نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
850 | 6 | 61 | وهو القاهر فوق عباده ويرسل عليكم حفظة حتى إذا جا‌ء أحدكم الموت توفته رسلنا وهم لا يفرطون |
| | | ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتداری بێ سنووره به‌سه‌ر به‌نده‌کانیدا، چه‌نده‌ها (فریشته‌ی) چاودێر‌و تۆمارکه‌ر ده‌نێرێت بۆ سه‌رتان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت، ئه‌و کاته ئیتر (فریشته) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن و له کاتێکدا ئه‌وان له کار‌و کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن. |
|
851 | 6 | 62 | ثم ردوا إلى الله مولاهم الحق ألا له الحكم وهو أسرع الحاسبين |
| | | پاشان خه‌ڵکی هه‌موویان گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ لای خوا که سه‌روه‌ریی ڕاسته‌قینه‌یانه، ئاگاداربن که حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌و ئه‌و زاته خێرا‌و له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا له هه‌مووان ده‌پرسێته‌وه. |
|
852 | 6 | 63 | قل من ينجيكم من ظلمات البر والبحر تدعونه تضرعا وخفية لئن أنجانا من هذه لنكونن من الشاكرين |
| | | ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: کێ فریاتان ده‌که‌وێت و ڕزگارتان ده‌کات له تاریکیه‌کانی وشکانی و ده‌ریادا، (کاتێک گیرده‌خۆن) و به که‌ساسی لێی ده‌پاڕێنه‌وه، به‌نهێنی هانای بۆ ده‌به‌ن، (په‌یمان ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن) سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر له‌م ته‌نگانه‌یه ڕزگارمان بکه‌یت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانه‌وه. |
|
853 | 6 | 64 | قل الله ينجيكم منها ومن كل كرب ثم أنتم تشركون |
| | | جا له وه‌ڵامیاندا بڵێ: خوا له‌و تاریکیانه و له هه‌موو کۆسپێک ڕزگارتان ده‌کات، که‌چی پاشان (زۆربه‌تان) هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن. |
|
854 | 6 | 65 | قل هو القادر على أن يبعث عليكم عذابا من فوقكم أو من تحت أرجلكم أو يلبسكم شيعا ويذيق بعضكم بأس بعض انظر كيف نصرف الآيات لعلهم يفقهون |
| | | پێیان بڵێ: هه‌ر ئه‌و زاته به‌توانه‌یه و ده‌توانێت سزای سه‌ختتان له‌سه‌روتانه‌وه بۆ بنێرێت یان له ژێر پێتانه‌وه یاخود بتانکاته ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه و تاڵاوی توند‌و تیژی هه‌ندێکتان بکات به‌گه‌رووی هه‌ندێکی ترتاندا، ته‌ماشا بکه چۆن چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هێنینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان تێبگه‌ن. |
|
855 | 6 | 66 | وكذب به قومك وهو الحق قل لست عليكم بوكيل |
| | | (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) قه‌ومه‌که‌ی تۆ ئه‌م به‌رنامه و قورئانه‌یان به‌درۆزانی، له‌کاتێکدا هه‌ر ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی پێیان بڵێ: ئه‌وه ئیتر من ده‌سه‌ڵاتی ڕزگار کردنی ئێوه‌م نیه و من پشتیوانی ئێوه نیم (ئه‌گه‌ر خوا به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر بهێنێت). |
|
856 | 6 | 67 | لكل نبإ مستقر وسوف تعلمون |
| | | بۆ هه‌موو هه‌واڵێک (که له قورئاندا هاتووه) کات و شوێنی به‌دی هاتنی خۆی هه‌یه، له ئاینده‌شدا ده‌یزانن. |
|
857 | 6 | 68 | وإذا رأيت الذين يخوضون في آياتنا فأعرض عنهم حتى يخوضوا في حديث غيره وإما ينسينك الشيطان فلا تقعد بعد الذكرى مع القوم الظالمين |
| | | کاتێکیش ئه‌وانه‌ت بینی که ده‌م له ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌وه ده‌ده‌ن و (ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕی خۆیان) ئه‌وه تۆ پشتیان تێ بکه‌و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌یان به‌جێ بهێڵه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌چنه ناو باسێکی تره‌وه، کاتێکیش ئه‌گه‌ر شه‌یتان له بیری بردیته‌وه (که دوور بکه‌ویته‌وه لێیان) جا دوای ئه‌وه‌ی که بیرت هاته‌وه له‌گه‌ڵ قه‌ومی سته‌مکاران دامه‌نیشه. |
|
858 | 6 | 69 | وما على الذين يتقون من حسابهم من شي‌ء ولكن ذكرى لعلهم يتقون |
| | | (هه‌رچه‌نده) تاوانی نه‌فامان هیچ کار ناکاته سه‌ر پاداشتی ئه‌وانه‌ی خواناس و دیندارن، به‌ڵام (ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشوو) یادخستنه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن (له‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵانه و یاخیه‌کانیش دابچڵه‌کێن). |
|
859 | 6 | 70 | وذر الذين اتخذوا دينهم لعبا ولهوا وغرتهم الحياة الدنيا وذكر به أن تبسل نفس بما كسبت ليس لها من دون الله ولي ولا شفيع وإن تعدل كل عدل لا يؤخذ منها أولئك الذين أبسلوا بما كسبوا له‌م شراب من حميم وعذاب أليم بما كانوا يكفرون |
| | | (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) وازله‌وانه بهێنه که ئاینی خۆیان کردووه به‌گاڵته‌وگاڵته‌جار و ژیانی دنیا فریوی داون و سه‌ر لێشێواوی کردوون، یادیان بهێنه‌ره‌وه به‌قورئان تا که‌س تیا نه‌چێت به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی ناله‌باریه‌وه، ئه‌و کاته جگه له خوا که‌س نه‌بێت پشتیوانی بێت، که‌سیش نه‌بێت تکاکاری بێت، چونکه کابرای خوانه‌ناس هه‌رچیه‌کی ببێت و بیه‌وێت بیکاته بارمته‌و فیدیه‌ی خۆی، لێی وه‌رناگرێت، ئا ئه‌وانه کاسانێکن که گرفتار بوون و تیاچوون به ده‌ست کار‌و کرده‌وه‌ی ناله‌باری خۆیانه‌وه، بۆ ئه‌وانه خواردنه‌وه و ئاوی له‌کوڵ و سزای به‌ئێش ئاماده‌یه، به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوونیانه‌وه. |
|