نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
3601 | 33 | 68 | ربنا آتهم ضعفين من العذاب والعنهم لعنا كبيرا |
| | | په‌روه‌ردگارا: دووبه‌رابه‌رو دوو جه‌ندابه سزای ئه‌وان بده‌و نه‌فرینێکی زۆر بێئه‌ندازه‌یان لێ بکه. |
|
3602 | 33 | 69 | يا أيها الذين آمنوا لا تكونوا كالذين آذوا موسى فبرأه الله مما قالوا وكان عند الله وجيها |
| | | ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: وه‌کو ئه‌وانه مه‌بن که ئازاری موسایان دا (تۆمه‌تیان بۆ دروستکرد، بوختانیان بۆ هه‌ڵبه‌ست) خوای گه‌وره‌ش (له‌و تۆمه‌ت و بوختانه‌یان) پاڕاستی و پاکیی ئاشکرا کرد وه ئه‌و لای خوا زۆر به‌ڕێزو ئازیزه. |
|
3603 | 33 | 70 | يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله وقولوا قولا سديدا |
| | | ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکاربن، هه‌میشه قسه و گوفتاری به‌جێ و به‌سوود بکه‌ن. |
|
3604 | 33 | 71 | يصلح لكم أعمالكم ويغفر لكم ذنوبكم ومن يطع الله ورسوله فقد فاز فوزا عظيما |
| | | (ئه‌وسا ئیتر) کرده‌وه‌کانتان چاك و به‌جێ و په‌سه‌ند ده‌کات، له گوناهه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بێت، ئه‌وه ئیتر سه‌رکه‌وتن و سه‌رفه‌راز‌یه‌کی بێ ءه‌ندازه‌و بێ سنووری به‌ده‌ست هێناوه. |
|
3605 | 33 | 72 | إنا عرضنا الأمانة على السماوات والأرض والجبال فأبين أن يحملنها وأشفقن منها وحملها الإنسان إنه كان ظلوما جهولا |
| | | ئێمه ئه‌مانه‌تی (عه‌قیده و بیروباوڕ، ئه‌مانتی سه‌رپشکیمان) نیشانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و کێوه‌کان دا، (یاخود پێشنیارمان کرد که ئێوه هه‌ڵگری ئه‌م ئه‌مانه‌ته بن)، به‌ڵام هه‌مووان ده‌ستیان پێوه‌ناو ترسان لێی (هه‌ر پێیان چاك بوو ئاوا (مسیر بن، سه‌رپشك نه‌بن) که‌چی ئاده‌میزاد هه‌ڵیگرت و گرتیه ئه‌ستۆی، به‌ڕاستی زۆر سته‌مکار و نه‌فام بوو (ئه‌گه‌ر زۆرینه ڕه‌چاو بکه‌ین). |
|
3606 | 33 | 73 | ليعذب الله المنافقين والمنافقات والمشركين والمشركات ويتوب الله على المؤمنين والمؤمنات وكان الله غفورا رحيما |
| | | تا خوا سزای پیاوان و، وه ئافره‌تانی دووڕوو، وه هاوه‌ڵپه‌رستان له پیاوان و له ئافره‌تان بدات، هه‌روه‌ها ته‌وبه‌و په‌شیمانی له پیاوان و ئافره‌تانی ئیماندار وه‌رده‌گرێت، بێگومان خوای گه‌وره (بۆ ئه‌وان) زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و میهره‌بانه. |
|
3607 | 34 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله الذي له ما في السماوات وما في الأرض وله الحمد في الآخرة وهو الحكيم الخبير |
| | | سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، هه‌ر هه‌مووی، ئه‌و خاوه‌نێتی، ستایش و سوپاس له قیامه‌تدا (له به‌هه‌شتدا) هه‌ر پێشکه‌ش به‌و ده‌کرێت، ئه‌و (خوایه) زۆر دانا‌و ئاگایه. |
|
3608 | 34 | 2 | يعلم ما يلج في الأرض وما يخرج منها وما ينزل من السما‌ء وما يعرج فيها وهو الرحيم الغفور |
| | | ده‌زانی چی ده‌چێ به‌ناخی زه‌ویداو چیشی لێ دێته ده‌ره‌وه، چی له ئاسمان دێته خواره‌وه‌و چیش پیایدا به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌و زاته زۆر میهره‌بان و لێخۆشبووه (به‌نیسبه‌ت ئیمانداران و ته‌وبه‌کارانه‌وه). |
|
3609 | 34 | 3 | وقال الذين كفروا لا تأتينا الساعة قل بلى وربي لتأتينكم عالم الغيب لا يعزب عنه مثقال ذرة في السماوات ولا في الأرض ولا أصغر من ذلك ولا أكبر إلا في كتاب مبين |
| | | ئهوهانهی کافر‌و حه‌قپۆشن ده‌ڵێن: قیامه‌ت هه‌ر نایه‌ت و نامانگاتێ، (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: (وانیه) ئه‌رێ!! سوێند به په‌روه‌ردگارم هه‌ر یه‌خه‌تان ده‌گرێت (چونکه ئه‌و زاته) زانایه به نهێنی و شاراوه‌کان و (هه‌ر خۆی ده‌زانێ که‌ی به‌رپای ده‌کات)، به‌قه‌ده‌ر ئه‌تۆمێك له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ناتوانێتله‌و په‌نهان بێت، وه له‌وه‌ش بچووکتر بێت یان گه‌وره‌تر (چونکه هه‌موو شتێك) له کتێبی تایبه‌تیدا ڕوون و ئاشکرایه (لوح المحفوظ)دا که وه‌ك ده‌سگایه‌کی کۆمپیوته‌ری وایه، هه‌موو شتێك تۆماره). |
|
3610 | 34 | 4 | ليجزي الذين آمنوا وعملوا الصالحات أولئك له‌م مغفرة ورزق كريم |
| | | ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی ئه‌وانه بداته‌وه که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆ ئه‌وانیش لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزوی ناسك و نازدار (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) بۆیان ئاماده‌یه. |
|