نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
848 | 6 | 59 | وعنده مفاتح الغيب لا يعلمها إلا هو ويعلم ما في البر والبحر وما تسقط من ورقة إلا يعلمها ولا حبة في ظلمات الأرض ولا رطب ولا يابس إلا في كتاب مبين |
| | | کلیلی هه‌موو شاراوه‌کان و زانینی هه‌موو نهێنیه‌کان به‌ده‌ست خوایه و هه‌ر لای ئه‌وه، که‌س نایانزانێت جگه له‌و زاته هه‌رچی له‌سه‌ر وشکانیه (له گیاندارو بێ گیان و گیا‌و دار‌و زینده‌وه‌رانی ورد‌و درشت له‌سه‌ر زه‌وی و له توێی خاک‌دا) خوا پێی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها هه‌رچی له ده‌ریاکانیشدا هه‌یه (له زینده‌وه‌ری هه‌مه‌جۆرو ماسی سه‌یرو سه‌مه‌ره) ئاگای لێیه‌تی و هیچ گه‌ڵایه‌ک ناکه‌وێته خواره‌وه خوا پێی نه‌زانێت، هه‌روه‌ها ده‌نکێک یان تۆوێک له تاریکایه‌کانی زه‌ویدا نیه، ئه‌و ده‌نکه چ شێ‌دار بێت یان وشک بێت، هیچ شتێک نیه له خوا په‌نهان بێت و له (لوح المحفوظ) دا، یاخود له دۆسیه و ده‌زگای تایبه‌تیدا تۆمار نه‌کرابێت. |
|
849 | 6 | 60 | وهو الذي يتوفاكم بالليل ويعلم ما جرحتم بالنهار ثم يبعثكم فيه ليقضى أجل مسمى ثم إليه مرجعكم ثم ينبئكم بما كنتم تعملون |
| | | هه‌ر ئه‌و زاته‌یه به‌شه‌و خه‌وتان لێ ده‌خات و ده‌تانمرێنێت (له‌م ساڵانه‌ی دوایدا زاناکان بۆیان ده‌رکه‌وتووه که خه‌و جۆره مردنێکه)، هه‌روه‌ها ده‌زانێت له ڕۆژیشدا چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، (هه‌موو ڕۆژێک ژیانتان پێده‌به‌خشێت) و پاشان زیندووتان ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی دیاری کراو که (ڕۆژانی ته‌مه‌نتانه) ته‌واو بکرێت و (خه‌وێکی گه‌وره‌تان لێده‌که‌وێت) له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌یه، پاشان هه‌واڵی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌تان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌کاتی خۆی ئه‌نجامتان ده‌دا. |
|
850 | 6 | 61 | وهو القاهر فوق عباده ويرسل عليكم حفظة حتى إذا جا‌ء أحدكم الموت توفته رسلنا وهم لا يفرطون |
| | | ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتداری بێ سنووره به‌سه‌ر به‌نده‌کانیدا، چه‌نده‌ها (فریشته‌ی) چاودێر‌و تۆمارکه‌ر ده‌نێرێت بۆ سه‌رتان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت، ئه‌و کاته ئیتر (فریشته) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن و له کاتێکدا ئه‌وان له کار‌و کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن. |
|
851 | 6 | 62 | ثم ردوا إلى الله مولاهم الحق ألا له الحكم وهو أسرع الحاسبين |
| | | پاشان خه‌ڵکی هه‌موویان گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ لای خوا که سه‌روه‌ریی ڕاسته‌قینه‌یانه، ئاگاداربن که حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌و ئه‌و زاته خێرا‌و له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا له هه‌مووان ده‌پرسێته‌وه. |
|
852 | 6 | 63 | قل من ينجيكم من ظلمات البر والبحر تدعونه تضرعا وخفية لئن أنجانا من هذه لنكونن من الشاكرين |
| | | ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: کێ فریاتان ده‌که‌وێت و ڕزگارتان ده‌کات له تاریکیه‌کانی وشکانی و ده‌ریادا، (کاتێک گیرده‌خۆن) و به که‌ساسی لێی ده‌پاڕێنه‌وه، به‌نهێنی هانای بۆ ده‌به‌ن، (په‌یمان ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن) سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر له‌م ته‌نگانه‌یه ڕزگارمان بکه‌یت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانه‌وه. |
|
853 | 6 | 64 | قل الله ينجيكم منها ومن كل كرب ثم أنتم تشركون |
| | | جا له وه‌ڵامیاندا بڵێ: خوا له‌و تاریکیانه و له هه‌موو کۆسپێک ڕزگارتان ده‌کات، که‌چی پاشان (زۆربه‌تان) هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن. |
|
854 | 6 | 65 | قل هو القادر على أن يبعث عليكم عذابا من فوقكم أو من تحت أرجلكم أو يلبسكم شيعا ويذيق بعضكم بأس بعض انظر كيف نصرف الآيات لعلهم يفقهون |
| | | پێیان بڵێ: هه‌ر ئه‌و زاته به‌توانه‌یه و ده‌توانێت سزای سه‌ختتان له‌سه‌روتانه‌وه بۆ بنێرێت یان له ژێر پێتانه‌وه یاخود بتانکاته ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه و تاڵاوی توند‌و تیژی هه‌ندێکتان بکات به‌گه‌رووی هه‌ندێکی ترتاندا، ته‌ماشا بکه چۆن چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هێنینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان تێبگه‌ن. |
|
855 | 6 | 66 | وكذب به قومك وهو الحق قل لست عليكم بوكيل |
| | | (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) قه‌ومه‌که‌ی تۆ ئه‌م به‌رنامه و قورئانه‌یان به‌درۆزانی، له‌کاتێکدا هه‌ر ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی پێیان بڵێ: ئه‌وه ئیتر من ده‌سه‌ڵاتی ڕزگار کردنی ئێوه‌م نیه و من پشتیوانی ئێوه نیم (ئه‌گه‌ر خوا به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر بهێنێت). |
|
856 | 6 | 67 | لكل نبإ مستقر وسوف تعلمون |
| | | بۆ هه‌موو هه‌واڵێک (که له قورئاندا هاتووه) کات و شوێنی به‌دی هاتنی خۆی هه‌یه، له ئاینده‌شدا ده‌یزانن. |
|
857 | 6 | 68 | وإذا رأيت الذين يخوضون في آياتنا فأعرض عنهم حتى يخوضوا في حديث غيره وإما ينسينك الشيطان فلا تقعد بعد الذكرى مع القوم الظالمين |
| | | کاتێکیش ئه‌وانه‌ت بینی که ده‌م له ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌وه ده‌ده‌ن و (ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕی خۆیان) ئه‌وه تۆ پشتیان تێ بکه‌و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌یان به‌جێ بهێڵه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌چنه ناو باسێکی تره‌وه، کاتێکیش ئه‌گه‌ر شه‌یتان له بیری بردیته‌وه (که دوور بکه‌ویته‌وه لێیان) جا دوای ئه‌وه‌ی که بیرت هاته‌وه له‌گه‌ڵ قه‌ومی سته‌مکاران دامه‌نیشه. |
|