نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
2851 | 24 | 60 | والقواعد من النساء اللاتي لا يرجون نكاحا فليس عليهن جناح أن يضعن ثيابهن غير متبرجات بزينة وأن يستعففن خير لهن والله سميع عليم |
| | | ئه‌و ئافره‌ته پیرو په‌ککه‌وتانه‌ی که به ته‌مای شوو کردن نین، قه‌یناکات ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له پۆشاکیان دابنێن، له کاتێکدا جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر پۆشته بن ئه‌وه چاکتره بۆیان، خوایش بیسه‌رو زانایه (به نیه‌ت و خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵی دڵه‌کان). |
|
2852 | 24 | 61 | ليس على الأعمى حرج ولا على الأعرج حرج ولا على المريض حرج ولا على أنفسكم أن تأكلوا من بيوتكم أو بيوت آبائكم أو بيوت أمهاتكم أو بيوت إخوانكم أو بيوت أخواتكم أو بيوت أعمامكم أو بيوت عماتكم أو بيوت أخوالكم أو بيوت خالاتكم أو ما ملكتم مفاتحه أو صديقكم ليس عليكم جناح أن تأكلوا جميعا أو أشتاتا فإذا دخلتم بيوتا فسلموا على أنفسكم تحية من عند الله مباركة طيبة كذلك يبين الله لكم الآيات لعلكم تعقلون |
| | | کوێرو نابینا گوناهو گله‌ییان له‌سه‌ر نی‌یه، هه‌روه‌ها شه‌ل، نه‌خۆش، هه‌روه‌ها خۆیشتان، که خواردن بخۆن له ماڵی خۆتان یان ماڵی باوکتان یان ماڵی دایکتان، یان ماڵی براکانتان یان ماڵی خوشکه‌کانتان، یان ماڵی مامه‌کانتان یان ماڵی پووره‌کانتان (خوشکانی باوك)، یان له ماڵی خاڵه‌کانتان یان له ماڵی پووره‌کانتان (خوشکانی دایك)، یان ئه‌و ماڵه‌ی که کلیلی لای ئێوه‌یه، یان ماڵی هاوه‌ڵتان، هیچ گوناهتان ناگات که به کۆمه‌ڵ (له‌سه‌ر یه‌ك سفره) نان بخۆن یاخود جیا به جیا، هه‌ر کاتێك چوونه هه‌ر ماڵێك، سه‌لام له خۆتان بکه‌ن و سه‌لام له یه‌کتر بکه‌ن، سه‌لامێك له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، که پڕه له به‌ره‌که‌ت و فه‌ڕو جوانی و پاکی، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیر‌و هۆش بکه‌نه‌وه‌و لێکی بده‌نه‌وه (که چ په‌روه‌ردگارێکی دڵسۆز‌و غه‌مخوارمان هه‌یه، چۆن ده‌یه‌وێت ژیانمان به شێوه‌یه‌ك ڕێك بخات که به خۆشی و شادی پێکه‌وه بژین، دوور له گرفت و کێشه‌ی ده‌روونی و ڕه‌وشتی و کۆمه‌ڵه‌یه‌تی). |
|
2853 | 24 | 62 | إنما المؤمنون الذين آمنوا بالله ورسوله وإذا كانوا معه على أمر جامع لم يذهبوا حتى يستأذنوه إن الذين يستأذنونك أولئك الذين يؤمنون بالله ورسوله فإذا استأذنوك لبعض شأنهم فأذن لمن شئت منهم واستغفر له‌م الله إن الله غفور رحيم |
| | | به ڕاستی ئیمانداران ئه‌وانه‌ن که باوه‌ڕیان هێناوه به خوا‌و به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و هه‌ر کاتێك کۆ ده‌بنه‌وه له خزمه‌تیدا بۆ کارێکی گرنگ و پێویست که هاوکاریی ده‌وێت، ناڕۆن و (خۆیان نادزنه‌وه) هه‌تا مۆڵه‌ت نه‌خوازن، به ڕاستی ئه‌وانه‌ی که مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هه‌یه، هه‌ر کاتێك بۆ کارێکی تایبه‌تی خۆیان داوای مۆڵه‌تیان لێکردیت، ئه‌وه مۆڵه‌تی ئه‌وانه بده که ده‌ته‌وێت و داوای لێ خۆشبوونیشیان له خوا بۆ بکه، به ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. |
|
2854 | 24 | 63 | لا تجعلوا دعاء الرسول بينكم كدعاء بعضكم بعضا قد يعلم الله الذين يتسللون منكم لواذا فليحذر الذين يخالفون عن أمره أن تصيبهم فتنة أو يصيبهم عذاب أليم |
| | | (ئه‌ی یاوه‌ران) نه‌که‌ن بانگی پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆتان له نێوان یه‌کتردا بانگی یه‌ك ده‌که‌ن (چونکه ده‌بێت قه‌دری پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم تایبه‌تی بێت) بێگومان خوا ده‌زانێت به‌وانه‌ی که خۆیان په‌نهان ده‌که‌ن و خۆ ده‌دزنه‌وه له کار‌و فرمان، ده‌با ئه‌وانه‌ی که سه‌رپێچی له فه‌رمانی ده‌که‌ن بترسن له‌وه‌ی که تووشی تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت، یان تووشی سزایه‌کی به ئێش ببن. |
|
2855 | 24 | 64 | ألا إن لله ما في السماوات والأرض قد يعلم ما أنتم عليه ويوم يرجعون إليه فينبئهم بما عملوا والله بكل شي‌ء عليم |
| | | ئاگاداربن که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه خوا خاوه‌نیانه، زۆر به چاکی ده‌زانێت ئێوه چی ده‌که‌ن و خه‌ریکی چین، ئه‌و ڕۆژه‌ش که ده‌برێنه‌وه بۆ لای هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کارانه‌یان پێ ده‌ڵێت که ئه‌نجامیان داوه‌و خوا هه‌میشه به هه‌موو شتێك ئاگا‌و زانایه. |
|
2856 | 25 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم تبارك الذي نزل الفرقان على عبده ليكون للعالمين نذيرا |
| | | به‌رزو پیرۆز‌و پاک و بڵنده ئه‌و زاته‌ی که قورئانی دابه‌زاندووه تا ببێته جیاکه‌ره‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست، بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) تا ببێته هۆشیار که‌ره‌وه‌و بێدارکه‌ره‌وه‌ی دانیشتوانی جیهان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا. |
|
2857 | 25 | 2 | الذي له ملك السماوات والأرض ولم يتخذ ولدا ولم يكن له شريك في الملك وخلق كل شي‌ء فقدره تقديرا |
| | | ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی موڵکی ئه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، که‌سیشی نه‌کردووه به ڕۆڵه‌ی خۆی و که‌سی نه‌کردووه به شه‌ریک و هاوبه‌ش له مه‌ودای موڵک و ده‌سه‌ڵاتیدا، هه‌موو شتێکی دروستکردووه به ئه‌ندازه‌و قه‌باره و شێوه و تام و بۆن و ڕه‌نگ و جیاوازی هه‌مه جۆر... هتد، نه‌خشه‌ی ڕێک و پێکی بۆ هه‌موو شتێک داناوه (به شێوه‌یه‌ک که پێویستیه‌کانی ئاده‌میزاد دابین بکه‌ن و له خزمه‌تیدا بن). |
|
2858 | 25 | 3 | واتخذوا من دونه آلهة لا يخلقون شيئا وهم يخلقون ولا يملكون لأنفسهم ضرا ولا نفعا ولا يملكون موتا ولا حياة ولا نشورا |
| | | که‌چی هاوه‌ڵگه‌ران له جیاتی ئه‌و زاته شتانێکی تریان کردووه به خوای خۆیان که هیچ دروست ناکه‌ن و هیچیان پی به‌دی ناهێنرێت، به‌ڵکو خۆیان دروست ده‌کرێن، (ته‌نانه‌ت) ناتوانن سودێک یان زه‌ره‌رێک به خۆیان بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها نه مردنیان به ده‌سته، نه ژیان، نه زیندوو کردنه‌وه. |
|
2859 | 25 | 4 | وقال الذين كفروا إن هذا إلا إفك افتراه وأعانه عليه قوم آخرون فقد جاءوا ظلما وزورا |
| | | ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون وتویانه: ئه‌م قورئانه درۆیه‌ک نه‌بێت که (محمد صلی الله علیه وسلم) خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه، شتێکی تر نی‌یه، که‌سانی تریش یارمه‌تیانداوه، به ڕاستی ئه‌وانه (به‌و گوفتاره‌یان) سته‌م و بوختانێکی گه‌وره ده‌که‌ن و قسه‌یه‌کی ناڕه‌وایان کردووه. |
|
2860 | 25 | 5 | وقالوا أساطير الأولين اكتتبها فهي تملى عليه بكرة وأصيلا |
| | | هه‌روه‌ها وتویانه: ئه‌م قورئانه داستانی پێشینه‌کانه‌و داوای نوسینه‌وه‌یانی کردووه، به‌یانیان و ئێواران به‌سه‌ریدا ده‌یخویننه‌وه!! |
|