نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
889 | 6 | 100 | وجعلوا لله شركا‌ء الجن وخلقهم وخرقوا له بنين وبنات بغير علم سبحانه وتعالى عما يصفون |
| | | (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌دا نه‌فامان) په‌ری و جنۆکه‌یان کردۆته هاوبه‌ش و هاوتای خوا، له حاڵێکدا هه‌ر خوا دروستکاری په‌ری و جنۆکه‌کانه و به‌ناحه‌ق کوڕ‌و کچ ده‌ده‌نه پاڵی، بێ هیچ جۆره زانیاریه‌ک (گاور ده‌ڵێ: عیسا کوڕی خوایه، جوو ده‌ڵێ: عوزه‌یر، هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن: فریشته‌کان کچی خوان!!) پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه که دووره له‌و سیفه‌ته ناقۆڵاو نادروستانه‌وه که ئه‌وانه خوای پێی پێناسه ده‌که‌ن. |
|
890 | 6 | 101 | بديع السماوات والأرض أنى يكون له ولد ولم تكن له صاحبة وخلق كل شي‌ء وهو بكل شي‌ء عليم |
| | | بێگومان ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له جوانترین و ڕێک و پێکترین شێوه‌دا، چۆن ڕۆڵه‌ی ده‌بێت؟! خۆ ئه‌وزاته هاوسه‌ری نه‌گرتووه؟! به‌ڵکو هه‌موو شتێکی دروست کردوه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هه‌موو شتێک زانایه. |
|
891 | 6 | 102 | ذلكم الله ربكم لا إله إلا هو خالق كل شي‌ء فاعبدوه وهو على كل شي‌ء وكيل |
| | | ئا ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه، جگه له‌ویش هیچ خوایه‌کی تر نیه، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه، که‌واته هه‌ر ئه‌و زاته بپه‌رستن و به‌ندایه‌تی ته‌نها ئه‌و بکه‌ن، ئه‌و خوایه ئاگادار‌و چاودێری هه‌موو شتێکه. |
|
892 | 6 | 103 | لا تدركه الأبصار وهو يدرك الأبصار وهو اللطيف الخبير |
| | | ده‌زگای بینایی و (بۆچوونی ئاده‌میزاد) ناتوانێت ئه‌و زاته ببینێت، زانیاری ئه‌و خوایه هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، ئاگاداریشه به‌هه‌موو ده‌زگاکانی بینایی، هه‌ر ئه‌وه وردبین و ئاگایه. |
|
893 | 6 | 104 | قد جاءكم بصائر من ربكم فمن أبصر فلنفسه ومن عمي فعليها وما أنا عليكم بحفيظ |
| | | بێگومان چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕووناکبیرتان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه، جا ئه‌وه‌ی خۆی ڕوناکبیر بکات و له ڕاستیه‌کان تێفکرێت و تێبگات و گۆڕانکاری له بیر‌و هۆش و ژیانیدا ئه‌نجام بدات، ئه‌وه هه‌رخۆی قازانج ده‌کات، ئه‌و که‌سه‌ی چاو ده‌نوقێنێت له ئاستی ڕوناکبیریه خواییه‌کاندا و له‌ڕاستی لاده‌دات، ئه‌ویش هه‌ر له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت و خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات و من (واته پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌هیچ شێوه‌یه‌ک چاو‌دێر نیم به‌سه‌رتانه‌وه. |
|
894 | 6 | 105 | وكذلك نصرف الآيات وليقولوا درست ولنبينه لقوم يعلمون |
| | | هه‌ر به‌و شێوه‌یه (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئایه‌تی جۆراو جۆرت بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ین له هه‌موو باره‌یه‌که‌وه، ده با هه‌ر بڵێن خوێندووته و به‌ده‌رس پێت وتراوه (ئێمه ده‌مانه‌وێت) به‌ڕاستی ڕوونی بکه‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که بزانن و تێبگه‌ن. |
|
895 | 6 | 106 | اتبع ما أوحي إليك من ربك لا إله إلا هو وأعرض عن المشركين |
| | | (تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌وه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به نیگا و (وحی) پێت ڕاگه‌یه‌نراوه، جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نیه، گوێ مه‌ده‌رێ و پشت هه‌ڵکه له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران. |
|
896 | 6 | 107 | ولو شا‌ء الله ما أشركوا وما جعلناك عليهم حفيظا وما أنت عليهم بوكيل |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت (بیویستایه و شایسته بوونایه هیدایه‌تی ده‌دان) هاوه‌ڵگه‌ر نه‌ده‌بوون، خۆ ئێمه تۆمان نه‌کردووه‌ته چاودێری به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه و تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ریاندا نیه (تا به‌زۆر هیدایه‌تیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت). |
|
897 | 6 | 108 | ولا تسبوا الذين يدعون من دون الله فيسبوا الله عدوا بغير علم كذلك زينا لكل أمة عملهم ثم إلى ربهم مرجعهم فينبئهم بما كانوا يعملون |
| | | (ئه‌ی ئیمانداران) نه‌که‌ن جوێن بده‌ن به‌و بت و شتانه‌ی که (نه‌فامان) هاواری لێده‌که‌ن و ده‌یپه‌رستن بێجگه له‌خوا، نه‌وه‌کو ئه‌وانیش به‌ناحه‌ق و به‌نه‌فامی جوێن بده‌ن به‌خوا، (چونکه ئه‌وانه) نایناسن و قه‌دری نازانن، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه بۆ هه‌ر گه‌ل و ئوممه‌تێک کرده‌وه‌که‌یانمان ڕازاندۆته‌وه، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وسا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد. |
|
898 | 6 | 109 | وأقسموا بالله جهد أيمانهم لئن جاءتهم آية ليؤمنن بها قل إنما الآيات عند الله وما يشعركم أنها إذا جاءت لا يؤمنون |
| | | موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران سوێندی گه‌وره‌یان به‌خوا ده‌خوارد: که سوێند بێت ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه بێگومان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌موو به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کان ته‌نها لای خوایه و به‌ده‌ست ئه‌وه، جا ئێوه چووزانن، چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و داخوازی و موعجیزه و به‌ڵگانه‌شیان بۆ پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن. |
|