نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
86 | 2 | 79 | فويل للذين يكتبون الكتاب بأيديهم ثم يقولون هذا من عند الله ليشتروا به ثمنا قليلا فويل له‌م مما كتبت أيديهم وويل له‌م مما يكسبون |
| | | سا واوه‌یلا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كتێب ده‌نووسن به‌ده‌ستی خۆیان و پاشان ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه له‌لایه‌ن خواوه‌یه، تا كه‌مێك له ماڵی دنیا به‌ده‌ست بهێنن، جا وه‌یل بۆ ئه‌و ده‌ست و (قه‌ڵه‌مانه‌ی) كه شتی وا ده‌نووسن و وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌سابه‌تی ئاوا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. |
|
87 | 2 | 80 | وقالوا لن تمسنا النار إلا أياما معدودة قل أتخذتم عند الله عهدا فلن يخلف الله عهده أم تقولون على الله ما لا تعلمون |
| | | جووله‌كه‌كان ده‌ڵێن: (چه‌نده گوناهباربین) ته‌نها چه‌ند ڕۆژیكی كه‌م له دۆزه‌خدا ده‌مێنینه‌وه!! پێیان بڵێ: باشه، ئێوه په‌یمانتان له خوا وه‌رگرتووه، تا هه‌رگیز خوای گه‌وره په‌یمان شكێنی نه‌كات؟! یان هه‌ر ده‌تانه‌وێت شتێك بڵێن به‌ده‌م خواوه كه هیچ بناغه‌یه‌كی نیه‌و هه‌ر نازانن (چی ده‌ڵێن)!! |
|
88 | 2 | 81 | بلى من كسب سيئة وأحاطت به خطيئته فأولئك أصحاب النار هم فيها خالدون |
| | | نه‌خێر وانییه، ئه‌و كه‌سه‌ی گوناهو تاوان ئه‌نجام بدات و تاوانه‌كانی هه‌موولایه‌كی دابگرێت (ئاشكرا‌و نادیاری) ئه‌و جۆره كه‌سانه نیشته‌جێی ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌مێننه‌وه (له هه‌ر نه‌ته‌وه‌و هۆزو تیره‌و تایه‌فه‌یه‌ك بن). |
|
89 | 2 | 82 | والذين آمنوا وعملوا الصالحات أولئك أصحاب الجنة هم فيها خالدون |
| | | ئه‌و كه‌سانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه چاكه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌وانن نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و تیایدا ژیانی هه‌تا هه‌تایی ده‌به‌نه سه‌ر (له هه‌ر چین و توێژ‌و ڕه‌گه‌زێك بن). |
|
90 | 2 | 83 | وإذ أخذنا ميثاق بني إسرائيل لا تعبدون إلا الله وبالوالدين إحسانا وذي القربى واليتامى والمساكين وقولوا للناس حسنا وأقيموا الصلاة وآتوا الزكاة ثم توليتم إلا قليلا منكم وأنتم معرضون |
| | | یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان وه‌رگرت له‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل كه‌جگه له‌خوا كه‌سی تر نه‌په‌رستن و له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا چاكه‌كار بن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژارانیشداو گوفتاری چاك و جوان ڕوو به خه‌ڵكی بڵێن، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كاتیش بده‌ن، پاشان ئێوه (له‌جیاتی گوێڕایه‌ڵی) پشتتان تێكرد، جگه له‌كه‌مێكتان نه‌بێت، له‌كاتێكدا زۆربه‌تان (له‌و هه‌موو ئامۆژگارییه به‌سوودانه) ڕوو وه‌رده‌چه‌رخێنن و پشتی تێده‌كه‌ن. |
|
91 | 2 | 84 | وإذ أخذنا ميثاقكم لا تسفكون دماءكم ولا تخرجون أنفسكم من دياركم ثم أقررتم وأنتم تشهدون |
| | | یادیئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان له ئێوه وه‌رگرت كه ئیتر خوێنی یه‌كتر (به ناحه‌ق) نه‌ڕێژن و یه‌كتر له ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌ربه‌ده‌ر نه‌كه‌ن، پاشان بڕیاریشتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌داو له‌كاتێكدا خۆیشتان شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌ده‌ن. |
|
92 | 2 | 85 | ثم أنتم هؤلاء تقتلون أنفسكم وتخرجون فريقا منكم من ديارهم تظاهرون عليهم بالإثم والعدوان وإن يأتوكم أسارى تفادوهم وهو محرم عليكم إخراجهم أفتؤمنون ببعض الكتاب وتكفرون ببعض فما جزاء من يفعل ذلك منكم إلا خزي في الحياة الدنيا ويوم القيامة يردون إلى أشد العذاب وما الله بغافل عما تعملون |
| | | له‌وه‌ودوا ئێوه هه‌ر ئه‌وانه‌ن (ئاماژه‌یه بۆ جووله‌كه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)خه‌ریكی یه‌كتركوشتنن، ده‌سته‌یه‌ك له (خزمانی) خۆتان له ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كه‌ن پشتی یه‌كتر ده‌گرن دژ به ده‌سته‌یه‌كتان به تاوان و دوژمنایه‌تی، كه‌چی ئه‌گه‌ر به‌دیلی ده‌ستی دوژمن بكه‌وتنایه ئه‌وا ئێوه فیدیه‌تان بۆ ده‌دان و ئازادتان ده‌كردن، له حاڵێكدا ده‌ربه‌ده‌ركردنه‌كه‌یان له‌سه‌رتان حه‌رامه، كه‌وابوو چۆن ده‌بێت باوه‌ڕتان به به‌شێكی (ته‌ورات) هه‌بێت و به‌شێكی تری باوه‌ڕتان نه‌بێت؟ ئایا پاداشتی ئه‌وه‌تان كه ئه‌وكاره ده‌كات جگه له‌سه‌ر شۆڕیی و سووكی نه‌بێت له ژیانی دنیادا هیچی تر هه‌یه؟ له ڕۆژی قیامه‌تیشدا ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ناو سه‌ختترین سزا، خوایش بێ ئاگانیه له‌و كارانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. |
|
93 | 2 | 86 | أولئك الذين اشتروا الحياة الدنيا بالآخرة فلا يخفف عنهم العذاب ولا هم ينصرون |
| | | ئه‌وانه، ئه‌وانه‌ن كه ژیانی دنیایان كڕی و گۆڕیویانه‌ته‌وه به ژیانی (به‌هه‌شت)و دوارۆژ، له‌به‌ر ئه‌وه سزایان له‌سه‌ر كه‌م ناكرێته‌وه‌و ئه‌وانه هه‌رگیز یارمه‌تی نادرێن و سه‌رناخرێن. |
|
94 | 2 | 87 | ولقد آتينا موسى الكتاب وقفينا من بعده بالرسل وآتينا عيسى ابن مريم البينات وأيدناه بروح القدس أفكلما جاءكم رسول بما لا تهوى أنفسكم استكبرتم ففريقا كذبتم وفريقا تقتلون |
| | | سوێند بێت بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به موسا‌و به‌رده‌وام دوای ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه كرد‌و به عیسای كوری مه‌ریه‌م به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌ی جۆراو جۆرمان به‌خشی هه‌روه‌ها پشتگیریمان كرد به فریشته (جبرئیل)، ئایا چۆن ده‌بێت هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌رێكمان ڕه‌وانه كردبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌كانی ئێوه‌دا نه‌گونجا بێت، خۆتان به‌زل زانیوه‌و لووتتان به‌رز كردۆته‌وه‌و بڕواتان نه‌هێناوه، ئه‌وسا ده‌سته‌یه‌كتان (به‌رنامه‌ی خواتان) به درۆ زانیووه‌و هه‌ندێكیشتان پێغه‌مبه‌رانتان ده‌كوشت. |
|
95 | 2 | 88 | وقالوا قلوبنا غلف بل لعنهم الله بكفرهم فقليلا ما يؤمنون |
| | | هه‌روه‌ها (جوله‌كه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتیان: دڵه‌كانمان داخراوه (له گوفتاری تۆ، تێناگه‌ین) نه‌خێر وانی یه، ئه‌وانه خوا نفرینی لێكردوون به‌هۆی كوفر‌و خوانه‌ناسیانه‌وه، كه‌وابوو به كه‌م شت بڕوا ده‌كه‌ن. |
|