نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
935 | 6 | 146 | وعلى الذين هادوا حرمنا كل ذي ظفر ومن البقر والغنم حرمنا عليهم شحومهما إلا ما حملت ظهورهما أو الحوايا أو ما اختلط بعظم ذلك جزيناهم ببغيهم وإنا لصادقون |
| | | له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوله‌که هه‌رچی زینده‌وه‌ری چڕنوکداره حه‌راممان کرد‌و له (گۆشتی) ڕه‌شه وڵاخ و له بزن و مه‌ڕیش پیوه‌که‌مان لێ حه‌رام کردن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌بڕبڕاگه‌ی پشتیانه‌وه بێت، یاخود ئه‌وه‌ی ده‌وری ڕیخۆڵه‌یانی دابێت، یان ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵی ئێسقان بووبێت، ئه‌و (حه‌رام کردنانه) به‌هۆی لادان و سته‌میانه‌وه، تۆڵه‌یه‌ک بوو لێمانسه‌ندن، به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ڕاستگۆین (تا جوله‌که خۆیان بناسن و بزانن که ئه‌م قورئانه فه‌رمووده‌ی خوایه و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێکیان). |
|
936 | 6 | 147 | فإن كذبوك فقل ربكم ذو رحمة واسعة ولا يرد بأسه عن القوم المجرمين |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان پێ نه‌کردیت ئه‌وه بڵێ: که په‌روه‌ردگارتان خاوه‌نی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی فراوان و بێ سنووره (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن و له‌پیلان و ته‌ڵه‌که به دوور بن، لێتان خۆش ده‌بێت) هێزی خه‌شمی خوا له ده‌سته‌ی سته‌مکاران به‌رگری ناکرێت (له ده‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیان). |
|
937 | 6 | 148 | سيقول الذين أشركوا لو شا‌ء الله ما أشركنا ولا آباؤنا ولا حرمنا من شي‌ء كذلك كذب الذين من قبلهم حتى ذاقوا بأسنا قل هل عندكم من علم فتخرجوه لنا إن تتبعون إلا الظن وإن أنتم إلا تخرصون |
| | | له‌مه‌ودوا موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هاوه‌ڵمان بۆ بڕیار نه‌ده‌دا!! باو‌و باپیرانیشمان موشریک نه‌ده‌بوون!! هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد!! (ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی به‌تاڵه و هه‌رگیز خوای گه‌وره زۆر له که‌س ناکات بۆ باوه‌ڕ هێنان یان بێ باوه‌ڕی) هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش درۆ و بوختانیان هه‌ڵده‌به‌ست، هه‌تا تووشی به‌ڵای ئێمه بوون و سزای ئێمه‌یان چه‌شت، پێیان بڵێ: ئایا هیچ زانیاری و زانستیه‌کی خوایتان له‌لایه، تا نیشانمان بده‌ن و بۆمان ده‌ربخه‌ن؟ ئێوه شوێنی هیچ شتێکی تر ناکه‌ون جگه له‌گومان و ئێوه هیچ شتێکی تر ناکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که درۆ ده‌که‌ن. |
|
938 | 6 | 149 | قل فلله الحجة البالغة فلو شا‌ء لهداكم أجمعين |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: که‌وابوو هه‌ر بۆ خوایه خۆی به‌ڵگه تێر‌و ته‌واوه‌کان، جا ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وه هه‌مووتانی به‌ته‌واوی هیدایه‌ت ده‌داو به ناچاریی هه‌مووان بڕوادار ده‌بوون (به‌ڵام ڕێزی لێ‌گرتوون و سه‌رپشکی کردوون). |
|
939 | 6 | 150 | قل هلم شهداءكم الذين يشهدون أن الله حرم هذا فإن شهدوا فلا تشهد معهم ولا تتبع أهواء الذين كذبوا بآياتنا والذين لا يؤمنون بالآخرة وهم بربهم يعدلون |
| | | پێیان بڵێ: ئاده‌ی ئه‌و شایه‌تانه‌تان بهێنن که شایه‌تی ده‌ده‌ن به‌ڕاستی خوا ئه‌م شتانه‌ی حه‌رام کردووه، خۆ ئه‌گه‌ر ویستیان شایه‌تی بده‌ن، ئه‌وه تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا مه‌به و شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وانه مه‌که‌وه که باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌کردووه و شوێن ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ش مه‌که‌وه که باوه‌ڕ به‌رۆژی دوایی ناهێنن و ئه‌وانه‌ش که هاوتا بۆ په‌روه‌ردگاریان داده‌نێن. |
|
940 | 6 | 151 | قل تعالوا أتل ما حرم ربكم عليكم ألا تشركوا به شيئا وبالوالدين إحسانا ولا تقتلوا أولادكم من إملاق نحن نرزقكم وإياهم ولا تقربوا الفواحش ما ظهر منها وما بطن ولا تقتلوا النفس التي حرم الله إلا بالحق ذلكم وصاكم به لعلكم تعقلون |
| | | (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه) وه‌رن با ئه‌و شتانه‌تان بۆ بخوێنمه‌وه که په‌روه‌ردگارتان حه‌رامی کردووه له‌سه‌رتان، (یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه) که هیچ شتێک نه‌که‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی، (دووهه‌میان ئه‌وه‌یه) که چاک ڕه‌فتار بن له‌گه‌ڵ دایک و باوکتاندا، (سێهه‌میان) منداڵانی خۆتان له‌به‌ر برسێتی و نه‌داری مه‌کوژن، چونکه ئێمه (په‌کتان ناخه‌ین) ڕزق و ڕۆزی ئێوه‌ش و ئه‌وانیش ده‌ده‌ین، (چوارهه‌میان) نزیکی گوناهو تاوانه‌کان مه‌که‌ون، چ ئه‌وه‌ی که ئاشکراو بووه و چ ئه‌وه‌ی که شاراوه و په‌نهانه بووه، (پێنجه‌میان) هیچ که‌سیش مه‌کوژن که خوا حه‌رامی کردووه مه‌گه‌ر به‌حه‌ق نه‌بێت، ئه‌وه‌ی که خوێندمه‌وه بۆتان خوا فه‌رمانی پێکردوون بۆ ئه‌وه‌ی ژیر‌و هۆشمه‌ند بن. |
|
941 | 6 | 152 | ولا تقربوا مال اليتيم إلا بالتي هي أحسن حتى يبلغ أشده وأوفوا الكيل والميزان بالقسط لا نكلف نفسا إلا وسعها وإذا قلتم فاعدلوا ولو كان ذا قربى وبعهد الله أوفوا ذلكم وصاكم به لعلكم تذكرون |
| | | (شه‌شه‌میان) نزیک ماڵ و سامانی هه‌تیو مه‌که‌ون مه‌گه‌ر به‌چاکی و له قازانجی نه‌بێت، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی گه‌وره ده‌بێت و به‌ته‌واوی پێ ده‌گات، (حه‌وته‌میان) کێشان و پێوان به‌ڕێک و پێکی به‌کار بهێنن به‌دادگه‌ری ئه‌نجامی بده‌ن و (فێڵی تێدا مه‌که‌ن)، جا ئێمه داخوازی له که‌س ناکه‌ین مه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێت (هه‌شته‌میان) کاتێکیش قسه‌و گوفتارتان کرد ئه‌وه دادوه‌ر بن و (لایه‌نی ناحه‌ق مه‌گرن) ئه‌گه‌ر خزمی نزیکیش بێت، (نۆهه‌میان) وه‌فابکه‌ن به‌و په‌یمانه‌ی که ده‌یبه‌ستن له‌گه‌ڵ خوادا به‌و به‌ڵێنه‌ی که به په‌روه‌ردگاری ده‌ده‌ن، ئه‌و شتانه‌ش په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێداون، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن. |
|
942 | 6 | 153 | وأن هذا صراطي مستقيما فاتبعوه ولا تتبعوا السبل فتفرق بكم عن سبيله ذلكم وصاكم به لعلكم تتقون |
| | | بێگومان ئه‌مه‌ی (که باسکرا) ڕێبازی منه که ڕاسته ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون (ده‌هه‌م) شوێنی ڕێچکه‌کانی تر مه‌که‌ون چونکه جیاتان ده‌کاته‌وه له ڕێبازی خوا، ئه‌وه‌ش په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێ کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی خواناس و پارێزکار بن. |
|
943 | 6 | 154 | ثم آتينا موسى الكتاب تماما على الذي أحسن وتفصيلا لكل شي‌ء وهدى ورحمة لعلهم بلقاء ربهم يؤمنون |
| | | (دوای ئه‌و (١٠) ئامۆژگاریه، یادتان ده‌هێنمه‌وه): پاشان کتێبی ته‌وراتمان به مو‌سا به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی نازو نیعمه‌تی ته‌واو بڕژین به‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا که به‌چاکی پیاده‌ی ده‌کات و جیاکه‌ره‌وه و ڕوون که‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێک بێت و ڕێنموویی و میهره‌بانیش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن به‌گه‌یشتنه‌وه‌یان به په‌روه‌ردگاریان (بۆ لێپرسینه‌وه و پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌یان). |
|
944 | 6 | 155 | وهذا كتاب أنزلناه مبارك فاتبعوه واتقوا لعلكم ترحمون |
| | | ئه‌م قورئانه‌ش کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاند (بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی، له هه‌موو کات و شوێنێکدا) ده‌ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون و خۆتان له یاخی بوون دوور بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێبکرێت... |
|