نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
821 | 6 | 32 | وما الحياة الدنيا إلا لعب وله‌و وللدار الآخرة خير للذين يتقون أفلا تعقلون |
| | | ژیانی دنیا جگه له یاری و گه‌مه‌و گاڵته‌یه‌کی که‌م نه‌بێت هیچی تر نیه، بێگومان ماڵی دوایی (به‌هه‌شتی به‌رین) چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که پارێزکاری و خواناسی ده‌که‌ن، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان بۆ ناخهنهکار و ژیر نابن؟ |
|
822 | 6 | 33 | قد نعلم إنه ليحزنك الذي يقولون فإنهم لا يكذبونك ولكن الظالمين بآيات الله يجحدون |
| | | به‌ڕاستی چاک ده‌زانین که گوفتاری نادروستی خوانه‌ناسان غه‌م و په‌ژاره‌ت بۆ پێش ده‌هێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه وه‌نه‌بێت تۆ به‌درۆزن بزانن، به‌ڵکو سته‌مکاران هه‌ر داننانێن و ئینکاری ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌که‌ن. |
|
823 | 6 | 34 | ولقد كذبت رسل من قبلك فصبروا على ما كذبوا وأوذوا حتى أتاهم نصرنا ولا مبدل لكلمات الله ولقد جاءك من نبإ المرسلين |
| | | سوێند بێت بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش بڕوایان پێنه‌کراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان دانیان به‌خۆدا گرت له‌سه‌ر ئه‌و بڕوا پێ نه‌بوونه‌یان، ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ش دران، هه‌تا سه‌رئه‌نجام سه‌رکه‌وتنی ئێمه‌یان بۆهات و به‌هره‌وه‌ر بوون پێی و هیچ شتێک نیه بتوانێت ویست و فه‌رمانه‌کانی خوا بگۆرێت، سوێند بێت به‌خوا بێگومان هه‌واڵ و دهنگوباسی هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌رانت بۆ هاتووه. |
|
824 | 6 | 35 | وإن كان كبر عليك إعراضهم فإن استطعت أن تبتغي نفقا في الأرض أو سلما في السما‌ء فتأتيهم بآية ولو شا‌ء الله لجمعهم على الهدى فلا تكونن من الجاهلين |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکردن و سه‌رپێچی خوانه‌ناسانت زۆر لاسه‌خته، جا ئه‌گه‌ر ده‌توانیت تونێلێک له زه‌ویدا هه‌ڵبکه‌نیت یان په‌یژه‌یه‌ک به‌ئاسماندا هه‌ڵپه‌سێریت تا موعجیزه‌یه‌کیان بۆ پێش بهێنیت (بێ سووده ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕت پێناکه‌ن) ئه‌گه‌ر خواش بیویستایه له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێبازی دروست، ئه‌وه کۆی ده‌کردنه‌وه (به‌مه‌رجێک خۆیان مه‌به‌ستیان بێت)، که‌واته له‌و که‌سانه مه‌به که شاره‌زانین. |
|
825 | 6 | 36 | إنما يستجيب الذين يسمعون والموتى يبعثهم الله ثم إليه يرجعون |
| | | به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه ده‌چن که ده‌بیستن، (دڵ) مردووه‌کانیش (له ڕۆژی قیامه‌تدا) خوا زیندوویان ده‌کاته‌وه، له‌وه‌ودواش به‌ناچاریی هه‌ر ده‌بێت بۆ لای ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه (تا به‌سزای بێ باوه‌ڕیی خۆیانیان بگه‌یه‌نێت). |
|
826 | 6 | 37 | وقالوا لولا نزل عليه آية من ربه قل إن الله قادر على أن ينزل آية ولكن أكثرهم لا يعلمون |
| | | (ئه‌و خوانه‌ناسانه) وتیان: ئه‌وه بۆ محمد (صلى الله عليه وسلم) موعجیزه‌یه‌کی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بۆ نایه‌ته خواره‌وه؟ بڵێ: به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که موعجیزه بنێرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه نافامن و نازانن. |
|
827 | 6 | 38 | وما من دابة في الأرض ولا طائر يطير بجناحيه إلا أمم أمثالكم ما فرطنا في الكتاب من شي‌ء ثم إلى ربهم يحشرون |
| | | هیچ زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌رێک نیه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات و هیچ باڵنده‌یه‌ک به‌باڵه‌کانی بفڕێت و ئه‌وانیش ئوممه‌ت و گه‌لێک نه‌بن وه‌ک ئێوه (دڵنیا بن) هیچ شتێک نیه پشت گوێمان خستبێت له کتێبه (تایبه‌تیه‌که‌ی لوح المحفوظ) دا له‌وه‌ودوا هه‌رهه‌موو ئه‌وانه کۆده‌کرێنه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاریان (بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن و هه‌موو که‌س مافی خۆی وه‌ربگرێت، یان تۆڵه‌ی ڕه‌وای لێ بسه‌نرێت). |
|
828 | 6 | 39 | والذين كذبوا بآياتنا صم وبكم في الظلمات من يشإ الله يضلله ومن يشأ يجعله على صراط مستقيم |
| | | ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌کردووه به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، که‌ڕن حه‌ق نابیستن و لاڵن حه‌ق ناڵێن له‌ناو تاریکیه‌کاندا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر، بێگومان ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت گومڕای ده‌کات (چونکه خۆیشی ده‌ستپێشخه‌ره له‌و بواره‌دا) و ئه‌وه‌ش که بیه‌وێت (هیدایه‌تی بدا‌و هیدایه‌ت وه‌ربگرێت) ده‌یخاته سه‌ر ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان. |
|
829 | 6 | 40 | قل أرأيتكم إن أتاكم عذاب الله أو أتتكم الساعة أغير الله تدعون إن كنتم صادقين |
| | | (به خوانه‌ناسان) بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی خوا یه‌خه‌تان پێبگرێت، یان قیامه‌ت یه‌خه‌تان پێ بگرێت، (ئا له‌و کاتانه‌دا) هاناو هاوار بۆ که‌سێک ده‌به‌ن جگه له خوا؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن که غه‌یری خوا فریاتان ده‌که‌وێت؟! |
|
830 | 6 | 41 | بل إياه تدعون فيكشف ما تدعون إليه إن شا‌ء وتنسون ما تشركون |
| | | (نه‌خێر له‌وکاته سامناکانه‌دا) هه‌ر هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته ده‌به‌ن (ئه‌ویش خوایه‌کی میهره‌بانه) به‌ڵاو ناخۆشیه‌کانتان له‌سه‌ر لاده‌بات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، جا له‌وکاته‌دا هه‌ر شتێک که به هاوه‌ڵ شه‌ریکی ئه‌و زاته‌ی داده‌نێن، فه‌رامۆشی ده‌که‌ن. |
|