نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
971 | 7 | 17 | ثم لآتينهم من بين أيديهم ومن خلفهم وعن أيمانهم وعن شمائلهم ولا تجد أكثرهم شاكرين |
| | | پاشان سوێند به‌خوا له به‌رده‌میانه‌وه، له پشتیانه‌وه، له لای ڕاستیانه‌وه، له لای چه‌پیانه‌وه، بۆیان دێم و (دنیایان لاخۆشه‌ویست ده‌که‌م و گومانیان ده‌رباره‌ی قیامه‌ت لادروست ده‌که‌م) و ده‌ستت ناکه‌وێت زۆربه‌یان سوپاسگوزار بن. |
|
972 | 7 | 18 | قال اخرج منها مذءوما مدحورا لمن تبعك منهم لأملأن جهنم منكم أجمعين |
| | | خوا فه‌رمووی: له به‌هه‌شت ده‌رچۆره ده‌ره‌وه به‌سه‌رشۆڕی و ڕیسوایی و ده‌رکراوی، سوێند به خوا ئه‌و که‌سه‌ی شوێنت که‌وت له‌وان، ئه‌وه بێگومان دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له ئێوه هه‌موو. |
|
973 | 7 | 19 | ويا آدم اسكن أنت وزوجك الجنة فكلا من حيث شئتما ولا تقربا هذه الشجرة فتكونا من الظالمين |
| | | (تۆش) ئه‌ی ئاده‌م، خۆت و هاوسه‌ره‌که‌ت له‌به‌هه‌شتدا نیشته‌جێ بن، جا له هه‌ر کوێ ئاره‌زووتان لێ بوو (خوارده‌مه‌نی و میوه‌یه) بخۆن، (به‌ڵام) نزیکی ئه‌م دره‌خته مه‌که‌ون (دره‌ختێکی تایبه‌تی به‌رداربوو، بۆ تاقی کردنه‌وه‌یان خوای گه‌وره بڕیاریدا که هه‌ر نزیکی نه‌که‌ون، چ جای له به‌رو بوومی بخۆن) ئه‌و کاته ده‌چنه ڕیزی سته‌مکارانه‌وه. |
|
974 | 7 | 20 | فوسوس لهما الشيطان ليبدي لهما ما ووري عنهما من سوآتهما وقال ما نهاكما ربكما عن هذه الشجرة إلا أن تكونا ملكين أو تكونا من الخالدين |
| | | شه‌یتان (ئه‌و سنووره‌ی بۆ ئاده‌م و حه‌وا به‌فرسه‌ت زانی) و ئینجا که‌وته فڕێدانی وه‌سوه‌سه‌و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ بۆ ناو دڵ و ده‌روونیان تا ئه‌و عه‌یب و عاره‌یان ده‌ربخات که شاراوه‌بوو لێیان (دوایی خۆی ئاشکراکرد) و پێی وتن: په‌روه‌ردگارتان ئه‌م دره‌خته‌ی لێ قه‌ده‌غه نه‌کردوون ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کو ببنه فریشته، یاخود بۆ ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کو له نه‌مران بن!! |
|
975 | 7 | 21 | وقاسمهما إني لكما لمن الناصحين |
| | | (ئه‌وسا شه‌یتان زانی ده‌ترسن و دوودڵن) سوێندی بۆ خواردن که من به‌ڕاستی له ئامۆژگارانم بۆ ئێوه‌و دڵسۆزتانم!! |
|
976 | 7 | 22 | فدلاهما بغرور فلما ذاقا الشجرة بدت لهما سوآتهما وطفقا يخصفان عليهما من ورق الجنة وناداهما ربهما ألم أنهكما عن تلكما الشجرة وأقل لكما إن الشيطان لكما عدو مبين |
| | | ئیتر شه‌یتان به‌فێڵ و پیلان فریوی دان (به‌ره‌ولای دره‌خته‌که‌ی بردن) جاکاتێک تامی به‌رو بوومی دره‌خته‌که‌یان چه‌شت، هه‌رچی عه‌یب و عاریان هه‌یه که‌وته ده‌ره‌وه، (ناچار به‌په‌له) ده‌ستیاندایه گه‌ڵای دره‌خته‌کانی به‌هه‌شت عه‌یب و عاری خۆیان پێ دائه‌پۆشی و په‌روه‌ردگاریان بانگی کردن و فه‌رمووی: ئایا من قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و دره‌خته‌م لێنه‌کردن و پێم نه‌وتن، که به‌ڕاستی شه‌یتان بۆ ئێوه دوژمنێکی ئاشکرایه؟! |
|
977 | 7 | 23 | قالا ربنا ظلمنا أنفسنا وإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكونن من الخاسرين |
| | | (ئه‌وسا ئیتر هه‌ردووکیان هه‌ستیان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیان کرد‌و) وتیان: په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمان‌دا نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به خوا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین. |
|
978 | 7 | 24 | قال اهبطوا بعضكم لبعض عدو ولكم في الأرض مستقر ومتاع إلى حين |
| | | خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئیتر دابه‌زن هه‌ندێکتان دوژمنی هه‌ندێکتانن (شه‌یتان و دار‌و ده‌سته‌ی دوژمنی ئێوه‌ن و نه‌وه‌ی ئاده‌میش به‌هۆی پیلانی شه‌یتانه‌وه دوژمنایه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ن)، بۆتان هه‌یه له زه‌ویدا نیشته‌جێ بوون و هۆی ڕابواردن و ژیان تا ماوه‌یه‌ک. |
|
979 | 7 | 25 | قال فيها تحيون وفيها تموتون ومنها تخرجون |
| | | خوا فه‌رمووی (پێیان): هه‌ر له زه‌ویدا ده‌ژین و له‌وێش ده‌مرن و (تێکه‌ڵ به‌خاکی ده‌بن، له کاتی دیاری کراویشدا) هه‌ر له ناخیه‌وه ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه ( بۆ لێپرسینه‌وه). |
|
980 | 7 | 26 | يا بني آدم قد أنزلنا عليكم لباسا يواري سوآتكم وريشا ولباس التقوى ذلك خير ذلك من آيات الله لعلهم يذكرون |
| | | ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، ئێمه به‌ڕاستی پۆشاکی له‌بارمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون، عه‌وره‌ت و ئه‌وه‌ی پێتان ناخۆشه ده‌ربکه‌وێت دای ئه‌پۆشێت، هه‌روه‌ها جل و به‌رگی جوانیش که خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه (به‌ڵام بیرتان نه‌چێت) که پۆشاکی ته‌قواو خواناسی چاکتر و خێردارتر و به‌فه‌ڕتره، ئه‌و پۆشاکه (ماددی و مه‌عنه‌ویانه) له نیشانه و به‌ڵگه‌کانی خوای گه‌وره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و (یادی به‌هه‌شت بکه‌ن). |
|