نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
876 | 6 | 87 | ومن آبائهم وذرياتهم وإخوانهم واجتبيناهم وهديناهم إلى صراط مستقيم |
| | | هه‌روه‌ها هه‌ندێک له باوانیان و نه‌وه‌کانیان و براکانیانمان هه‌ڵبژاردو هیدایه‌ت و ڕێنموویمان کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست. |
|
877 | 6 | 88 | ذلك هدى الله يهدي به من يشا‌ء من عباده ولو أشركوا لحبط عنهم ما كانوا يعملون |
| | | ئه‌وه‌یه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی هه‌ر که‌سێکی پێ ده‌دات له به‌نده‌کانی (که شایسته بێت) خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ریک و هاوبه‌ش بڕیار بده‌ن، ئه‌وه هه‌رچی کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی (چاکیشیان) هه‌یه هه‌مووی پووچ و بێ نرخ ده‌بێت. |
|
878 | 6 | 89 | أولئك الذين آتيناهم الكتاب والحكم والنبوة فإن يكفر بها هؤلاء فقد وكلنا بها قوما ليسوا بها بكافرين |
| | | ئا ئه‌وانه‌ی (که ناوبران) ئه‌وانه‌ن کتێبی (ئاسمانی) و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیوون، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بڕوایان پێی نه‌بێت (له نه‌فامان)، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌که‌سانێکی ترمان (له ژیر‌و هۆشمه‌نده‌کان) سپارد و بڕوایان پێیه‌تی و پشتیوانیی لێده‌که‌ن و پێی بێ باوه‌ڕ نین. |
|
879 | 6 | 90 | أولئك الذين هدى الله فبهداهم اقتده قل لا أسألكم عليه أجرا إن هو إلا ذكرى للعالمين |
| | | ئه‌و (ناوبراوانه) ئه‌و که‌سانه‌ن که خوا (به‌تایبه‌ت) هیدایه‌ت و ڕینموویی کردوون، تۆش (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) شوێنی هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌وانه بکه‌وه (هه‌روه‌ها به‌و خه‌ڵکه) بڵێ: که من هیج جۆره کرێ و پاداشتێکتان له‌سه‌ر ڕێنموویی لێ داوا ناکه‌م، ئه‌م قورئان و به‌رنامه‌یه‌ش (که به مندا ڕه‌وانه‌کراوه) ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه. |
|
880 | 6 | 91 | وما قدروا الله حق قدره إذ قالوا ما أنزل الله على بشر من شي‌ء قل من أنزل الكتاب الذي جا‌ء به موسى نورا وهدى للناس تجعلونه قراطيس تبدونها وتخفون كثيرا وعلمتم ما لم تعلموا أنتم ولا آباؤكم قل الله ثم ذرهم في خوضهم يلعبون |
| | | (جوله‌که) وه‌کو پێویست قه‌دری خوایان نه‌گرت، ڕێزیان بۆ دانه‌نا، چونکه وتیان: خوا هیچ کتێبێکی بۆ هیچ که‌س دانه‌به‌زاندوه، پێیان بڵێ: باشه ئه‌ی کێ ئه‌و کتێبه‌ی دابه‌زاند که مو‌سا هێنای (بۆتان)، له‌کاتێکدا نوورو هیدایه‌تیش بوو بۆ خه‌ڵکی، که‌چی ئێوه به‌ش به‌ش و پارچه پارچه‌ی ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی به‌دڵتان بێت نیشانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن و زۆریشی ده‌شارنه‌وه (به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان) هه‌روه‌ها بڵێ هه‌ندێک شت فێرکران که نه ئێوه نه باو و باپیرانتان ده‌تانزانی، پێیان بڵێ: هه‌ر خوا خۆی دایبه‌زاندوه و فێریشی کردوون، له‌وه‌ودوا وازیان لێ بهێنه با له به‌تاڵ و نادروستی خۆیاندا ڕۆبچن و گه‌مه‌و یاری بکه‌ن!! |
|
881 | 6 | 92 | وهذا كتاب أنزلناه مبارك مصدق الذي بين يديه ولتنذر أم القرى ومن حولها والذين يؤمنون بالآخرة يؤمنون به وهم على صلاتهم يحافظون |
| | | ئه‌م (قورئانه) کتێبێکی پیرۆزه، دامان به‌زاندوه، ڕاستی کتێبه‌کانی پێشوو ده‌سه‌لمێنێت (به تایبه‌ت ته‌ورات و ئینجیل، که ئه‌وانیش له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراون) هه‌روه‌ها ناردوومانه تا شاره دێرینه‌که (مه‌ککه‌ی پیرۆز) و هه‌موو ده‌وروبه‌ری داچڵه‌کێنێت و (بانگیان بکات بۆ ئیسلام، که دانیشتووانی هه‌موو گۆی زه‌وی ده‌گرێته‌وه) جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به‌رۆژی دوایی ده‌هێنن، بڕوا به قورئانیش ده‌هێنن و له‌سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن و هه‌میشه له‌کاتی خۆیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌یپارێزن. |
|
882 | 6 | 93 | ومن أظلم م‌من افترى على الله كذبا أو قال أوحي إلي ولم يوح إليه شي‌ء ومن قال سأنزل مثل ما أنزل الله ولو تر‌ى إذ الظالمون في غمرات الموت والملائكة باسطو أيديهم أخرجوا أنفسكم اليوم تجزون عذاب الهون بما كنتم تقولون على الله غير الحق وكنتم عن آياته تستكبرون |
| | | کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ بۆ خوا هه‌ڵبه‌ستێت و یاخود بڵێت: منیش وه‌حی و نیگام بۆ هاتووه، له ڕاستیشدا هیچی بۆ نه‌هاتبێت، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که وتویه‌تی: منیش وه‌ک قورئان کتێبێک داده‌به‌زێنم وه‌ک خوا دایبه‌زاندوه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سته‌مکارانه ببینی چۆن له ئێش و ئازاری سه‌ره‌مه‌رگدا (گیرێکیان خواردووه) فریشته‌کانیش ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و لێیان ده‌ده‌ن و (پێیان ده‌ڵێن): ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه، ده‌ی ڕۆحتان ده‌رکه‌ن، ئه‌مڕۆ له تۆڵه‌ی (خوا نه‌ناسیتاندا) سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن، چونکه شتی ناحه‌قتان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست و خۆتان به‌گه‌وره ده‌زانی له به‌رامبه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوادا و لووت به‌رزیتان نه‌یده‌هێشت باوه‌ڕی پێ بهێنن. |
|
883 | 6 | 94 | ولقد جئتمونا فرادى كما خلقناكم أول مرة وتركتم ما خولناكم ورا‌ء ظهوركم وما نرى معكم شفعاءكم الذين زعمتم أنهم فيكم شركا‌ء لقد تقطع بينكم وضل عنكم ما كنتم تزعمون |
| | | (له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره ڕوو به خوانه‌ناسان ده‌فه‌رموێت) سوێند به‌خوا بێگومان ئێوه به ته‌نها و تاک تاک هاتوونه‌ته لامان هه‌روه‌کو یه‌که‌م جار دروستمان کردن و هه‌رچی پێمان به‌خشی بوون و به‌کارتان ده‌هێنا به‌جێتان هێشتووه له دوایی خۆتانه‌وه و ناشبینین له‌گه‌ڵتان ئه‌و که‌س و شتانه‌ی که ئێوه ده‌تانوت تکاکارن بۆمان و فریامان ده‌که‌ون، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی هه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌ک هه‌بوو له نێوانتاندا بچڕاوه‌و هه‌رچی ئومێدتان پێی هه‌بوو لافتان پێوه لێده‌دا لێتان ون بوو. |
|
884 | 6 | 95 | إن الله فالق الحب والنوى يخرج الحي من الميت ومخرج الميت من الحي ذلكم الله فأنى تؤفكون |
| | | به‌ڕاستی خوا له‌تکه‌ری ده‌نک و دانه‌وێڵه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یپشکوێنێت و بڕوێت، زیندووش له مردوو ده‌رده‌هێنێت، ده‌رهێنه‌ری مردووشه له زیندوو، ئا ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگارتان، جا ئیتر بۆ کوێ لاده‌درێن و بۆ کوێ وێڵ ده‌کرێن. |
|
885 | 6 | 96 | فالق الإصباح وجعل الليل سكنا والشمس والقمر حسبانا ذلك تقدير العزيز العليم |
| | | (هه‌رئه‌و زاته‌یه) به‌یانیان فه‌راهه‌م ده‌هێنێت و ئاسۆ ڕوناک ده‌کاته‌وه و شه‌وی کردووه به‌هۆی ئارامی و خامۆشی، ڕۆژو مانگیشی کردووه به‌هۆی ڕاگرتنی حساب، ئه‌و شتانه هه‌مووی به‌نه‌خشه‌ی خوای باڵاده‌ست و زانا کێشراوه. |
|