نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1964 | 16 | 63 | تالله لقد أرسلنا إلى أمم من قبلك فزين له‌م الشيطان أعمالهم فهو وليه‌م اليوم ولهم عذاب أليم |
| | | سوێند به خوا پێش تۆ بۆ گه‌ل و قه‌ومه‌کانی تریش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه کردووه، به‌ڵام شه‌یتان کار‌و کرده‌وه‌ی (نادروست و هه‌ڵه‌یانی) بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له دنیادا هه‌ر ئه‌و پشتیوانیانه و سزای به‌ئێش بۆ ئه‌و جۆره قه‌وم و که‌سه نا له‌بارو ناحاڵیانه ئاماده کراوه. |
|
1965 | 16 | 64 | وما أنزلنا عليك الكتاب إلا لتبين له‌م الذي اختلفوا فيه وهدى ورحمة لقوم يؤمنون |
| | | ئێمه ئه‌م قورئانه‌مانه‌مان دانه‌به‌زاندووه‌ته سه‌ر تۆ ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که هه‌رچی ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه (له بابه‌ته‌کانی دنیا‌و دین) بۆیان ڕوون بکه‌ینه‌وه و بیکه‌ینه هۆی هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌تیش بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن. |
|
1966 | 16 | 65 | والله أنزل من السما‌ء ما‌ء فأحيا به الأرض بعد موتها إن في ذلك لآية لقوم يسمعون |
| | | هه‌ر خوا بارانی له ئاسمانه‌وه باراندووه‌و زه‌وی پێ زیندوو کردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو، به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌دا نیشانه و به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که گوێ بۆ ڕاستی ده‌گرن. |
|
1967 | 16 | 66 | وإن لكم في الأنعام لعبرة نسقيكم مما في بطونه من بين فرث ودم لبنا خالصا سائغا للشاربين |
| | | به‌ڕاستی له بوونی ماڵات و (زینده‌وه‌رانی جۆراو جۆردا) په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆتان و جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه، له نێوان ئه‌و شتانه‌ی که له سکیاندا هه‌یه، له گژو گیای هه‌رس کراوو خوێندا، شیرێکی پاك و بێگه‌ردو خۆش و به‌تام و گه‌وارا به‌رهه‌م ده‌هێنین بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه. |
|
1968 | 16 | 67 | ومن ثمرات النخيل والأعناب تتخذون منه سكرا ورزقا حسنا إن في ذلك لآية لقوم يعقلون |
| | | له به‌روبوومه‌کانی دار خورما و ڕه‌زی ترێکانیش (هه‌ندێ جار) شتی سه‌رخۆشکه‌ر دروست ده‌که‌ن، (گه‌لێ جاریش) به‌رهه‌می چاك و به‌سوود (وه‌کو دۆشاوو مێوژو شه‌ربه‌ت،.. هتد)، به‌ڕاستی ئاله‌وه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرا هه‌یه بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و ژیری خۆیان ده‌خه‌نه‌کار، (تا بیر بکه‌نه‌وه چۆن له‌م دار‌و دره‌خته ڕه‌ق و ته‌قانه ئه‌م به‌رهه‌مانه دروست ده‌بێت، چ کارخانه‌یه‌ك له ناو‌کی خورماو ترێ و میوه جۆراو جۆره‌کاندا حه‌شاردراوه تا له بارودۆخی خۆیدا بکه‌وێته کار‌و خزمه‌ت به ئاده‌میزاد بکات... هتد). |
|
1969 | 16 | 68 | وأوحى ربك إلى النحل أن اتخذي من الجبال بيوتا ومن الشجر ومما يعرشون |
| | | په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئینسان) نیگا‌و ئیلهامی کردووه بۆ هه‌نگ که جێگه بۆ خۆی ساز بکات له کون و که‌لێنی چیاکان‌دا، هه‌روه‌ها له که‌له‌به‌ری دره‌خته‌کان و له‌و شوێنانه‌ش که ئاده‌میزاد بۆی ئاماده ده‌کات. |
|
1970 | 16 | 69 | ثم كلي من كل الثمرات فاسلكي سبل ربك ذللا يخرج من بطونها شراب مختلف ألوانه فيه شفا‌ء للناس إن في ذلك لآية لقوم يتفكرون |
| | | له‌وه‌ودوا (فێرمان کردووه که) له هه‌موو به‌رو بووم و (شیله‌ی گوڵان و شتی به‌سوود) بخوات و پێمان ڕاگه‌یاندووه: ئه‌و نه‌خشانه‌ی که په‌روه‌ردگارت بۆی کێشاویت به ملکه‌چیه‌وه ئه‌نجامی بده، (له دروست کردنی شانه‌و مژینی شیله‌و دروستکردنی هه‌نگوین و پووره‌دان به‌ده‌وری شازداو به‌خێوکردنی گه‌راکان... هتد)، جا له‌ناو سکی ئه‌و هه‌نگانه‌وه شله‌یه‌کی ڕه‌نگ جیاواز دێته ده‌ره‌وه که شیفای تیادایه بۆ (زۆر نه‌خۆشی) خه‌ڵکی (سه‌ره‌ڕای تامی شیرین و خۆشی)، به‌ڕاستی ئاله‌مه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێز هه‌یه بۆ که‌سانێك بیر بکه‌نه‌وه (سه‌رنج بده‌ن له هه‌نگ و شانه‌کانی له فڕین و هاتووچۆی، له هه‌نگوین و تام و بۆن و ڕه‌نگی، له..، له.. هتد). |
|
1971 | 16 | 70 | والله خلقكم ثم يتوفاكم ومنكم من يرد إلى أرذل العمر لكي لا يعلم بعد علم شيئا إن الله عليم قدير |
| | | (خه‌ڵکینه) به‌ڕاستی هه‌ر خوا دروستی کردوون و پاشان هه‌ر ئه‌ویش ده‌تانمرێنێت، هه‌تا ته‌مه‌نی درێژ ده‌بێت و ده‌برێته‌وه بۆ لاوازترین ته‌مه‌ن (که‌نه‌فه‌تی و که‌فته‌کاری) تاوه‌کو ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك که دوای ئه‌و هه‌موو زانستی و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌ی که هه‌ی بوو، هه‌موو شتێکی له‌بیر ده‌چێته‌وه و هیچ نازانێت، به‌ڕاستی هه‌ر خوا زانا‌و به‌ده‌سه‌ڵاته. |
|
1972 | 16 | 71 | والله فضل بعضكم على بعض في الرزق فما الذين فضلوا برادي رزقهم على ما ملكت أيمانهم فهم فيه سوا‌ء أفبنعمة الله يجحدون |
| | | خوا له‌به‌خشینی ڕزق و ڕۆزیدا به‌شی هه‌ندێکتانی زۆرترداوه له هه‌ندێکی ترتان (بۆ تاقیکردنه‌وه‌تان)، جا ئه‌وانه‌ی که ڕزق و ڕۆزی زیاتریان پێدراوه ئاماده‌نین که به‌نده‌کانیان و به‌رده‌سته‌کانیان بهێننه ڕیزی خۆیان و بیانکه‌نه شه‌ریك (له خانوو به‌ره‌و ماڵ و سامانیاندا)، ئینجا ئه‌وانیش یه‌کسان بن تیایدا (ئێوه له ژیانی دنیای خۆتاندا کاری وا ناکه‌ن و به‌ڕه‌وای نازانن، ئیتر چۆن بۆ خوای گه‌وره، به‌ڕه‌وای ده‌زانن که به‌نده‌کانی ببنه شه‌ریکی و یاسادانه‌ر) جا ئایا ئه‌وانه ئینکاری نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ده‌که‌ن؟! |
|
1973 | 16 | 72 | والله جعل لكم من أنفسكم أزواجا وجعل لكم من أزواجكم بنين وحفدة ورزقكم من الطيبات أفبالباطل يؤمنون وبنعمت الله هم يكفرون |
| | | خوا هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون، هه‌ر له ڕێگه‌ی هاوسه‌رانتانه‌وه کوڕ‌و کوڕه‌زای پێبه‌خشیوون و له هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کی چاك و پاك و به‌سوود به‌هره‌وه‌ری کردوون، (له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیانه‌دا) ئایا ئه‌وانه هه‌ر بڕوا به‌شتی پووچ و ناحه‌قی ده‌که‌ن و له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ته‌کانی خواوه ئه‌وانه هه‌ر ناشوکرو سوپاس ناپه‌زێری و بێ باوه‌ڕ ده‌بن؟ |
|