نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
754 | 5 | 85 | فأثابهم الله بما قالوا جنات تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها وذلك جزاء المحسنين |
| | | جا به‌هۆی ئه‌وگوفتاره به‌جێیه‌یان پاداشتی دانه‌وه، به‌وه‌ی باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌شه پاداشتی چاکه‌کاران. |
|
755 | 5 | 86 | والذين كفروا وكذبوا بآياتنا أولئك أصحاب الجحيم |
| | | ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان نه‌هێناوه و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به درۆزانی، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن. |
|
756 | 5 | 87 | يا أيها الذين آمنوا لا تحرموا طيبات ما أحل الله لكم ولا تعتدوا إن الله لا يحب المعتدين |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌و نازو نیعمه‌ته چاکانه‌ی که خوا بۆی حه‌ڵاڵ کردوون له خۆتانی حه‌رام مه‌که‌ن و له سنوور ده‌رمه‌چن و ده‌ستدرێژیی مه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا ده‌ست درێژکارانی خۆشناوێت. |
|
757 | 5 | 88 | وكلوا مما رزقكم الله حلالا طيبا واتقوا الله الذي أنتم به مؤمنون |
| | | له‌و ڕزق و ڕۆزییه حه‌ڵاڵ و پاکانه بخۆن که خوا پێی به‌خشیوون، له‌و خوایه بترسن که ئێوه هه‌میشه باوه‌ڕی دامه‌زراوتان پێیه‌تی (خۆتان له ڕزق و ڕۆزیی حه‌رام بپارێزن). |
|
758 | 5 | 89 | لا يؤاخذكم الله باللغو في أيمانكم ولكن يؤاخذكم بما عقدتم الأيمان فكفارته إطعام عشرة مساكين من أوسط ما تطعمون أهليكم أو كسوتهم أو تحرير رقبة فمن لم يجد فصيام ثلاثة أيام ذلك كفارة أيمانكم إذا حلفتم واحفظوا أيمانكم كذلك يبين الله لكم آياته لعلكم تشكرون |
| | | خوا لێتان ناگرێت کاتێک به‌ساده‌یی سوێند به‌ده‌متاندا دێت و (له‌سه‌ری ڕاهاتوون) به‌ڵکو له‌و سوێندانه‌تان ده‌پرسێته‌وه که بیر‌و هۆشتان لای هه‌بووه و بۆ مه‌به‌ستێک وتووتانه، جا که‌فاره‌تی ئه‌و جۆره سوێندانه: نان و خۆراک دانه به ده که‌سی هه‌ژار به‌شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی که بۆ خاو و خێزانتان سه‌رفی ده‌که‌ن، یاخود پۆشته کردنه‌وه‌یان یاخود ئازاد کردنی به‌نده‌یه‌ک (ئه‌گه‌ر بووی) ئه‌وه‌ی (توانای ئه‌و شتانه‌ی نه‌بوو) با سێ ڕۆژ به‌رۆژوو بێت، ئه‌وه که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتانه کاتێک سوێند ده‌خۆن و نایبه‌نه سه‌ر، جا تاده‌توانن سوێنده‌کانتان بپارێزن و مه‌یانشکێنن، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن. |
|
759 | 5 | 90 | يا أيها الذين آمنوا إنما الخمر والميسر والأنصاب والأزلام رجس من عمل الشيطان فاجتنبوه لعلكم تفلحون |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دڵنیابن که عه‌ره‌ق و قومارو گۆشتی ماڵاتی سه‌ربڕاو بۆ غه‌یری خوا له‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵک به‌پیرۆزی داناوه نه‌ک ئیسلام، بورج حه‌رام و حه‌ڵاڵ زانین به‌هۆی هه‌ڵدانی زاره‌وه ئه‌مانه هه‌رپیسن و له‌کاروکرده‌وه‌ی شه‌یتانن، که‌واته ئێوه‌ش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی و به‌خته‌وه‌ریی به‌ده‌ست بهێنن (له هه‌ردوو جیهاندا). |
|
760 | 5 | 91 | إنما يريد الشيطان أن يوقع بينكم العداوة والبغضاء في الخمر والميسر ويصدكم عن ذكر الله وعن الصلاة فهل أنتم منتهون |
| | | به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌ر ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی عه‌ره‌ق و قوماره‌وه دوژمنایه‌تی و بوغز‌و کینه بخاته نێوانتانه‌وه و له‌یادکردنی خوا و ناوه پیرۆزه‌کانی وێڵتان بکات، هه‌روه‌ها سست و ته‌مه‌ڵتان بکات له ئه‌نجامدانی نوێژه‌کان به شێنه‌یی، ئایا ئیتر به‌س نیه؟ ئایا کۆڵ ناده‌ن؟! (جا هه‌ر که ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه هاته خواره‌وه، جاڕ درا به ناو شاری مه‌دینه‌دا که عه‌ره‌ق حه‌رام کراوه، ئه‌وسا ئیمانداران قه‌ڕابه و گۆزه و دیزه و هه‌رچی عه‌ره‌قی تیادا بوو ڕشتیانه کۆڵان). |
|
761 | 5 | 92 | وأطيعوا الله وأطيعوا الرسول واحذروا فإن توليتم فاعلموا أنما على رسولنا البلاغ المبين |
| | | (ئه‌ی ئیمانداران) فه‌رمانبه‌رداری خوا بن، فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ریش بن و وریابن و ئاگادار بن (نه‌که‌ن سه‌رپێچی له فه‌رمان و ڕێنمووییه‌کانیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و یاخی ببن ئه‌وه بزانن به‌ڕاستی کاری پێغه‌مبه‌ری ئێمه ته‌نها ڕاگه‌یاندنی ئاشکراو ڕوونی په‌یامه‌که‌یه. |
|
762 | 5 | 93 | ليس على الذين آمنوا وعملوا الصالحات جناح فيما طعموا إذا ما اتقوا وآمنوا وعملوا الصالحات ثم اتقوا وآمنوا ثم اتقوا وأحسنوا والله يحب المحسنين |
| | | هیچ گوناهێک نیه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرداره چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له‌وه‌ی که خواردویانه و خواردویانه‌ته‌وه (پێش حه‌رامکردنیان)، کاتێک خۆیان پاڕاستبێت له حه‌رامی ئه‌و سه‌رده‌مه و بڕوایان هه‌بوو بێت و کرداره چاکه‌کانیان ئه‌نجام دابێت و پاشان له تازه حه‌رام کراوه‌کانیش خۆیان پاڕاستبێت و باوه‌ڕیان هێنا بێت له دوایدا خۆیان پاڕاستبێت و به‌رده‌وامیش بووبن له‌سه‌ر چاکه‌کردن، خوایش چاکه‌کارانی خۆش ده‌وێت (چاوپۆشی له ڕابوردوویان ده‌کات). |
|
763 | 5 | 94 | يا أيها الذين آمنوا ليبلونكم الله بشيء من الصيد تناله أيديكم ورماحكم ليعلم الله من يخافه بالغيب فمن اعتدى بعد ذلك فله عذاب أليم |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه سوێند بێت بێگومان خوای گه‌وره تاقیتان ده‌کاته‌وه به‌شتی که‌م هه‌ندێکیان له نێچیری کێوین که دێنه پێشه‌وه لێتان و ده‌توانن به‌ده‌ست بیانگرن و به ڕمه‌کانتان ڕاویان بکه‌ن (له‌کاتی ئیحرامدا بۆ حه‌ج و عه‌مره) تا به ته‌واوی له جیهانی واقعدا خوا بزانێت که کێ له په‌نهانیدا ده‌ترسێت له خوا، جا ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی و نافه‌رمانی کردبێت له دوای ئه‌و تاقی کردنه‌وه‌یه (له‌کاتی ئیحرامدا) ئه‌وه سزای به‌ئێشی بۆ هیه. |
|