نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
859 | 6 | 70 | وذر الذين اتخذوا دينهم لعبا ولهوا وغرتهم الحياة الدنيا وذكر به أن تبسل نفس بما كسبت ليس لها من دون الله ولي ولا شفيع وإن تعدل كل عدل لا يؤخذ منها أولئك الذين أبسلوا بما كسبوا له‌م شراب من حميم وعذاب أليم بما كانوا يكفرون |
| | | (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) وازله‌وانه بهێنه که ئاینی خۆیان کردووه به‌گاڵته‌وگاڵته‌جار و ژیانی دنیا فریوی داون و سه‌ر لێشێواوی کردوون، یادیان بهێنه‌ره‌وه به‌قورئان تا که‌س تیا نه‌چێت به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی ناله‌باریه‌وه، ئه‌و کاته جگه له خوا که‌س نه‌بێت پشتیوانی بێت، که‌سیش نه‌بێت تکاکاری بێت، چونکه کابرای خوانه‌ناس هه‌رچیه‌کی ببێت و بیه‌وێت بیکاته بارمته‌و فیدیه‌ی خۆی، لێی وه‌رناگرێت، ئا ئه‌وانه کاسانێکن که گرفتار بوون و تیاچوون به ده‌ست کار‌و کرده‌وه‌ی ناله‌باری خۆیانه‌وه، بۆ ئه‌وانه خواردنه‌وه و ئاوی له‌کوڵ و سزای به‌ئێش ئاماده‌یه، به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوونیانه‌وه. |
|
860 | 6 | 71 | قل أندعو من دون الله ما لا ينفعنا ولا يضرنا ونرد على أعقابنا بعد إذ هدانا الله كالذي استهوته الشياطين في الأرض حيران له أصحاب يدعونه إلى الهدى ائتنا قل إن هدى الله هو الهدى وأمرنا لنسلم لرب العالمين |
| | | پێیان بڵێ: (ئایا ڕه‌وایه) په‌رستن و هاناو هاوار بۆ که‌سێک یان بۆ شتێک به‌رین، که نه ده‌توانێت قازانجمان پێبگه‌یه‌نێت نه زیان، ئایا ڕاسته پاشگه‌ز بکرێینه‌وه دوای ئه‌وه‌ی خوا هیدایه‌تی داین، ئێمه وه‌کو ئه‌و که‌سه بین که شه‌یتانه‌کان ده‌ستیان لێوه‌شاند بێت و شێتیان کردبێت، به‌سه‌ر زه‌ویدا سه‌رگه‌ردان بسوڕێته‌وه و چه‌ند هاوه‌ڵێکی (دڵسۆز)ی هه‌بێت، بانگی بکه‌ن بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت و (به‌سۆزه‌وه پێی بڵێن): وه‌ره بۆ لای ئێمه، (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) تۆ بڵێ: به‌ڕاستی من دڵنیام که هه‌ر ڕێنموویی خوا (ئاینی ئیسلام) ڕێنموویی ته‌واوه، ئێمه فه‌رمانمان پێدراوه که ته‌سلیم و فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگاری جیهانیان ببین، (به‌قسه‌ی شه‌یتانه‌کان نه‌که‌ین). |
|
861 | 6 | 72 | وأن أقيموا الصلاة واتقوه وهو الذي إليه تحشرون |
| | | هه‌روه‌ها (فه‌رمانمان پێدراوه): نوێژ‌و دروشمه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و له خه‌شم و قینی خوا خۆتان بپارێزن، ئه‌و په‌روه‌ردگاره ئه‌وه‌یه که هه‌ر بۆ لای ئه‌و کۆ ده‌کرێینه‌وه. |
|
862 | 6 | 73 | وهو الذي خلق السماوات والأرض بالحق ويوم يقول كن فيكون قوله الحق وله الملك يوم ينفخ في الصور عالم الغيب والشهادة وهو الحكيم الخبير |
| | | هه‌ر ئه‌و زاته ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه، هه‌ر ڕۆژێک هه‌ر کاتێک فه‌رمان (به نه‌مان و له‌ناوچوونی بدات) بێ دواکه‌وتن پێش دێت، فه‌رمان و گوفتاری ئه‌وزاته هه‌میشه ڕاست و به‌جێیه و ئه‌نجامدراوه، له‌و ڕۆژه‌ی فوو ده‌کرێت به (صور)دا ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ خوایه، هه‌ر ئه‌و زانای نهێنی و ئاشکرایه، هه‌ر ئه‌ویش خوایه‌کی دانا و ئاگایه (به هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانی). |
|
863 | 6 | 74 | وإذ قال إبراهيم لأبيه آزر أتتخذ أصناما آلهة إني أراك وقومك في ضلال مبين |
| | | (به‌سه‌رهاتی سه‌ده‌کانی ڕابوردوو بێنه‌وه یادیان) کاتێک ئیبراهیم به ئازه‌ری باوکی وت: ئایا ڕاسته چه‌ند بتێک بکه‌یته خوا؟! به‌ڕاستی من ده‌بینم تۆش و قه‌ومه‌که‌شت له‌ناو گومڕاییه‌کی ئاشکرادان. |
|
864 | 6 | 75 | وكذلك نري إبراهيم ملكوت السماوات والأرض وليكون من الموقنين |
| | | به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌سه‌ڵاتی تۆکمه‌مان له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا نیشانی ئیبراهیم ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه به‌ده‌ست بێت و له ڕیزی دڵنیاکاندا بێت. |
|
865 | 6 | 76 | فلما جن عليه الليل رأى كوكبا قال هذا ربي فلما أفل قال لا أحب الآفلين |
| | | ئینجا کاتێک شه‌و باڵی کێشا به‌سه‌ر ئیبراهیمدا ئه‌ستێره‌یه‌کی (گه‌شی گه‌وره‌ی)بینی، بۆیه وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئه‌مه په‌روه‌ردگارمه، کاتێک ئه‌ستێره‌که‌ی لێ ئاوا بوو وتی: من شتی له‌به‌رچاو ون بووم خۆش ناوێت و نایپه‌رستم. |
|
866 | 6 | 77 | فلما رأى القمر بازغا قال هذا ربي فلما أفل قال لئن لم يهدني ربي لأكونن من القوم الضالين |
| | | ئینجا کاتێک مانگی بینی هه‌ڵهات، وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه، کاتێک ئه‌ویش ئاوا بوو وتی: سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تی نه‌دامایه، ئه‌وه بێگومان له ڕیزی ده‌سته‌ی گومڕاکاندا ده‌بووم. |
|
867 | 6 | 78 | فلما رأى الشمس بازغة قال هذا ربي هذا أكبر فلما أفلت قال يا قوم إني بريء مما تشركون |
| | | ئینجا کاتێک خۆری بینی هه‌ڵهات، وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه، ئه‌مه گه‌وره‌تریشه کاتێک ئه‌ویش ئاوابوو وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه، ئه‌ی خزمینه، به‌ڕاستی من به‌ریم له‌و شتانه‌ی ئێوه کردووتانه به‌هاوه‌ڵ و شه‌ریک (بۆ په‌روه‌ردگار). |
|
868 | 6 | 79 | إني وجهت وجهي للذي فطر السماوات والأرض حنيفا وما أنا من المشركين |
| | | به‌ڕاستی من ڕووی خۆم و دڵم له په‌رستندا کردۆته ئه‌و زاته‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی فه‌راهه‌م هێناوه، له‌کاتێکدا ڕووم له‌هیچ شتێکی ترناکه‌م، به‌دڵئارامی ته‌واویشه‌وه (ده‌ڵیم که): هه‌رگیز من له ڕیزی موشریک و هاوه‌ڵگه‌راندانیم. |
|