نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
899 | 6 | 110 | ونقلب أفئدتهم وأبصارهم كما لم يؤمنوا به أول مرة ونذرهم في طغيانهم يعمهون |
| | | ئه‌و کاته دڵ و چاوه‌کانیان هه‌ڵده‌گێڕینه‌وه (له‌نێوان جۆره‌ها لێکدانه‌وه و ئه‌گه‌ردا) هه‌روه‌کو چۆن یه‌که‌مجار له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان نه‌هێنابوو (به‌ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا‌و ئه‌م هه‌موو موعجیزه بێ شوماره که ده‌وری داون) ئێمه جارێ وازیان لێ ده‌هێنین تا له سته‌م و سه‌رکه‌شی خۆیاندا سه‌رگه‌ردان بن و ڕۆبچن (بۆ کوێ ده‌چن له ده‌ستمان ده‌رناچن). |
|
900 | 6 | 111 | ولو أننا نزلنا إليهم الملائكة وكلمهم الموتى وحشرنا عليهم كل شي‌ء قبلا ما كانوا ليؤمنوا إلا أن يشا‌ء الله ولكن أكثرهم يجهلون |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر (داخوازی هاوه‌ڵگه‌رانمان جێبه‌جێ بکردایه) و به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌مان دابه‌زاندانایه بۆ لایان و مردووه‌کان قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکردنایه، هه‌موو شتێکیشمان له‌به‌ر ده‌میاندا کۆ بکردایه‌ته‌وه، نه‌ده‌بوون به‌بڕوادار و بڕوایان نه‌ده‌هێنا، مه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت، به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن (بیر ناکه‌نه‌وه و تێنافکرن، هه‌تا ئه‌مڕۆش گا په‌رست، شه‌یتان په‌رست و، بت په‌رستان هه‌ر ماون، هه‌یانه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزیشن، به‌ڵام له ڕووی ئاینداریه‌وه له‌وپه‌ڕی دواکه‌وتن و کۆنه‌په‌رستیدان). |
|
901 | 6 | 112 | وكذلك جعلنا لكل نبي عدوا شياطين الإنس والجن يوحي بعضهم إلى بعض زخرف القول غرورا ولو شا‌ء ربك ما فعلوه فذرهم وما يفترون |
| | | هه‌ر به‌و شێوه‌یه (کێشمه کێشی ئیمانداران و خوانه‌ناسان به‌رده‌وامه) جا بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌رێک (بۆ ئیماندارانیش) دوژمنێکمان له شه‌یتانه‌کانی ئاده‌میزاد و په‌ری سازاندوه، که به‌رده‌وام قسه‌ی زل و ڕازاوه ده‌ده‌ن به‌گوێی یه‌کداو (خۆیان و خه‌ڵکی) پێ سه‌رگه‌ردان و گومڕا ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (نه‌یانده‌توانی) شتی وابکه‌ن، ده وازیان لێ بهێنه له‌گه‌ڵ ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه‌ی که هه‌ڵی ده‌به‌ستن (بۆ کوێ ده‌چن، له ده‌ست سزای خوایی ڕزگار نابن). |
|
902 | 6 | 113 | ولتصغى إليه أفئدة الذين لا يؤمنون بالآخرة وليرضوه وليقترفوا ما هم مقترفون |
| | | (هه‌روه‌ها به‌و قسه جوان و بریقه‌دارانه ئه‌یاندا به‌گوێی یه‌کدا) بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت نیه دڵی بده‌نێ و پێی ڕازی بن و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وتاوانانه بکه‌ن که ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌یکه‌ن. |
|
903 | 6 | 114 | أفغير الله أبتغي حكما وهو الذي أنزل إليكم الكتاب مفصلا والذين آتيناهم الكتاب يعلمون أنه منزل من ربك بالحق فلا تكونن من الممترين |
| | | ئایا ڕه‌وایه (بۆ منی پێغه‌مبه‌ر، بۆ منی ئیماندار) جگه له خوا که‌سێکی تر بکه‌مه حه‌که‌م و دادوه‌ر، له‌کاتێکدا ئه‌و زاته کتێبی پیرۆزی خۆی که (قورئانه) بۆ دابه‌زاندوون که هه‌موو دروست و نادروستێکی تیادا جیاکردۆته‌وه، ئه‌وانه‌ش که کتێبی (ئاسمانیمان) پێداون (له گاور‌و جوو) چاک ده‌زانن به‌ڕاستی ئه‌و قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به‌ڕاست و ڕه‌وا دابه‌زێنراوه، که‌وابوو ئیتر تۆ هه‌رگیز مه‌چۆره ڕیزی گوماندارو دوو دڵانه‌وه. |
|
904 | 6 | 115 | وتمت كلمت ربك صدقا وعدلا لا مبدل لكلماته وهو السميع العليم |
| | | فه‌رمان و فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) له‌وپه‌ڕی ڕاستی و دادپه‌روه‌ریدا به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه، هه‌رگیز شتێک نیه بیانگۆرێت، هه‌ر ئه‌ویش بیسه‌ره به‌گوفتاری هه‌مووان، زانایه به‌هه‌موو نهێنی و ئاشکرایه‌ک. |
|
905 | 6 | 116 | وإن تطع أكثر من في الأرض يضلوك عن سبيل الله إن يتبعون إلا الظن وإن هم إلا يخرصون |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رزه‌وی بیت ئه‌وه له ڕێبازی خوا وێڵت ده‌که‌ن، چونکه شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون جگه له گومان و ته‌نها گۆتره‌کاری ده‌که‌ن. |
|
906 | 6 | 117 | إن ربك هو أعلم من يضل عن سبيله وهو أعلم بالمهتدين |
| | | به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ چاک زانایه به‌وه‌ی که: کێ له ئاین و ڕێبازی ئه‌و وێڵ و گومڕا ده‌بێت و هه‌ر خوایش زانایه به‌وانه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی وه‌رگرن. |
|
907 | 6 | 118 | فكلوا مما ذكر اسم الله عليه إن كنتم بآياته مؤمنين |
| | | جا بخۆن له‌و زینده‌وه‌ره سه‌ر بڕاوانه‌ی که ناوی خوا له‌کاتی سه‌ربڕینیاندا براوه، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌رێنموونی و ئایه‌ته‌کانی خوا هه‌یه (بسم الله، الله اکبر، پێویسته له‌کاتی سه‌ربڕینی ماڵاتدا بوترێت). |
|
908 | 6 | 119 | وما لكم ألا تأكلوا مما ذكر اسم الله عليه وقد فصل لكم ما حرم عليكم إلا ما اضطررتم إليه وإن كثيرا ليضلون بأهوائهم بغير علم إن ربك هو أعلم بالمعتدين |
| | | به‌ڵگه‌تان چیه که (له گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه) ناخۆن که ناوی خوا براوه له سه‌ریان (له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی حه‌رام کراوه له سه‌رتان خوا بۆی جیا کردونه‌ته‌وه مه‌گه‌ر ناچار بکرێن بۆی، به‌ڕاستی زۆربه‌یان خه‌ڵکی سه‌رگه‌ردان و گومڕا ده‌که‌ن به‌هۆی ئاره‌زووه‌کانیانه‌وه نه‌ک به‌هۆی زانسته‌وه (هه‌ر له‌خۆیانه‌وه شت حه‌رام ده‌که‌ن) بێگومان په‌روه‌ردگارت خۆی چاک ئه‌و که‌سانه ده‌ناسێت که ده‌ست درێژکارن و خۆشیان و خه‌ڵکیش له سنوور ده‌ترازێنن. |
|