن خواوه دیاریکراوه، به‌ڕاستی خوایش هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه. |
|
505 | 4 | 12 | ولكم نصف ما ترك أزواجكم إن لم يكن لهن ولد فإن كان لهن ولد فلكم الربع مما تركن من بعد وصية يوصين بها أو دين ولهن الربع مما تركتم إن لم يكن لكم ولد فإن كان لكم ولد فلهن الثمن مما تركتم من بعد وصية توصون بها أو دين وإن كان رجل يورث كلالة أو امرأة وله أخ أو أخت فلكل واحد منهما السدس فإن كانوا أكثر من ذلك فهم شركا‌ء في الثلث من بعد وصية يوصى بها أو دين غير مضار وصية من الله والله عليم حليم |
| | | هه‌روه‌ها نیوه‌ی میراتی ژنه‌کانتان ده‌درێت به ئێوه ئه‌گه‌ر منداڵیان نه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر منداڵیان هه‌بوو ئه‌وه چواریه‌کی میراتی ژنه‌کانتان بۆ هه‌یه، ئه‌مانه هه‌مووی دوای به‌جێهێنانی وه‌سیه‌تی ژنان و دانه‌وه‌ی قه‌رزیان بۆ ژنان چواریه‌کی میراتی ئێوه بڕیاردراوه ئه‌گه‌ر ئێوه منداڵتان له‌دوا به‌جێ نه‌مابێت، خۆ ئه‌گه‌ر منداڵتان هه‌بوو ئه‌وه هه‌شتیه‌ک بۆ ژنه‌که ده‌بێت له‌وه‌ی که به میراتی لێتان به‌جێ ماوه، ئه‌مانه هه‌مووی دوای به‌جێهێنانی وه‌سیه‌تتان و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانتان، خۆ ئه‌گه‌ر پیاوێک یان ئافره‌تێک مرد منداڵ و باوک و باپیر‌و براو خوشکی دایک و باوکی نه‌بوو، به‌ڵکو ته‌نها خوشکێک یان برایه‌کی دایکی هه‌بوو، ئه‌وه شه‌شیه‌ک به‌شی هه‌ر یه‌کێک له‌وان ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر براو خوشکی دایکی له یه‌ک زیاتر بوون ئه‌وه هه‌موویان هاوبه‌شن له سێیه‌کی میراتیه‌که‌دا (به‌یه‌کسانی ژن و پیاو) ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌تێک که ده‌کرێت، دانه‌وه‌ی قه‌رز، له‌کاتێکدا ئه‌و وه‌سیه‌ته زیانبه‌خش نه‌بێت به‌میراتگران، ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی بڕیار و فرمانن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه و ئه‌و خوایه زانا و به حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه. |
|
506 | 4 | 13 | تلك حدود الله ومن يطع الله ورسوله يدخله جنات تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها وذلك الفوز العظيم |
| | | ئه‌وانه‌ی باسکران (ده‌رباره‌ی هه‌تیووان و چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی میراتی) ئه‌و سنوورانه‌ن خوا دیاری کردوون، جا ئه‌و که‌سه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات (له‌م بواره‌داو له هه‌موو بواره‌کانی تردا)، ئه‌وه خوا ده‌یخاته ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه: که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه تیایدا، بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازیی گه‌وره و ده‌ستکه‌وتی بێ سنوور. |
|