نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
4292 | 42 | 20 | من كان يريد حرث الآخرة نزد له في حرثه ومن كان يريد حرث الدنيا نؤته منها وما له في الآخرة من نصيب |
| | | جا ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌می قیامه‌تی ده‌وێت و له دنیادا کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ده‌چێنێت، ئێمه پاداشتی هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی به‌زیاده‌وه پێده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش که به‌رهه‌می دنیای ده‌وێت، هه‌ندێك له دنیای پێ ده‌به‌خشین، (به‌ڵام) له قیامه‌تدا هیچ جۆره به‌شێکی نیه. |
|
4293 | 42 | 21 | أم له‌م شركا‌ء شرعوا له‌م من الدين ما لم يأذن به الله ولولا كلمة الفصل لقضي بينهم وإن الظالمين له‌م عذاب أليم |
| | | (ئایا ئه‌و بێباوه‌ڕانه ڕازین به‌به‌رنامه‌ی خوا) یاخود شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵگه‌ڕانه ده‌که‌ون که به‌ناوی دینه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داناون و په‌یڕه‌وییان ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی دابێت و پێی ڕازی بێت (حه‌رام و حه‌ڵاڵیان بۆ دیاری ده‌که‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشترمان نه‌بوایه به مانه‌وه‌یان تا کاتی دیاریکراو، ئه‌وه فه‌رمان ده‌درا به له‌نا‌و بردنیان، بێگومان بۆ سته‌مکاران سزای به ئێش و به‌سۆ ئاماده‌یه. |
|
4294 | 42 | 22 | تر‌ى الظالمين مشفقين مما كسبوا وهو واقع به‌م والذين آمنوا وعملوا الصالحات في روضات الجنات له‌م ما يشاءون عند ربهم ذلك هو الفضل الكبير |
| | | (له‌ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌دا) ده‌بینیت سته‌مکاران ده‌ترسن له‌وه‌ی که کردوویانه، له‌کاتێکدا سزاکه‌ی که‌وتووه به‌سه‌ریاندا و لێی ده‌رباز نابن، هاوکات ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له باخچه‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی کامه‌رانی ده‌به‌نه سه‌ر، چیان بوێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان ئاماده‌یه، ئا ئه‌وه‌یه خه‌ڵات و به‌خششی گه‌وره و بێ سنوور. |
|
4295 | 42 | 23 | ذلك الذي يبشر الله عباده الذين آمنوا وعملوا الصالحات قل لا أسألكم عليه أجرا إلا المودة في القربى ومن يقترف حسنة نزد له فيها حسنا إن الله غفور شكور |
| | | ئه‌و خه‌ڵات و به‌خششه ئه‌وه‌یه که خوا مژده ده‌دات به‌و به‌ندانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، (ئه‌وانه‌ش به‌ده‌م بانگه‌وازه‌وه نایه‌ن)، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: له‌سه‌ر ئه‌م بانگه‌وازه هیچ جۆره پاداشتێکم له ئێوه ناوێت، ته‌نها خۆشه‌ویستی و ڕێز نه‌بێت له خزمایه‌تیدا، جا ئه‌وه‌ی چاکه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات، ئه‌وه به‌چاکتر پاداشت ده‌درێته‌وه، چونکه به‌ڕاستی خوا لێبوورده و سوپاسگوزاره. |
|
4296 | 42 | 24 | أم يقولون افترى على الله كذبا فإن يشإ الله يختم على قلبك ويمح الله الباطل ويحق الحق بكلماته إنه عليم بذات الصدور |
| | | به‌ڵکو خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: محمد صلی الله علیه وسلم به‌ده‌م خواوه درۆی هه‌ڵبه‌ستووه!! جا ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵت دا‌و هیچت بۆ ناوترێت، خوایش ده‌یه‌وێت ئاسه‌واری به‌تاڵ و ناحه‌قی نه‌هێڵێت و حه‌ق و ڕاستی به‌فه‌رمانی خۆی بچه‌سپێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زانایه به‌وه‌ی که له توێی دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا شاراوه‌یه. |
|
4297 | 42 | 25 | وهو الذي يقبل التوبة عن عباده ويعفو عن السيئات ويعلم ما تفعلون |
| | | خوا ئه‌و زاته‌یه که په‌شیمانی و ته‌وبه له به‌نده‌کانی وه‌رده‌گرێت، چاوپۆشیش ده‌کات له هه‌ڵه و گوناهه‌کانیان، به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ش که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ده‌زانێت و به‌ئاگایه. |
|
4298 | 42 | 26 | ويستجيب الذين آمنوا وعملوا الصالحات ويزيدهم من فضله والكافرون له‌م عذاب شديد |
| | | خوای گه‌وره ئاواتی ئه‌وانه ده‌هێنێته دی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها له فه‌زڵ و زیاده خه‌ڵات و به‌خششی خۆی به‌هره‌مه‌ندیان ده‌کات، بێ باوه‌ڕانیش سزای سه‌خت و به ئێشیان بۆ ئاماده‌یه. |
|
4299 | 42 | 27 | ولو بسط الله الرزق لعباده لبغوا في الأرض ولكن ينزل بقدر ما يشا‌ء إنه بعباده خبير بصير |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر خوا ڕزق و ڕۆزی به‌فراوانی به به‌نده‌کانی ببه‌خشیایه، ئه‌وه ده‌ستیان ده‌دایه تاوان و گوناهو سته‌م له زه‌ویدا، به‌ڵام خوا به‌حسابێکی ورد‌و دیاریکراو ئه‌وه‌ی بیه‌وێت پێیان ده‌به‌خشێت، به‌ڕاستی ئه‌و زاته ئاگا‌و بینایه به کار‌و هه‌ڵویستی به‌نده‌کانی. |
|
4300 | 42 | 28 | وهو الذي ينزل الغيث من بعد ما قنطوا وينشر رحمته وهو الولي الحميد |
| | | خوا ئه‌و زاته‌یه که باران ده‌بارێنێت و ده‌گه‌یه‌نێته فریایان دوای ئه‌وه‌ی که نا‌ئومێد بوون، هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی په‌خش ده‌کاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر خۆی پشتیوان و فریادڕه‌سه و شایسته‌ی سوپاسه. |
|
4301 | 42 | 29 | ومن آياته خلق السماوات والأرض وما بث فيهما من دابة وهو على جمعهم إذا يشا‌ء قدير |
| | | له‌نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا: دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌یه که تیایاندا بڵاوی کردۆته‌وه، هه‌ر ئه‌و زاته کاتێك بیه‌وێت توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر به‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌یاندا هه‌یه. |
|