نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
794 | 6 | 5 | فقد كذبوا بالحق لما جاءهم فسوف يأتيهم أنباء ما كانوا به يستهزئون |
| | | که‌وابوو بێگومان ئه‌وانه کاتێک ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌یان بۆ هات که قورئانه بڕوایان پێنه‌کرد، جا له ئاینده‌دابۆیان دێت و پێیان ده‌گات هه‌واڵی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد. |
|
795 | 6 | 6 | ألم يروا كم أهلكنا من قبلهم من قرن مكناهم في الأرض ما لم نمكن لكم وأرسلنا السما‌ء عليهم مدرارا وجعلنا الأنهار تجري من تحتهم فأهلكناهم بذنوبهم وأنشأنا من بعدهم قرنا آخرين |
| | | ئایا نه‌یانبینیووه و نه‌یانزانیووه (به‌هۆی شوێنه‌واره‌وه) چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه که پایه‌دارمان کردبوون له زه‌ویدا، به‌شێوه‌یه‌ک ئێوه‌مان ئاوا پایه‌دار نه‌کردووه و بارانی زۆرمان به‌رده‌وام بۆ ده‌باراندن (که ده‌بووه هۆی پێگه‌یشتنی جۆره‌ها ڕوه‌ک و به‌روبووم)، چه‌نده‌ها جۆگه‌و ڕووباریشمان له‌ناو کێڵگه‌و باخ و شاره‌کانیاندا بۆ ڕه‌خساندبوون خوڕه‌می ده‌کرد به‌نێو دره‌خت و کۆشک و ته‌لاریاندا، به‌ڵام به‌هۆی لادان و گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن و نه‌وه‌ی ترمان له دوای ئه‌وان هێنایه کایه‌وه. |
|
796 | 6 | 7 | ولو نزلنا عليك كتابا في قرطاس فلمسوه بأيديهم لقال الذين كفروا إن هذا إلا سحر مبين |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر نووسراوێکمان بۆ تۆ له‌ناو کاغه‌زێکدا داببه‌زاندایه، ئه‌وجا ده‌ستیشیان لێ بدایه، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون ده‌یانوت: ئه‌مه جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا هیچ شتێکی تر نیه!! (هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن). |
|
797 | 6 | 8 | وقالوا لولا أنزل عليه ملك ولو أنزلنا ملكا لقضي الأمر ثم لا ينظرون |
| | | هه‌روه‌ها ده‌یانوت: چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر فریشته‌یه‌ک بۆ لای (محمد (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زییایه و به‌چاوی خۆمان بمانبینیایه! جا ئه‌گه‌ر فریشته‌مان بناردایه ئه‌وه کۆتایی به‌هه‌موو شتێک ده‌هات و پاشان مۆڵه‌ت نادرێن تا ته‌وبه بکه‌ن. |
|
798 | 6 | 9 | ولو جعلناه ملكا لجعلناه رجلا وللبسنا عليهم ما يلبسون |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر فریشته‌مان بکردایه به فرستاده، ئه‌وه له شێوه‌ی پیاوێکدا ده‌ماننارد و هه‌مان گومان که ئێستا هه‌یانه بۆیان دروست ده‌بوو. |
|
799 | 6 | 10 | ولقد استهزئ برسل من قبلك فحاق بالذين سخروا منهم ما كانوا به يستهزئون |
| | | (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) دڵت له‌خۆت دانه‌مێنێت) سوێندبێت به‌خوا به‌ڕاستی گاڵته‌کراوه به پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ، سه‌رنجا‌م ئه‌وه‌ی ئه‌وان بڕوایان پێی نه‌بوو، گاڵته‌یان پێده‌کرد، یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و نغرۆی کردن (خوا تۆڵه‌ی لێسه‌ندن). |
|
800 | 6 | 11 | قل سيروا في الأرض ثم انظروا كيف كان عاقبة المكذبين |
| | | پێیان بڵێ: بڕۆن بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویدا و پاشان ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن، بزانن سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی خوایان به‌درۆزانی چۆن بووه (چیمان به‌سه‌رهێنان). |
|
801 | 6 | 12 | قل لمن ما في السماوات والأرض قل لله كتب على نفسه الرحمة ليجمعنكم إلى يوم القيامة لا ريب فيه الذين خسروا أنفسهم فهم لا يؤمنون |
| | | (لێیان بپرسه ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) و بڵێ: ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هی کێ یه؟ (هه‌ر خۆت وه‌ڵام بده‌ره‌وه و) بڵێ: هه‌ر هی خوایه، که ڕه‌حم و میهره‌بانی له‌سه‌ر خۆی فه‌رز کردووه، سوێند بێت به‌خوا به‌ره‌و ڕۆژی قیامه‌ت که هیچ شکوگومانی تیادا نیه کۆتان ده‌کاته‌وه، (هه‌رچه‌نده) ئه‌وانه‌ی که خۆیان دۆڕاند‌و بیریان له قیامه‌ت نه‌کرده‌وه، ئه‌وه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن. |
|
802 | 6 | 13 | وله ما سكن في الليل والنهار وهو السميع العليم |
| | | هه‌رچی ک‌ش و مات بووه له شه‌ودا و ده‌جوڵێت له ڕۆژدا هه‌ر هی خوایه، بێگومان ئه‌و په‌روه‌ردگاره خوایه‌کی بیسه‌رو زانایه. |
|
803 | 6 | 14 | قل أغير الله أتخذ وليا فاطر السماوات والأرض وهو يطعم ولا يطعم قل إني أمرت أن أكون أول من أسلم ولا تكونن من المشركين |
| | | هه‌روها پێیان بڵێ: ئایا (به‌عه‌قڵ و ژیریی ئێوه ڕه‌وایه) که جگه له خوا که‌سێکی تر بکه‌مه پشت و په‌نای خۆم؟ که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه و هه‌ر ئه‌ویش ڕۆزی به‌خشه و بێ نیازه له هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌ک، دووباره بڵێ: من به‌ڕاستی فه‌رمانم پێدراوه یه‌که‌م که‌س بم که ته‌سلیمی ئه‌و زاته ببم و موسوڵمان بم و (من پێت ڕاده‌گه‌یه‌نم) که: هه‌رگیز نه‌که‌یت له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران بیت. |
|