نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2082 | 17 | 53 | وقل لعبادي يقولوا التي هي أحسن إن الشيطان ينزغ بينهم إن الشيطان كان للإنسان عدوا مبينا |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌به‌نده‌کانم بڵێ: چاکترین گوفتار بڵێن (جوانترین گوفتار بنووسن) چونکه شه‌یتان به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت نێوانیان تێك بدات (هه‌میشه هانیان ده‌دات بۆ وتنی گوفتاری هه‌ڵه‌و خراپ)، به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنی ئاشکرای ئینسانه‌و (ده‌بێت وریابێت ئه‌و دوژمنه تووشی هه‌ڵه‌ی نه‌کات). |
|
2083 | 17 | 54 | ربكم أعلم بكم إن يشأ يرحمكم أو إن يشأ يعذبكم وما أرسلناك عليهم وكيلا |
| | | په‌روه‌ردگارتان چاکتان ده‌ناسێت خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ڕه‌حمتان پێ ده‌کات (کاتێك ڕێبازی چاکه ده‌گرنه به‌ر)، یان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سزاتان ده‌دات (کاتێك ڕێبازی خراپه ده‌گرنه به‌ر)و ئێمه تۆمان بۆ ئه‌وه ڕه‌وانه نه‌کردووه که چاودێر‌و پارێزه‌ری ئه‌وان بیت (تا ئه‌وان به ناچاریی باوه‌ڕ بهێنن). |
|
2084 | 17 | 55 | وربك أعلم بمن في السماوات والأرض ولقد فضلنا بعض النبيين على بعض وآتينا داوود زبورا |
| | | په‌روه‌ردگارت چاك ده‌زانێت به‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه (هه‌ریه‌که‌یان سه‌رگه‌رمی چین)، بێگومان ئێمه ڕێزی هه‌ندێ له پێغه‌مبه‌رانمان له‌لا زیاتره له هه‌ندێکی تریان و (کتێبی) زه‌بووریشمان به_داوود_به‌خشیووه. |
|
2085 | 17 | 56 | قل ادعوا الذين زعمتم من دونه فلا يملكون كشف الضر عنكم ولا تحويلا |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵگه‌ران بڵێ: ئاده‌ی هاناو هاوار بکه‌ن له‌و بت و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن (ئایا هیچیان له ده‌ست دێت؟ دڵنیابن که ئه‌وانه) نه ده‌توانن به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان له‌سه‌ر لابه‌رن. نه‌ده‌توانن بارودۆخ بگۆڕن. |
|
2086 | 17 | 57 | أولئك الذين يدعون يبتغون إلى ربهم الوسيلة أيهم أقرب ويرجون رحمته ويخافون عذابه إن عذاب ربك كان محذورا |
| | | ئا ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌که‌ن، کامیان له خوا نزیکتره؟! له کاتێکدا که ئه‌وان خۆیان هاوار له خوا ده‌که‌ن و داوای نزیك بوونه‌وه له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن و چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی ده‌که‌ن، له سزا‌و تۆڵه‌شی ده‌ترسن، به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه. |
|
2087 | 17 | 58 | وإن من قرية إلا نحن مهلكوها قبل يوم القيامة أو معذبوها عذابا شديدا كان ذلك في الكتاب مسطورا |
| | | هیچ شار‌و شارۆچکه‌یه‌ك نی یه که ئێمه بڕیارمان دابێت پێش به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت له ناوی به‌رین، یان سزایه‌کی سه‌ختی بده‌ین، له کتێب و دۆسیه‌ی (تایبه‌تدا، له لوح المحفوظ دا) تۆمار نه‌کرا بێت. |
|
2088 | 17 | 59 | وما منعنا أن نرسل بالآيات إلا أن كذب بها الأولون وآتينا ثمود الناقة مبصرة فظلموا بها وما نرسل بالآيات إلا تخويفا |
| | | هیچ شتێك نه‌بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه موعجیزه به‌رپا بکه‌ین و نیشانی بده‌ین له‌وه‌ی که ئه‌وان داوایان کردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که (جۆره‌ها موعجیزه‌مان نیشانی پێشینه‌کان دا)، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕوایان پێ نه‌کرد؛ ئێمه‌ش له ناومان بردن، حوشتره تایبه‌تیه‌که‌شمان به ئاشکراو ڕوون به قه‌ومی (ثمود) به‌خشی، که‌چی سته‌میان لێکردو (سه‌ریان بڕی)، به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها بۆ ترس و داچڵه‌کاندن نه‌بێت، هیچ جۆره موعجیزه‌یه‌ك نانێرین. |
|
2089 | 17 | 60 | وإذ قلنا لك إن ربك أحاط بالناس وما جعلنا الرؤيا التي أريناك إلا فتنة للناس والشجرة الملعونة في القرآ‌ن ونخوفهم فما يزيدهم إلا طغيانا كبيرا |
| | | ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم یادی ئه‌وه بکه کاتێك پێمان وتی: که به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌وری خه‌ڵکی داوه‌و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێکیان و ئه‌و شتانه‌ش که له خه‌وندا نیشانمان دایت ته‌نها تاقیکردنه‌وه بوو بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها به‌باسی دره‌خته نه‌فرین لێ کراوه‌که‌ش که له‌قورئاندا ناو بڕاوه تاقیانده‌که‌ینه‌وه (کافره‌کان کردیانه گاڵته‌جاڕو وتیان: چۆن دره‌خت له‌ناو ئاگردا ده‌ڕوێت، عه‌قڵیان کول بوو له‌ئاستی توانای بێ سنووری خواییدا)، به‌مه‌رجێك ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌م باسانه بیانترسێنین، دایانبچه‌ڵه‌کێنین، که‌چی ئه‌و باسانه هیچیان بۆ زیاد ناکات ته‌نها لادان و یاخی بوونێکی گه‌وره و بێ سنوور نه‌بێت. |
|
2090 | 17 | 61 | وإذ قلنا للملائكة اسجدوا لآدم فسجدوا إلا إبليس قال أأسجد لمن خلقت طينا |
| | | (بیریان بهێنه‌ره‌وه) کاتێك به فریشته‌کانمان وت: ئاده‌ی سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له (ئیبلیس)، که وتی: ئایا چۆن سوژده ده‌به‌م بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له قوڕ دروستت کردووه؟! |
|
2091 | 17 | 62 | قال أرأيتك هذا الذي كرمت علي لئن أخرتن إلى يوم القيامة لأحتنكن ذريته إلا قليلا |
| | | (پاشان بێ شه‌رمانه) وتی: پێم بڵێ؛ ئا ئه‌مه‌یه که ڕێزت داوه به‌سه‌ر مندا؟! سوێند به خوا ئه‌گه‌ر دوام بخه‌یت تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه بێگومان هه‌موو نه‌وه‌کانی گومڕاو سه‌رگه‌ردان ده‌که‌م جگه له که‌مێکیان (که ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ریاندا نیه). |
|