نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2089 | 17 | 60 | وإذ قلنا لك إن ربك أحاط بالناس وما جعلنا الرؤيا التي أريناك إلا فتنة للناس والشجرة الملعونة في القرآ‌ن ونخوفهم فما يزيدهم إلا طغيانا كبيرا |
| | | ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم یادی ئه‌وه بکه کاتێك پێمان وتی: که به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌وری خه‌ڵکی داوه‌و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێکیان و ئه‌و شتانه‌ش که له خه‌وندا نیشانمان دایت ته‌نها تاقیکردنه‌وه بوو بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها به‌باسی دره‌خته نه‌فرین لێ کراوه‌که‌ش که لهقورئاندا ناو بڕاوه تاقیانده‌که‌ینه‌وه (کافره‌کان کردیانه گاڵته‌جاڕو وتیان: چۆن دره‌خت له‌ناو ئاگردا ده‌ڕوێت، عه‌قڵیان کول بوو له‌ئاستی توانای بێ سنووری خواییدا)، به‌مه‌رجێك ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌م باسانه بیانترسێنین، دایانبچه‌ڵه‌کێنین، که‌چی ئه‌و باسانه هیچیان بۆ زیاد ناکات ته‌نها لادان و یاخی بوونێکی گه‌وره و بێ سنوور نه‌بێت. |
|
2090 | 17 | 61 | وإذ قلنا للملائكة اسجدوا لآدم فسجدوا إلا إبليس قال أأسجد لمن خلقت طينا |
| | | (بیریان بهێنه‌ره‌وه) کاتێك به فریشته‌کانمان وت: ئاده‌ی سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له (ئیبلیس)، که وتی: ئایا چۆن سوژده ده‌به‌م بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له قوڕ دروستت کردووه؟! |
|
2091 | 17 | 62 | قال أرأيتك هذا الذي كرمت علي لئن أخرتن إلى يوم القيامة لأحتنكن ذريته إلا قليلا |
| | | (پاشان بێ شه‌رمانه) وتی: پێم بڵێ؛ ئا ئه‌مه‌یه که ڕێزت داوه به‌سه‌ر مندا؟! سوێند به خوا ئه‌گه‌ر دوام بخه‌یت تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه بێگومان هه‌موو نه‌وه‌کانی گومڕاو سه‌رگه‌ردان ده‌که‌م جگه له که‌مێکیان (که ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ریاندا نیه). |
|
2092 | 17 | 63 | قال اذهب فمن تبعك منهم فإن جهنم جزاؤكم جزاء موفورا |
| | | خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: بڕۆ ئه‌وه‌ی شوێنی تۆ بکه‌وێت له‌وان، ئه‌وه بێگومان دۆزه‌خ پاداشتی هه‌موانتانه، که پاداشتێکی مسۆگه‌ره‌و جێگه‌ی هه‌مووتانی تێدا ده‌بێته‌وه... |
|
2093 | 17 | 64 | واستفزز من استطعت منهم بصوتك وأجلب عليهم بخيلك ورجلك وشاركهم في الأموال والأولاد وعدهم وما يعدهم الشيطان إلا غرورا |
| | | بڕۆ چیت له ده‌ست دێت درێغی مه‌که، هه‌رکه‌س که توانیت (له‌و به‌دبه‌ختانه) به بانگ کردن و هاندانیان بۆ تاوانکاری، دایانبڕه، به‌هۆی له‌شکری سواره‌و پیاده‌ی خۆته‌وه هێرشیان بۆ به‌ره‌و هاوبه‌شییان بکه له ماڵ و سامان و منداڵ و نه‌وه‌یاندا (به‌سامانی حه‌رام و منداڵی زۆڵ،.. هتد)، ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵێن و ئومێدیان پێ بده، سه‌ریان لێ بشێوێنه، هه‌رچه‌نده به‌ڵێن و هاندانی شه‌یتان جگه له فریودان و فێڵکردن و ساخته، شتێکی تر نیه. |
|
2094 | 17 | 65 | إن عبادي ليس لك عليهم سلطان وكفى بربك وكيلا |
| | | به‌ڕاستی به‌نده‌کانی من (ئه‌ی شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو) هیچ ده‌سه‌ڵاتی تۆیان له‌سه‌ر نابێت و هه‌وڵ و کۆششی تۆ کاریان تێ ناکات و په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئیماندار) به‌سه بۆ پارێزگاری و پاڕاستنت. |
|
2095 | 17 | 66 | ربكم الذي يزجي لكم الفلك في البحر لتبتغوا من فضله إنه كان بكم رحيما |
| | | په‌روه‌ردگارتان ئه‌و زاته‌یه که که‌شتی به ده‌ریادا هاتوچۆ پێ ده‌کات بۆتان، تا له فه‌زڵ و به‌خششی (بێشوماری) به‌هره‌وه‌ر ببن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام به‌ڕه‌حم و میهره‌بانه بۆتان. |
|
2096 | 17 | 67 | وإذا مسكم الضر في البحر ضل من تدعون إلا إياه فلما نجاكم إلى البر أعرضتم وكان الإنسان كفورا |
| | | (خه‌ڵکینه ئێوه) کاتێك له ده‌ریادا ناخۆشی و ته‌نگانه تووشتان ده‌بێت، ئه‌وه هه‌رچی په‌رستراو هه‌یه له بیر‌و هۆش و باوه‌ڕتاندا نامێنێت و ون ده‌بێت جگه له‌و زاته (هاناو هاوار هه‌ر بۆ زاتی خوا ده‌به‌ن تا ڕزگارتان بکات) به‌ڵام کاتێك (فریاتان ده‌که‌وێت) و ڕزگارتان ده‌کات و ده‌تانخاته وشکانیه‌وه، ئێوه پشت له به‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن و نایناسن، به‌ڵکو زۆربه‌ی ئینسانه‌کان ناشوکرو سپڵه‌ن. |
|
2097 | 17 | 68 | أفأمنتم أن يخسف بكم جانب البر أو يرسل عليكم حاصبا ثم لا تجدوا لكم وكيلا |
| | | خه‌ڵکینه ئایا ئێوه له خۆتان ئه‌مینن خوا نه‌تانبات به‌ناخی زه‌ویداو لایه‌کی وشکانی نه‌ڕوخێنێت به‌سه‌رتاندا، یاخود به‌رد بارانتان نه‌کات؟! له‌وه‌ودوا هیچ که‌ستان ده‌ست ناکه‌وێت فریاتان بکه‌وێت و په‌ناتان بدات!!؟ |
|
2098 | 17 | 69 | أم أمنتم أن يعيدكم فيه تارة أخرى فيرسل عليكم قاصفا من الريح فيغرقكم بما كفرتم ثم لا تجدوا لكم علينا به تبيعا |
| | | ئایا دڵنیان و ناترسن له‌وه‌ی که جارێکی تر له که‌شتیدا ڕێتان بکه‌وێته ناو ده‌ریاوه، ئه‌وسا بایه‌کی به‌هێزی سه‌خت هه‌ڵکاته سه‌رتان، ئینجا به هۆی کافر بوون و یاخی بوونتانه‌وه نوقمی ده‌ریاتان بکات؟! له‌وه‌ودوا که‌سیشتان ده‌ست نه‌که‌وێت بتوانێت داکۆکیتان لێ بکات لای ئێمه!! |
|