نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
836 | 6 | 47 | قل أرأيتكم إن أتاكم عذاب الله بغتة أو جهرة هل يهلك إلا القوم الظالمون |
| | | پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ، ئه‌گه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی خوا کت‌وپڕ بێ پێشه‌کی یه‌خه‌ی پێ‌گرتن، یان به ئاشکرا نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وت و به‌ره‌و ڕووتان هات، ئایا ئه‌و کاته هه‌ر قه‌وم و ده‌سته‌ی سته‌مکاران نیه که تیاده‌چن؟ |
|
837 | 6 | 48 | وما نرسل المرسلين إلا مبشرين ومنذرين فمن آمن وأصلح فلا خوف عليهم ولا هم يحزنون |
| | | ئێمه پێغه‌مبه‌ران بۆ هیچ شتێک نانێرین جگه بۆ مژده‌دان نه‌بێت (بۆ ئیمانداران) و ترساندن نه‌بێت (بۆ بێ باوه‌ڕان)، جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و چاکسازی بکات، ئه‌وه نه‌ترس و بیمیان له‌سه‌ره، نه غه‌مبار ده‌بن. |
|
838 | 6 | 49 | والذين كذبوا بآياتنا يمسهم العذاب بما كانوا يفسقون |
| | | ئه‌وانه‌ش که بڕوایان نه‌هێنا به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، سزا‌و ئازار یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت و پێیاندا ده‌چزێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رده‌چوون له فه‌رمانی خوا. |
|
839 | 6 | 50 | قل لا أقول لكم عندي خزائن الله ولا أعلم الغيب ولا أقول لكم إني ملك إن أتبع إلا ما يوحى إلي قل هل يستوي الأعمى والبصير أفلا تتفكرون |
| | | ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: من پێتان ناڵێم گه‌نجینه‌کانی خوا لای منه، هه‌ره‌ها له‌نهێنی و شاراوه‌کانیش هیچ نازانم و ئاگادارنیم و پێتان ناڵێم به‌ڕاستی من فریشته‌م، به‌ڵکو ته‌نها شوێنی ئه‌وه ده‌که‌وم که به‌وه‌حی و نیگا پێم ده‌گات، (هه‌روه‌ها) پێیان بڵێ: ئایا کوێرو چاوساغ وه‌ک یه‌کن؟ (له ڕاستیدا بێ باوه‌ڕ وه‌ک کوێروایه که‌له تاریکایدا گیری خواردبێت و له هه‌موو تاوێکی ژیانیداو له هه‌موو هه‌نگاوێکیدا به‌ته‌مای کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه، له‌و لاشه‌وه ئیماندار بیینایه، چاو ساغه، هه‌موو شتێکی لاروونه، ده‌زانێت بۆچی هاتووه، بۆچی ده‌ژی، به‌ره‌وکوێ ده‌چێت) ئایا بۆ بیرناکه‌نه‌وه و تێنافکرن (له‌و ڕاستیانه). |
|
840 | 6 | 51 | وأنذر به الذين يخافون أن يحشروا إلى ربهم ليس له‌م من دونه ولي ولا شفيع لعلهم يتقون |
| | | که‌واته، به قورئان ئه‌وانه ئاگادار‌و هۆشیار بکه که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان، ئه‌وکاته که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانی‌یان لێبکات، که‌سیش نیه تکاکاریان بێت، (ئه‌و ئاگادار کردنه‌وه‌یه) بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌وان ته‌قواو پارێزکاری بکه‌ن و (له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوادا بن). |
|
841 | 6 | 52 | ولا تطرد الذين يدعون ربهم بالغداة والعشي يريدون وجهه ما عليك من حسابهم من شي‌ء وما من حسابك عليهم من شي‌ء فتطردهم فتكون من الظالمين |
| | | (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) نه‌که‌یت ئه‌وانه ده‌ربکه‌یت (له مزگه‌وت و کۆڕی خواناسین) که له به‌یانیان و ئێواراندا له په‌روه‌ردگاریان ده‌پاڕێنه‌وه و (ده‌یپه‌رستن) مه‌به‌ستیشیان ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه، حساب و لێپرسینه‌وه‌ی هیچ شتێکی ئه‌وان له‌سه‌ر تۆ نیه و حساب و لێپرسینه‌وه‌ی هیچ شتێکی تۆیش له‌سه‌ر ئه‌وان نیه، ده‌رکردنی تۆ بۆ ئه‌و موسڵمانانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تۆ بچیته ڕیزی سته‌مکارانه‌وه. |
|
842 | 6 | 53 | وكذلك فتنا بعضهم ببعض ليقولوا أهؤلاء من الله عليهم من بيننا أليس الله بأعلم بالشاكرين |
| | | ئێمه هه‌ر به‌و شێوه‌یه هه‌ندێکیان به هه‌ندێکیان تاقیده‌که‌ینه‌وه (کێشه بۆ یه‌کتر دروست ده‌که‌ن، ده‌بنه به‌ڵا بۆ یه‌کتر، یاخود هه‌ندێک هه‌ژار ده‌که‌ین و هه‌ندێک ده‌وڵه‌مه‌ند.. هتد) تا بێ بڕوایان بڵێن: ئایا ئائه‌وانه خوا ڕێزی لێناون له‌ناوماندا؟! (ئه‌و هه‌ژارو داماوانه که‌ی شایسته‌ی ئه‌وه‌ن خوا هه‌ڵیانبژێرێت و هیدایه‌تیان بدات) ئایا خوا زانا نیه به سوپاسگوزاران؟ |
|
843 | 6 | 54 | وإذا جاءك الذين يؤمنون بآياتنا فقل سلام عليكم كتب ربكم على نفسه الرحمة أنه من عمل منكم سوءا بجهالة ثم تاب من بعده وأصلح فأنه غفور رحيم |
| | | کاتێک ئه‌و که‌سانه هاتن بۆ لات که ئیمان به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌هێنن (تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سڵاوتان لێ بێت (ئه‌م مژده‌یه‌شیان بده‌رێ) که: په‌روه‌ردگارتان فه‌رزی کردووه له‌سه‌ر خۆی (که له ئاقاری ئێوه‌دا) به‌ره‌حم ومیهره‌بان و دلۆڤان بێت، ئه‌گه‌ر که‌سێکتان به‌نه‌فامیی، به‌نه‌زانیی گوناهێکی کرد‌و له‌وه‌ودوا ته‌وبه‌ی کرد‌و په‌شیمان بۆوه و پاش ئه‌نجامدانی خراپه‌که و چاکسازی کرد، ئه‌وه با دڵنیابێت که په‌روه‌ردگار زۆر لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه. |
|
844 | 6 | 55 | وكذلك نفصل الآيات ولتستبين سبيل المجرمين |
| | | هه‌ر به‌و شێوه‌یه که‌باسکرا به‌درێژیی (به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان) ڕوون ده‌که‌ینه‌وه تا به‌جوانی و ئاشکرا، حه‌ق ڕوون بێته‌وه و ڕێبازی تاوانبار و خوانه‌ناسان ده‌ربکه‌وێت و بناسرێت. |
|
845 | 6 | 56 | قل إني نهيت أن أعبد الذين تدعون من دون الله قل لا أتبع أهواءكم قد ضللت إذا وما أنا من المهتدين |
| | | (به‌بێ باوه‌ڕان) بڵێ: به‌ڕاستی من قه‌ده‌غه کراوم له په‌رستنی ئه‌وانه‌ی ئێوه ده‌یانپه‌رستن له غه‌یری خوا (هه‌روه‌ها) بڵێ: من شوێن ئاره‌زووه‌کانی ئێوه ناکه‌وم (ئه‌گه‌ر وابکه‌م)، ئه‌وه ئیتر بێگومان ئه‌و کاته من سه‌ر لێشێواو ده‌بم و هه‌رگیز له هیدایه‌ت دراوان نیم. |
|