بسم الله الرحمن الرحيم

نتائج البحث: 6236
ترتيب الآيةرقم السورةرقم الآيةالاية
3611345والذين سعوا في آياتنا معاجزين أولئك لهم عذاب من رجز أليم
ئه‌وانه‌ش که هه‌وڵ و کۆشش ده‌ده‌ن تا به‌ربه‌ست دروست بکه‌ن له ڕێگه‌ی په‌یامی ئێمه‌داو خه‌ڵکی وێڵ ده‌که‌ن له به‌رنامه‌ی ئێمه‌، ئه‌وانه سزاو تۆڵه‌یه‌کی زۆر به‌ئێش و پڕ ئازاریان بۆ ئاماده‌یه‌.
3612346ويرى الذين أوتوا العلم الذي أنزل إليك من ربك هو الحق ويهدي إلى صراط العزيز الحميد
ئه‌وانه‌ی که زانستی و زانیاریان هه‌یه (چ زانستییه ئایینیه‌کان وه‌ك گاوڕو جوو یان ئه‌وانه‌ی ڕۆده‌چن له‌زانستیه مادییه‌کانا) چاك ده‌زانن که ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت ڕه‌وانه‌کراوه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌، هیدایه‌تبه‌خشه‌و ڕێنمونی به‌خشه بۆ ڕێبازی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و شایه‌سته‌ی سوپاس و ستایش.
3613347وقال الذين كفروا هل ندلكم على رجل ينبئكم إذا مزقتم كل ممزق إنكم لفي خلق جديد
بێ بڕواکان (به‌گاڵته‌پێکردنه‌وه‌) ده‌ڵێن: ئایا پیاوێکتان پێبناسێنین که هه‌واڵتان ده‌داتێ، که کاتێك پارچه پارچه بوون و هه‌لا هه‌لا بوون له توێی خاکدا، ئێوه سه‌رله‌نوێ دروستده‌کرێنه‌وه‌!!.
3614348أفترى على الله كذبا أم به جنة بل الذين لا يؤمنون بالآخرة في العذاب والضلال البعيد
ئایا درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستی، یا شێت بووه‌؟! (نه‌خێر..!!) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی و قیامه‌ت نیه، له سزای سه‌ختا ده‌بێ ژیان به‌رنه‌سه‌ر (چونکه له‌دنیادا) زۆر گومڕاو سه‌رلێشێواوبوون.
3615349أفلم يروا إلى ما بين أيديهم وما خلفهم من السماء والأرض إن نشأ نخسف بهم الأرض أو نسقط عليهم كسفا من السماء إن في ذلك لآية لكل عبد منيب
ئایا ئه‌وه نابینن چی ده‌وری داون له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، سه‌رنجی به‌رده‌میان ناده‌ن؟! ئاوڕێك لو دواوه ناده‌نه‌وه‌؟! ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له ناخی زه‌ویدا نوقمیان ده‌که‌ین، یان پارچه‌یه‌کیان له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ردا به‌رده‌ده‌ینه‌وه‌، ئا له‌و تواناو ده‌سه‌ڵاتدارییه‌دا نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرا هه‌یه بۆ هه‌ر به‌نده‌یه‌ك که دڵی لای خوا بێت و هۆشی لای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وبێت.
36163410ولقد آتينا داوود منا فضلا يا جبال أوبي معه والطير وألنا له الحديد
(ئێمه‌) ڕێزێك و بایه‌خێکی زۆرمان به‌خشیوه به داود (فه‌رمانمان داوه که‌): ئه‌ی کێوه‌کان و باڵنده‌کان (ته‌سبیحات و سرودی ستایشی) له‌گه‌ڵدا بڵێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاسنیشمان بۆ نه‌رم کردووه (وه‌کو (معجزة)یه‌ك تا پێداویستیه‌کانی به ئاسانی لێ دروست بکات).
36173411أن اعمل سابغات وقدر في السرد واعملوا صالحا إني بما تعملون بصير
(هه‌روه‌ها فه‌رمانمان پێدا) که قه‌ڵغانی ده‌ره‌دامان دروست بکات، ئه‌ڵقه‌کانی به‌ڕێک و پێکی ڕێك بخات و له یه‌کیان تێهه‌ڵکێش بکات، (نه زۆر ته‌نك بێت و به‌رگه نه‌گرێت، نه زۆر سه‌نگین بێت و هه‌ڵگری بێزار بکات)، ‎ (هه‌روه‌ها فه‌رمانمان پێ دان‎): کارو کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌ن، دڵنیاشبن که من بینام به کارو کرده‌وه‌تان.
36183412ولسليمان الريح غدوها شهر ورواحها شهر وأسلنا له عين القطر ومن الجن من يعمل بين يديه بإذن ربه ومن يزغ منهم عن أمرنا نذقه من عذاب السعير
بۆ سوله‌یمانیش بامان خسته ژێر فه‌رمانیه‌وه‌، به‌یانیان یه‌ك مانگه ڕێ ده‌ڕۆیشت و ئێواران یه‌ك مانگه ڕێ ده‌هاته‌وه‌، کانی مسیشمان بۆ توانده‌وه‌، له په‌رییانیش هه‌ندێکمان بۆ ڕاهێنا که له‌به‌رده‌ستیدا کار بکه‌ن به مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاری، جا ئه‌وه‌ی له فه‌رمانی ئێمه ده‌رچێت سزای دۆزه‌خی پێ ده‌چێژێت.
36193413يعملون له ما يشاء من محاريب وتماثيل وجفان كالجواب وقدور راسيات اعملوا آل داوود شكرا وقليل من عبادي الشكور
سوله‌یمان هه‌رچی بویستایه‌، په‌ر‎ی‎یه‌کان بۆیان دروست ده‌کرد، له شوێنی خوا په‌رستی و په‌یکه‌رو حه‌وزو مه‌نجه‌ڵی گه‌وره‌ی به‌جۆرێك که له جێگه‌ی خۆی دامه‌زراوه‌و ناجوڵێت. ئه‌ی نه‌وه‌و شوێنکه‌وتوانی داوود: ئێوه به کردارو گوفتار سوپاسگوزاربن، هه‌رچه‌نده که‌مێك له به‌نده‌کانم سوپاسگوزارن.
36203414فلما قضينا عليه الموت ما دلهم على موته إلا دابة الأرض تأكل منسأته فلما خر تبينت الجن أن لو كانوا يعلمون الغيب ما لبثوا في العذاب المهين
کاتێ که بریاری مردنی (سوله‌یمانماندا، په‌رییه‌کان نه‌یانزانی که مردووه‌)، تا مۆرانه گۆچانه‌که‌ی کلۆر کرد، کاتێ که که‌وت ئه‌وسا په‌رییه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت که ئه‌گه‌ر غه‌یب زان و نهێنیزان بوونانیه ئاوا له کارو فرمانی ناخۆشدا به‌رده‌وام نه‌ده‌بوون، (هه‌ر که زانیان سوله‌یمان وه‌فاتی کردووه ده‌ستیان له کار هه‌ڵده‌گرت).


0 ... 351 352 353 354 355 356 357 358 359 360 362 363 364 365 366 367 368 369 370 ... 623

إنتاج هذه المادة أخد: 0.02 ثانية


المغرب.كووم © ٢٠٠٩ - ١٤٣٠ © الحـمـد لله الـذي سـخـر لـنا هـذا :: وقف لله تعالى وصدقة جارية

3985248831155421447953475372459845135843