نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
3559 | 33 | 26 | وأنزل الذين ظاهروهم من أهل الكتاب من صياصيهم وقذف في قلوبهم الرعب فريقا تقتلون وتأسرون فريقا |
| | | ئه‌وانه‌ی پشتگیری قوڕه‌یشیه‌کانیان کرد له‌خاوه‌نی کتێبه ئاسمانیه‌کان، له‌جووه‌کانی (بنی قریزة) خوای گه‌وره له قڵاکانیان دایگرتن، ترس و بیمی فڕێدایه دڵیان، تا وایان لێهات، ده‌سته‌یه‌کتان کوشتن و ده‌سته‌یه‌کیشتان به‌دیل گرتن. |
|
3560 | 33 | 27 | وأورثكم أرضهم وديارهم وأموالهم وأرضا لم تطئوها وكان الله على كل شي‌ء قديرا |
| | | سه‌ره‌نجام هه‌رچی زه‌وی و زار‌و ماڵ و خانوو سامانێکیان هه‌بوو خوا به‌خشی به‌ئێوه، هه‌روه‌ها شوێنی تریش که‌هێشتا تا ئێستا پێیدا نه‌ڕۆشتوون، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش خوا ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌ڕوات. (به‌پشتیوانی خوای گه‌وره ڕۆژێك دێت، پیلان گێڕان سه‌رشۆڕ و ڕیسوا ده‌کات وه هه‌رچی سامان و ماڵێك که به‌خیانه‌ت و فێڵ به‌ده‌ستیان هێناوه، ده‌درێته‌وه به‌خاوه‌نه‌کانی... جا ئه‌و ڕۆژه ئه‌م ئایه‌تانه‌ی سوره‌تی (أحزاب)21-27 ده‌ڵێی ئه‌و ساته‌هاتووه‌ته‌خواره‌وه). |
|
3561 | 33 | 28 | يا أيها النبي قل لأزواجك إن كنتن تردن الحياة الدنيا وزينتها فتعالين أمتعكن وأسرحكن سراحا جميلا |
| | | ئه‌پێغه‌مبه‌ر به‌هاوسه‌رانت بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ژیانی دونیا و ڕازاوه‌یه‌که‌یتان ده‌وێت، وه‌رن با هه‌ندێك شتومه‌ك و پاره و سامانتان پێ ببه‌خشم، له‌وه‌ودواش به جوانترین شێوه ده‌ست به‌ردارتان ببم. |
|
3562 | 33 | 29 | وإن كنتن تردن الله ورسوله والدار الآخرة فإن الله أعد للمحسنات منكن أجرا عظيما |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه خوا و پێغه‌مه‌ره‌که‌ی و پاداشتی ڕۆژی قیامه‌تان ده‌وێت، ئه‌وه دڵنیا بن که خوا بۆ چاکه‌کارانتان پاداشتی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌ی ئاماده‌کردووه (پێغه‌مبه‌ر هه‌موو هاوسه‌رانی یه‌ك یه‌ك تاقی کرده‌وه هه‌موانیان خوا‌و پێغه‌مبه‌رو پاداشتی قیامه‌تیان هه‌ڵبژارد). |
|
3563 | 33 | 30 | يا نسا‌ء النبي من يأت منكن بفاحشة مبينة يضاعف لها العذاب ضعفين وكان ذلك على الله يسيرا |
| | | ئه‌ی هاوسه‌رانی پێغه‌مبه‌ر: هه‌رکه‌س له‌ئێوه به گوناهێکی گه‌وره‌ی ئاشکرا هه‌ستێت، ئه‌وه بابزانێت که دووبه‌رابه‌ر سزا ده‌درێت، ئه‌وه‌ش له‌لای خوا زۆر ئاسانه چونکه ئێوه قه‌درو ڕێزی تایبه‌تیتان هه‌یه. |
|
3564 | 33 | 31 | ومن يقنت منكن لله ورسوله وتعمل صالحا نؤتها أجرها مرتين وأعتدنا لها رزقا كريما |
| | | ئه‌وه‌شتان فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی خوا‌و پێغه‌مبه‌رکه‌ی بێت، کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌دوو جار پاداشتی ده‌ده‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ڕزق و ڕۆزیه‌کی به‌نرخ و پیرۆزمان بۆ ئاماده‌کردووه. |
|
3565 | 33 | 32 | يا نسا‌ء النبي لستن كأحد من النساء إن اتقيتن فلا تخضعن بالقول فيطمع الذي في قلبه مرض وقلن قولا معروفا |
| | | ئه‌ی ژنانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم)، ئێوه وه‌ك هیچ ئافره‌تێکی تر نین، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی ترسی خوا له‌دڵ و ده‌رونتاندا قسه به‌ناسكی و شێوه‌یه‌ك مه‌که‌ن، نه‌وه‌کو ئه‌وه‌ی دڵی نه‌خۆشه بووروژێت و نیازی خراپ بکات، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش قسه‌ی چاك و به‌جێ بکه‌ن (که هیچ که‌س نه‌توانێت ڕخنه‌ی لێبگرێت). |
|
3566 | 33 | 33 | وقرن في بيوتكن ولا تبرجن تبرج الجاهلية الأولى وأقمن الصلاة وآتين الزكاة وأطعن الله ورسوله إنما يريد الله ليذهب عنكم الرجس أهل البيت ويطهركم تطهيرا |
| | | ئه‌ی هاوسه‌رانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) له‌ماڵه‌کانی خۆتاندا به‌سه‌نگینی و سه‌لاری بسره‌ون، زینه‌ت و جوانی خۆتان ده‌رمه‌خن وه‌کوو سه‌رده‌می نه‌فامی یه‌که‌م، نوێژه‌کانیشتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن (له‌ماڵ و سامان)، فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا ته‌نها ده‌یه‌وێت هه‌موو ناپاکی و ناسازی و نادروستیه‌ك له ئێوه دوور بخاته‌وه ئه‌ی خاوخێزانی ماڵی پێغه‌مبه‌رو به‌ته‌واوی پاکتان بکاته‌وه (دوور له‌هه‌موو ناته‌واوی و قسه‌و قسه‌ڵۆکێك). |
|
3567 | 33 | 34 | واذكرن ما يتلى في بيوتكن من آيات الله والحكمة إن الله كان لطيفا خبيرا |
| | | هه‌رچی له‌ماڵه‌کانتاندا ده‌خوێنرێته‌وه له‌قورئان و فه‌رمووده یادی بگرن و فه‌رامۆشی مه‌که‌ن و باسی بکه‌ن بۆ خه‌ڵکی، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌لوطف و وردبین و به‌ئاگایه (له هه‌ڵسوکه‌وتی به‌نده‌کانی). |
|
3568 | 33 | 35 | إن المسلمين والمسلمات والمؤمنين والمؤمنات والقانتين والقانتات والصادقين والصادقات والصابرين والصابرات والخاشعين والخاشعات والمتصدقين والمتصدقات والصائمين والصائمات والحافظين فروجهم والحافظات والذاكرين الله كثيرا والذاكرات أعد الله له‌م مغفرة وأجرا عظيما |
| | | به‌ڕاستی پیاوان و ئافره‌تانی موسوڵمان، پیاوان و ئافره‌تانی ئیمان دار، پیاوان و ئافره‌تانی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار، پیاوان و ئافره‌تانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافره‌تانی خۆگر، پیاوان و ئافره‌تانی له‌خوا ترس، پیاوان و ئافره‌تانی به‌خشه‌نده، پیاوان و ئافره‌تانی ڕۆژووان، پیاوان و ئافره‌تانی داوێن پاك و ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که زۆر یادی خوا ده‌که‌ن، به‌خشین و لێ بورده‌یی و پاداشتی زۆر مه‌زن و بێ سنووریان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئاماده‌کراوه (هه‌ر که دنیایان به‌جێهێشت پێی شاد ده‌بن). |
|