نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4592 | 48 | 9 | لتؤمنوا بالله ورسوله وتعزروه وتوقروه وتسبحوه بكرة وأصيلا |
| | | بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه باوه‌ڕ بهێنن به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و پشتیوانی له‌پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن و ڕێزی شایسته‌ی خۆی لێ بگرن و ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه‌ن له‌به‌ره‌به‌یان و عه‌سراندا. |
|
4593 | 48 | 10 | إن الذين يبايعونك إنما يبايعون الله يد الله فوق أيديهم فمن نكث فإنما ينكث على نفسه ومن أوفى بما عاهد عليه الله فسيؤتيه أجرا عظيما |
| | | بێگومان ئه‌وانه‌ی په‌یمان ده‌ده‌نه تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) له‌ڕاستیدا هه‌ر په‌یمان به‌خوا ده‌ده‌ن.. ده‌ستی پیرۆز‌و به‌توانای خوا له‌سه‌ر ده‌ستیانه‌وه‌یه (به‌پشتگیری و یارمه‌تی) جا ئه‌وه‌ی په‌یمانه‌که بشکێنێت و لێی پاشگه‌ز ببێته‌وه، ئه‌وه‌له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، ئه‌وه‌ش که‌پیمانه‌که ده‌باته‌سه‌ر و پاشگه‌ز نابێته‌وه لێی، خوای باڵاده‌ست ئه‌جرو پاداشتی گه‌وره‌ی پێده‌به‌خشێت (له‌ئایینده‌دا). |
|
4594 | 48 | 11 | سيقول لك المخلفون من الأعراب شغلتنا أموالنا وأهلونا فاستغفر لنا يقولون بألسنتهم ما ليس في قلوبهم قل فمن يملك لكم من الله شيئا إن أراد بكم ضرا أو أراد بكم نفعا بل كان الله بما تعملون خبيرا |
| | | ئه‌و عه‌ره‌به‌کۆچه‌رییانه‌ی له‌رێکه‌وتنه‌که‌ی حوده‌یبیه به‌جێمان و به‌شداریان نه‌کرد کاتێک زانیان ئێوه به‌ره‌و غه‌زای خه‌یبه‌ر ده‌ڕۆن که‌خوا به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وته‌کانی جه‌نگی پێدابوون دێن بۆلات و ده‌ڵێن: ماڵ و منداڵمان ئێمه‌ی سه‌رقاڵ و خه‌ریک کرد و کاتمان نه‌بوو بێین له‌گه‌ڵتان، له‌به‌ر ئه‌وه‌داوای لێ‌خۆش بوونمان بۆ بکه‌ن لای خوا، ئه‌وه‌ی به‌زمان ده‌یڵێین له‌دڵیاندا نی یه، پێیان بڵێ: باشه، کێ ده‌توانێت به‌ری ده‌سه‌ڵاتی خوا بگرێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت زیانێکتان پێ بگه‌یه‌نێت یان سوودو قازانجێکتان بۆ پێش بهێنێت، خۆ خوا به‌ته‌واوی به‌ئاگایه له‌کاروکرده‌وه‌کانتان. |
|
4595 | 48 | 12 | بل ظننتم أن لن ينقلب الرسول والمؤمنون إلى أهليهم أبدا وزين ذلك في قلوبكم وظننتم ظن السو‌ء وكنتم قوما بورا |
| | | نه‌خێر پاساوو به‌هانه‌که‌تان وانی یه، به‌ڵکو له‌ڕاستیدا ئێوه واگومانتان ده‌برد ئیتر هه‌رگیز پێغه‌مبه‌رو باوه‌ڕداران ناگه‌رێنه‌وه بۆ ناو که‌سوکاریان و تیاده‌چن، ئه‌و گومان بردنه‌له‌دڵ و ده‌روونتاندا ڕازاێنرابۆوه و چه‌سپی بوو، به‌ڕاستی گومانی خراپ و ناقوڵاتان بردوو، ئێوه هه‌میشه هۆزو تاقمێکی بێ که‌ڵک و بێ خێرن. |
|
4596 | 48 | 13 | ومن لم يؤمن بالله ورسوله فإنا أعتدنا للكافرين سعيرا |
| | | هه‌رکه‌س باوه‌ڕی به‌خواو به‌پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێت (ئایندهی سامناکه) به‌ڕاستی ئێمه سزای دۆزه‌خمان بۆ کافر‌و بێ باوه‌ڕان ئاماده‌کردووه. |
|
4597 | 48 | 14 | ولله ملك السماوات والأرض يغفر لمن يشا‌ء ويعذب من يشا‌ء وكان الله غفورا رحيما |
| | | هه‌رچی له ئاسمان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نیانه، له‌هه‌ر كه‌سێك كه بیوێت خۆشده‌بێت، وه سزای هه‌ركه‌سێك بدات ده‌یدات، (ئه‌ڵبه‌ته ویستی خواش بۆ پاداشت یان سزای هه‌ركه‌سێك به‌گوێره‌ی شیاو‌و شایسته‌ی خۆیه‌تی و له‌وپه‌ڕی دادگه‌ریدایه)، چونكه خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێ خۆش بووه و به‌ڕه‌حم و دلۆڤانه. |
|
4598 | 48 | 15 | سيقول المخلفون إذا انطلقتم إلى مغانم لتأخذوها ذرونا نتبعكم يريدون أن يبدلوا كلام الله قل لن تتبعونا كذلكم قال الله من قبل فسيقولون بل تحسدوننا بل كانوا لا يفقهون إلا قليلا |
| | | ئه‌وانه‌ی خۆیان خسته دواوه‌و به‌شداریان نه‌کرد له‌رێکه‌وتنه‌که‌دا، کاتێک بینیان ئێوه (به‌ره‌و غه‌زای خه‌یبه‌ر ده‌ڕۆن) بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کان، وتیان: لێمان گه‌رێن شوێنتان که‌وین... ئه‌مانه‌ده‌یانه‌وێت، ویست و فه‌رمانی خوا بگۆڕن، پێیان بڵێ: ئێوه هه‌رگیز شوێنمان ناکه‌ون... چونکه‌خوایش هه‌واری فه‌رمووه‌و پێشتر هه‌روا بڕیاردراوه، که‌چی ئه‌وان ده‌ڵێن: نه‌خێر خوا ڕێگه‌ی له‌ئێمه نه‌گرتووه، به‌لکو ئێوه حه‌سوودیمان پێ ده‌به‌ن بۆیه نایه‌ڵن به‌شدار بین، (خوا ده‌فه‌رمووێت) نه‌خێر، حه‌سوودیتان پێ نابه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وانه‌که‌مێک نه‌بێت له‌فه‌رمانی خوا تێناگه‌ن (ته‌نها چاویان بڕیوه‌ته سامان و ده‌سکه‌وته‌دنیاییه‌کان). |
|
4599 | 48 | 16 | قل للمخلفين من الأعراب ستدعون إلى قوم أولي بأس شديد تقاتلونهم أو يسلمون فإن تطيعوا يؤتكم الله أجرا حسنا وإن تتولوا كما توليتم من قبل يعذبكم عذابا أليما |
| | | ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: به‌وانه‌ی که‌سه‌رپێچیان کردووه، له‌عه‌ره‌به‌بیابان نشینه‌کان: ئێوه له‌ئاینده‌دا بانگ ده‌کرێن بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ قه‌وم و هۆزێکدا که‌ئازاو جه‌نگاوه‌رن، ئه‌وسا یان دژیان ده‌جه‌نگن، یان خۆیان (له‌ئه‌نجامی بیرکردنه‌وه و تێڕوانیندا) به‌بێ جه‌نگ موسڵمان و ته‌سلیم ده‌بن، جا ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردار بن، خوا پاداشتی چاکتان پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن وه‌کو ئه‌وسا و خۆتان بشارنه‌وه‌و سه‌رپێچی بکه‌ن، سزایه‌کی به‌ئێشتان بۆ پێش ده‌هێنێت. |
|
4600 | 48 | 17 | ليس على الأعمى حرج ولا على الأعرج حرج ولا على المريض حرج ومن يطع الله ورسوله يدخله جنات تجري من تحتها الأنهار ومن يتول يعذبه عذابا أليما |
| | | ئه‌و که‌سه‌ی کوێره یان نه‌خۆشه، گوناهبار نابێت (ئه‌گه‌ر له‌غه‌زادا به‌شداری نه‌کات) ئه‌وه‌ی که‌فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات، ده‌یخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه‌که‌چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیاندا ده‌ڕوات، ئه‌و که‌سه‌ش که‌پشت هه‌ڵکات، خوای گه‌وره‌سزای به‌ئێش و ئازاری ده‌دات. |
|
4601 | 48 | 18 | لقد رضي الله عن المؤمنين إذ يبايعونك تحت الشجرة فعلم ما في قلوبهم فأنزل السكينة عليهم وأثابهم فتحا قريبا |
| | | سوێند به‌خوا به‌ڕاستی خوا ڕازیی بووه‌له‌و باوه‌ڕدارانه‌ی کاتێک په‌یمانیان له گه‌ڵدا به‌ستیت له‌ژێر دره‌خته‌که‌دا خوا خۆیشی ئاگادار بوو به‌وه‌ی له‌دڵه‌کانیاندا هه‌یه (له‌نیاز پاکی و دڵسۆزی) هه‌ر بۆیه ئارامی و هێمنی و ئاسوده‌یی دابه‌زانده‌سه‌ریان و پاداشتی به‌مژده‌ی سه‌رکه‌وتنێکی نزێک دانه‌وه. |
|