نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1 | 1 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم |
| | | به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه). |
|
2 | 1 | 2 | الحمد لله رب العالمين |
| | | سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه و بۆ خوایه، که خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره. |
|
3 | 1 | 3 | الرحمن الرحيم |
| | | به‌خشنده‌ی میهره‌بان، کانگای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه (ڕه‌حمه‌تی له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه). |
|
4 | 1 | 4 | مالك يوم الدين |
| | | خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت و سزایه (پادشای ڕۆژی قیامه‌ته که دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌کات). |
|
5 | 1 | 5 | إياك نعبد وإياك نستعين |
| | | خوایه، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین (له کاروباری دین و دنیاماندا، به‌که‌سی تر له به‌ده‌کانت ناکرێت). |
|
6 | 1 | 6 | اهدنا الصراط المستقيم |
| | | خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه. |
|
7 | 1 | 7 | صراط الذين أنعمت عليهم غير المغضوب عليهم ولا الضالين |
| | | که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه) |
|
8 | 2 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم ال‌م |
| | | چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌راده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه. |
|
9 | 2 | 2 | ذلك الكتاب لا ريب فيه هدى للمتقين |
| | | ئه‌و قورئانه كتێبێكه هیچ گومانێكی تێدا نیه، (كه له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه كراوه به جبره‌ئیلدا بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه مایه‌ی ڕێنمووی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خواناسان و پارێزكاران (كه ئه‌وانه‌ن فه‌رزه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له حه‌رام خۆیان ده‌پارێزن، له ڕووی بیروباوه‌ڕو كردار‌و گوفتره‌وه). |
|
10 | 2 | 3 | الذين يؤمنون بالغيب ويقيمون الصلاة ومما رزقناهم ينفقون |
| | | ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به نه‌بینراوه‌كان ده‌هێنن (وه‌ك خوا و فریشته و ئه‌وانه‌ی خوا باسی كردوون و ئێمه نایانبینین)، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیان به‌چاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزییه (حه‌ڵاڵه‌ی) پێمان به‌خشیوون، ده‌به‌خشن. |
|