نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1585 | 11 | 112 | فاستقم كما أمرت ومن تاب معك ولا تطغوا إنه بما تعملون بصير |
| | | ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) که‌وابوو چۆن فه‌رمانت پێدراوه، هه‌روا به‌ڕاست و به‌ڕێکی فه‌رمانه‌کان به‌جێ بهێنه، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش له‌گه‌ڵ تۆدان و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوا‌و ته‌وبه‌یان کردووه، نه‌که‌ن له سنووری فه‌رمانی خوا ده‌ربچن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر بینایه به‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن. |
|
1586 | 11 | 113 | ولا تركنوا إلى الذين ظلموا فتمسكم النار وما لكم من دون الله من أولياء ثم لا تنصرون |
| | | نه‌که‌ن مه‌یلی دڵتان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بێت که سته‌میان کردووه و له‌خوا یاخی بوون، چونکه ئه‌و کاته ئاگر ده‌تانسوتێنێت، که‌سیش جگه له خوا پشتیوانتان نابێت، له‌وه‌ودوایش یارمه‌تی نادرێن. |
|
1587 | 11 | 114 | وأقم الصلاة طرفي النهار وزلفا من الليل إن الحسنات يذهبن السيئات ذلك ذكرى للذاكرين |
| | | نوێژیش به‌چاکی ئه‌نجام بده له‌هه‌ردوو سه‌ری ڕۆژه‌وه (که نیوه‌ڕۆ و عه‌سره) و له سێ کاته‌که‌ی شه‌ویشدا که (مه‌غریب و عیشاو به‌یانی) یه، نزیكن له (ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ڕۆژه‌وه، به‌ڕاستی کرده‌وه چاکه‌کان کرداره خراپه‌کان لاده‌بات و گوناهه‌کان ده‌شۆنه‌وه، ئه‌وه ئامۆژگاری و بیرخه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن. |
|
1588 | 11 | 115 | واصبر فإن الله لا يضيع أجر المحسنين |
| | | خۆشت بگره‌و به ئارامبه، چونکه بێگومان خوای گه‌وره پاداشتی چاکه‌خوازان به‌زایه نادات. |
|
1589 | 11 | 116 | فلولا كان من القرون من قبلكم أولو بقية ينهون عن الفساد في الأرض إلا قليلا م‌من أنجينا منهم واتبع الذين ظلموا ما أترفوا فيه وكانوا مجرمين |
| | | جا ئه‌وه بۆ له‌ناو خه‌ڵکی زه‌مانی پێش ئێوه‌دا که‌سانی ژیر‌و دیندار نه‌بوو، که به‌رگریان له خراپه‌و تاوان بکردایه له زه‌ویدا، مه‌گه‌ر که‌مێك نه‌بێت له‌وانه‌ی که ڕزگارمان کردن لێیان، چونکه زۆربه‌یان له سنووری فه‌رمانی خوا ده‌رچوون و شوێن ڕابواردنی دنیا‌و ئاره‌زوو که‌وتن، ئیتر به‌و کرده‌وه ناشیرینه‌یان چوونه ڕیزی تاوانبار‌و خراپکارانه‌وه. |
|
1590 | 11 | 117 | وما كان ربك ليهلك القرى بظلم وأهلها مصلحون |
| | | په‌روه‌ردگارت به سته‌م خه‌ڵکی شار‌و دێهاته‌کان له‌ناو نابات، له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی چاکه‌خواز و چاکساز بن. |
|
1591 | 11 | 118 | ولو شا‌ء ربك لجعل الناس أمة واحدة ولا يزالون مختلفين |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکی ده‌کرد به‌یه‌ك تاقم و کۆمه‌ڵ، (به‌ڵام) به‌رده‌وامیش ئه‌و خه‌ڵکه جیاوازن له‌نێوانی یه‌کتردا له ئایین و به‌رنامه و بۆچووندا... |
|
1592 | 11 | 119 | إلا من رحم ربك ولذلك خلقهم وتمت كلمة ربك لأملأن جهنم من الجنة والناس أجمعين |
| | | مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی په‌روه‌ردگارت گرتبێتیه‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خوای گه‌وره دروستی کردوون، (واته: به‌شێوه‌یه‌ك دروستی کردوون بتوانن ئازادی بیروباوه‌ڕو بۆچوونیان هه‌بێت، ئینجا ڕێگه‌ی ڕاستیان پێ بڵێت و بۆیان ڕوون بکاته‌وه) و بڕیاری په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌رچووه و ته‌واو بووه، که: دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له‌گرۆی په‌ری و خه‌ڵکی (ئه‌وانه‌ی خۆیان شیاوی ئاگر ده‌که‌ن). |
|
1593 | 11 | 120 | وكلا نقص عليك من أنباء الرسل ما نثبت به فؤادك وجاءك في هذه الحق وموعظة وذكرى للمؤمنين |
| | | ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) هه‌موو ئه‌وانه‌شت بۆ ده‌گێڕینه‌وه له چیرۆك و هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ران، ئه‌وه‌ی که دڵی تۆی پێ دابمه‌زرێنین و دڵنیات بکه‌ین، دڵنیاش به که له‌م هه‌واڵانه‌دا حه‌ق و ڕاستیت بۆ هات و بۆت ڕوونکرایه‌وه، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری و بیرخسته‌وه‌ی باشی تێدابوو بۆ ئیمانداران. |
|
1594 | 11 | 121 | وقل للذين لا يؤمنون اعملوا على مكانتكم إنا عاملون |
| | | بڵێ به‌وانه‌ش ئیمان ناهێنن و نیازیان وایه فه‌رمانبه‌رداری تۆ نه‌بن، ئێوه له شوێنی خۆتاندا کاری خۆتان بکه‌ن و به‌ڕاستی ئێمه‌ش هه‌میشه خه‌ریك ده‌بین و کاری خۆمان ده‌که‌ین. |
|