نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
898 | 6 | 109 | وأقسموا بالله جهد أيمانهم لئن جاءتهم آية ليؤمنن بها قل إنما الآيات عند الله وما يشعركم أنها إذا جاءت لا يؤمنون |
| | | موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران سوێندی گه‌وره‌یان به‌خوا ده‌خوارد: که سوێند بێت ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه بێگومان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌موو به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کان ته‌نها لای خوایه و به‌ده‌ست ئه‌وه، جا ئێوه چووزانن، چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و داخوازی و موعجیزه و به‌ڵگانه‌شیان بۆ پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن. |
|
899 | 6 | 110 | ونقلب أفئدتهم وأبصارهم كما لم يؤمنوا به أول مرة ونذرهم في طغيانهم يعمهون |
| | | ئه‌و کاته دڵ و چاوه‌کانیان هه‌ڵده‌گێڕینه‌وه (له‌نێوان جۆره‌ها لێکدانه‌وه و ئه‌گه‌ردا) هه‌روه‌کو چۆن یه‌که‌مجار له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان نه‌هێنابوو (به‌ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا‌و ئه‌م هه‌موو موعجیزه بێ شوماره که ده‌وری داون) ئێمه جارێ وازیان لێ ده‌هێنین تا له سته‌م و سه‌رکه‌شی خۆیاندا سه‌رگه‌ردان بن و ڕۆبچن (بۆ کوێ ده‌چن له ده‌ستمان ده‌رناچن). |
|
900 | 6 | 111 | ولو أننا نزلنا إليهم الملائكة وكلمهم الموتى وحشرنا عليهم كل شي‌ء قبلا ما كانوا ليؤمنوا إلا أن يشا‌ء الله ولكن أكثرهم يجهلون |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر (داخوازی هاوه‌ڵگه‌رانمان جێبه‌جێ بکردایه) و به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌مان دابه‌زاندانایه بۆ لایان و مردووه‌کان قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکردنایه، هه‌موو شتێکیشمان له‌به‌ر ده‌میاندا کۆ بکردایه‌ته‌وه، نه‌ده‌بوون به‌بڕوادار و بڕوایان نه‌ده‌هێنا، مه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت، به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن (بیر ناکه‌نه‌وه و تێنافکرن، هه‌تا ئه‌مڕۆش گا په‌رست، شه‌یتان په‌رست و، بت په‌رستان هه‌ر ماون، هه‌یانه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزیشن، به‌ڵام له ڕووی ئاینداریه‌وه له‌وپه‌ڕی دواکه‌وتن و کۆنه‌په‌رستیدان). |
|
901 | 6 | 112 | وكذلك جعلنا لكل نبي عدوا شياطين الإنس والجن يوحي بعضهم إلى بعض زخرف القول غرورا ولو شا‌ء ربك ما فعلوه فذرهم وما يفترون |
| | | هه‌ر به‌و شێوه‌یه (کێشمه کێشی ئیمانداران و خوانه‌ناسان به‌رده‌وامه) جا بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌رێک (بۆ ئیماندارانیش) دوژمنێکمان له شه‌یتانه‌کانی ئاده‌میزاد و په‌ری سازاندوه، که به‌رده‌وام قسه‌ی زل و ڕازاوه ده‌ده‌ن به‌گوێی یه‌کداو (خۆیان و خه‌ڵکی) پێ سه‌رگه‌ردان و گومڕا ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (نه‌یانده‌توانی) شتی وابکه‌ن، ده وازیان لێ بهێنه له‌گه‌ڵ ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه‌ی که هه‌ڵی ده‌به‌ستن (بۆ کوێ ده‌چن، له ده‌ست سزای خوایی ڕزگار نابن). |
|
902 | 6 | 113 | ولتصغى إليه أفئدة الذين لا يؤمنون بالآخرة وليرضوه وليقترفوا ما هم مقترفون |
| | | (هه‌روه‌ها به‌و قسه جوان و بریقه‌دارانه ئه‌یاندا به‌گوێی یه‌کدا) بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت نیه دڵی بده‌نێ و پێی ڕازی بن و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وتاوانانه بکه‌ن که ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌یکه‌ن. |
|
903 | 6 | 114 | أفغير الله أبتغي حكما وهو الذي أنزل إليكم الكتاب مفصلا والذين آتيناهم الكتاب يعلمون أنه منزل من ربك بالحق فلا تكونن من الممترين |
| | | ئایا ڕه‌وایه (بۆ منی پێغه‌مبه‌ر، بۆ منی ئیماندار) جگه له خوا که‌سێکی تر بکه‌مه حه‌که‌م و دادوه‌ر، له‌کاتێکدا ئه‌و زاته کتێبی پیرۆزی خۆی که (قورئانه) بۆ دابه‌زاندوون که هه‌موو دروست و نادروستێکی تیادا جیاکردۆته‌وه، ئه‌وانه‌ش که کتێبی (ئاسمانیمان) پێداون (له گاور‌و جوو) چاک ده‌زانن به‌ڕاستی ئه‌و قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به‌ڕاست و ڕه‌وا دابه‌زێنراوه، که‌وابوو ئیتر تۆ هه‌رگیز مه‌چۆره ڕیزی گوماندارو دوو دڵانه‌وه. |
|
904 | 6 | 115 | وتمت كلمت ربك صدقا وعدلا لا مبدل لكلماته وهو السميع العليم |
| | | فه‌رمان و فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) له‌وپه‌ڕی ڕاستی و دادپه‌روه‌ریدا به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه، هه‌رگیز شتێک نیه بیانگۆرێت، هه‌ر ئه‌ویش بیسه‌ره به‌گوفتاری هه‌مووان، زانایه به‌هه‌موو نهێنی و ئاشکرایه‌ک. |
|
905 | 6 | 116 | وإن تطع أكثر من في الأرض يضلوك عن سبيل الله إن يتبعون إلا الظن وإن هم إلا يخرصون |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رزه‌وی بیت ئه‌وه له ڕێبازی خوا وێڵت ده‌که‌ن، چونکه شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون جگه له گومان و ته‌نها گۆتره‌کاری ده‌که‌ن. |
|
906 | 6 | 117 | إن ربك هو أعلم من يضل عن سبيله وهو أعلم بالمهتدين |
| | | به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ چاک زانایه به‌وه‌ی که: کێ له ئاین و ڕێبازی ئه‌و وێڵ و گومڕا ده‌بێت و هه‌ر خوایش زانایه به‌وانه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی وه‌رگرن. |
|
907 | 6 | 118 | فكلوا مما ذكر اسم الله عليه إن كنتم بآياته مؤمنين |
| | | جا بخۆن له‌و زینده‌وه‌ره سه‌ر بڕاوانه‌ی که ناوی خوا له‌کاتی سه‌ربڕینیاندا براوه، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌رێنموونی و ئایه‌ته‌کانی خوا هه‌یه (بسم الله، الله اکبر، پێویسته له‌کاتی سه‌ربڕینی ماڵاتدا بوترێت). |
|