نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
240 | 2 | 233 | والوالدات يرضعن أولادهن حولين كاملين لمن أراد أن يتم الرضاعة وعلى المولود له رزقهن وكسوتهن بالمعروف لا تكلف نفس إلا وسعها لا تضار والدة بولدها ولا مولود له بولده وعلى الوارث مثل ذلك فإن أرادا فصالا عن تراض منهما وتشاور فلا جناح عليهما وإن أردتم أن تسترضعوا أولادكم فلا جناح عليكم إذا سلمتم ما آتيتم بالمعروف واتقوا الله واعلموا أن الله بما تعملون بصير |
| | | دایکان (ته‌ڵاقدراو بن یان نه‌ء) دوو ساڵی ته‌واو با شیر به منداڵه‌کانیان بده‌ن بۆ هه‌ر که‌س که ده‌یه‌وێت شیری ته‌واو بدات و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی خاوه‌نی منداڵه‌که‌یه (واته باوکی یان به‌خێوکه‌ری) ڕزق و ڕۆزی و پۆشاک به شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ندی ئایین ئاماده بکات، ئه‌رک له‌سه‌ر هیچ که‌س دانانرێت جگه له توانای خۆی، نابێت هیچ دایکێک زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت به‌هۆی منداڵه‌که‌یه‌وه، هه‌روه‌ها باوکیشی نابێت زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت به‌هۆیمنداڵه‌که‌یه‌وه و له‌سه‌ر میراتگری منداڵه‌که‌شه وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی که باسکران، خۆ ئه‌گه‌ر دایک و باوک هه‌ر کاتێک به ڕه‌زامه‌ندی و پرس و ڕای هه‌ردوولایان ویستیان منداڵه‌که‌یان له شیر ببڕنه‌وه، ئه‌وه قه‌یناکات و هیچ گوناهیان له‌سه‌ر نی یه له‌و باره‌یه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ویستتان دایه‌ن بۆ شیر پێدانی منداڵه‌کانتان بگرن، ئه‌وه‌ش قه‌یناکات و هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه، به‌مه‌رجێک ماف و کرێیان به‌جوانی و شایسته پێ بده‌ن، له خوا بترسن و پارێزکاربن و چاک بزانن به‌ڕاستی خوا زۆر بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. |
|
241 | 2 | 234 | والذين يتوفون منكم ويذرون أزواجا يتربصن بأنفسهن أربعة أشهر وعشرا فإذا بلغن أجلهن فلا جناح عليكم فيما فعلن في أنفسهن بالمعروف والله بما تعملون خبير |
| | | ئه‌و پیاوانه‌تان که ده‌مرن و هاوسه‌ران به‌جێ ده‌هێڵن، پێویسته ئه‌و هاوسه‌رانه چوارمانگ و ده شه‌و خۆیان بگرن و چاوه‌ڕێ بکه‌ن (شوو نه‌که‌نه‌وه)، جا که گه‌یشتنه کۆتایی ماوه‌ی عیدده‌که‌یان، ئه‌وه ئیتر هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه ئه‌ی که‌س و کاری ژن که ڕێ بده‌ن ئه‌و ئافره‌تانه بچنه‌وه دۆخی جارانیان له‌وه‌ی که شه‌رع حه‌ڵاڵی کردووه بۆیان پێش عیدده، خوای په‌روه‌ردگاریش زۆر ئاگاداره به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. |
|
242 | 2 | 235 | ولا جناح عليكم فيما عرضتم به من خطبة النساء أو أكننتم في أنفسكم علم الله أنكم ستذكرونهن ولكن لا تواعدوهن سرا إلا أن تقولوا قولا معروفا ولا تعزموا عقدة النكاح حتى يبلغ الكتاب أجله واعلموا أن الله يعلم ما في أنفسكم فاحذروه واعلموا أن الله غفور حليم |
| | | هیچ گوناهێکیشتان له‌سه‌ر نی یه له‌وه‌ی به ناڕاسته‌وخۆ خوازبێنی ژنانی مێرد مردوو بکه‌ن (که هێشتا ماوه‌ی دیاریکراویان ته‌واو نه‌بووه و دروست نیه شوو بکه‌نه‌وه)، یاخود له دڵی خۆتاندا بڕیاری خوازبێنیتان دابێت، خوای گه‌وره به‌ڕاستی زانیویه‌تی که ئێوه له‌مه‌ودوا ناویان ده‌به‌ن و باسیان ده‌که‌ن، به‌ڵام نه‌که‌ن به نهێنی به‌ڵێنیان لێ واربگرن، مه‌گه‌ر به‌شێوازی گوفتارێکی چاک و دروست و باو نه‌بێت، نه‌که‌ن بڕیاری ته‌واوی ماره‌بڕینیان بده‌ن هه‌تا ماوه‌ی دیاری کراو ته‌واو نه‌بێت و چاکیش بزانن به‌ڕاستی خوا ده‌زانێت به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روونتاندایه، که‌واته خۆتان بپارێزن (له قه‌ده‌غه کراوه‌کانی خوا)، دڵنیابن و چاک بزانن که خوا زۆر لێخۆش‌بوو و خۆڕاگر‌و له‌سه‌رخۆیه. |
|
243 | 2 | 236 | لا جناح عليكم إن طلقتم النساء ما لم تمسوهن أو تفرضوا لهن فريضة ومتعوهن على الموسع قدره وعلى المقتر قدره متاعا بالمعروف حقا على المحسنين |
| | | هیچ گوناهتان له‌سه‌رنی یه ئه‌گه‌ر ژنانێک ته‌ڵاق بده‌ن که هێشتا نه‌چووبنه لایان، یاخود ماره‌یتان بۆ دیاری نه‌کرد بوون، پێویسته له‌سه‌رتان هه‌ندێک سامانیان بده‌نێ، جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و زۆری هه‌یه و ئه‌وه‌ی که هه‌ژارو که‌م ده‌سته (هه‌رکه‌س) به‌پێی توانای خۆی، ئه‌م دیاری و یارمه‌تییانه به‌شێوه‌یه‌ک بێت که باو‌و په‌سه‌ندی شه‌رع بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی پێویسته له‌سه‌ر چاکه‌کاران. |
|
244 | 2 | 237 | وإن طلقتموهن من قبل أن تمسوهن وقد فرضتم لهن فريضة فنصف ما فرضتم إلا أن يعفون أو يعفو الذي بيده عقدة النكاح وأن تعفوا أقرب للتقوى ولا تنسوا الفضل بينكم إن الله بما تعملون بصير |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر ژنانتان ته‌ڵاقدا پێش ئه‌وه‌ی بچنه لایان، له هه‌مان کاتیش‌دا ماره‌ییتان بۆ دیاری کردبوون، ئه‌وه ده‌بێت نیوه‌ی ماره‌ییه دیاری کراوه‌که‌یان بده‌نێ، مه‌گه‌ر خۆیان نه‌یانه‌وێت و چاوپۆشی لێبکه‌ن، یان ئه‌و که‌سه چاوپۆشی بکات که ماره بڕینه‌که‌ی به‌ده‌سته، چاوپۆشی و لێبووردنتان له مافی خۆتان له پارێزکاریه‌وه نزیکتره‌و چاکه‌و پیاوه‌تی نێوان یه‌کتر فه‌رامۆش مه‌که‌ن، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. |
|
245 | 2 | 238 | حافظوا على الصلوات والصلاة الوسطى وقوموا لله قانتين |
| | | که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و پارێزگاری له ئه‌نجامدانی نوێژه‌کاندا بکه‌ن به‌تایبه‌تی نوێژی ناوه‌ند (که نوێژی عه‌سره) هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش هه‌ستن به ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کان بۆ خوا به‌گه‌ردن که‌چیه‌وه. |
|
246 | 2 | 239 | فإن خفتم فرجالا أو ركبانا فإذا أمنتم فاذكروا الله كما علمكم ما لم تكونوا تعلمون |
| | | ئینجا ئه‌گه‌ر ترسان (که نوێژه‌که‌تان وه‌کو پێویست ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌هۆی جه‌نگ یان مه‌ترسیه‌که‌وه) ده‌توانن به‌ده‌م ڕۆیشتنه‌وه یان به سواری ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌رکاتێک ئه‌مین بوونه‌وه و هه‌ستتان به هێمنی کرد، ئینجا یادی خوا بکه‌ن و (نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن) به‌و شێوه‌یه‌ی که فێری کردوون پێشتر نه‌تانده‌زانی. |
|
247 | 2 | 240 | والذين يتوفون منكم ويذرون أزواجا وصية لأزواجهم متاعا إلى الحول غير إخراج فإن خرجن فلا جناح عليكم في ما فعلن في أنفسهن من معروف والله عزيز حكيم |
| | | ئه‌و پیاوانه‌تان که ده‌مرن و هاوسه‌ران به‌جێ ده‌هێڵن، (ده‌بێت به‌فه‌رمانی خوا) وه‌سیه‌ت بکه‌ن بۆ هاوسه‌رانیان که تا ساڵێک له ماڵی هاوسه‌ریاندا ڕێزیان لێبگیرێت و به‌خێو بکرێن و ده‌رنه‌کرێن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ویستی خۆیان ده‌رچوون ئه‌وه ئیتر هیچ گوناهتان له‌سه‌رنی یه ئه‌ی که‌س و کاری ژن که ڕێ بده‌ن ئه‌و ئافره‌تانه بچنه‌وه دۆخی جارانیان له‌وه‌ی که شه‌رع حه‌ڵاڵی کردووه بۆیان پێش عیدده، دڵنیاش بن که خوا باڵاده‌سته (ئه‌گه‌ر سته‌میان لێبکه‌ن)و دانایه (له ڕێنموویی و دانانی سنووره‌کانیدا). |
|
248 | 2 | 241 | وللمطلقات متاع بالمعروف حقا على المتقين |
| | | بۆ ژنانی ته‌ڵاقدراو بڕێک سامان و پاره پێویسته له‌سه‌ر پیاوانی له خواترس و پارێزکار. |
|
249 | 2 | 242 | كذلك يبين الله لكم آياته لعلكم تعقلون |
| | | ئا به‌و شێوه‌یه خوا فه‌رمانه‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه (ده‌رباره‌ی مافی ژنان) بۆ ئه‌وه‌ی ژیربن و بیر‌و هۆشتان بخه‌نه‌کار. |
|