نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
725 | 5 | 56 | ومن يتول الله ورسوله والذين آمنوا فإن حزب الله هم الغالبون |
| | | جا ئه‌وه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌رو ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه به‌پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆی قه‌بوڵ بکات، ئه‌وه با دڵنیا بێت که هه‌ر کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌و تاقمی خوا، زاڵ و سه‌رکه‌وتوون. |
|
726 | 5 | 57 | يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا الذين اتخذوا دينكم هزوا ولعبا من الذين أوتوا الكتاب من قبلكم والكفار أولياء واتقوا الله إن كنتم مؤمنين |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: نه‌که‌ن ئه‌وانه بکه‌نه پشتیوان و جێگه‌ی متمانه‌ی خۆتان که گاڵته‌و گه‌مه‌یان به ئاینه‌که‌تان کردووه، چ له خاوه‌نانی کتێبی پێش خۆتان، چ له بێ باوه‌ڕان، له خواش بترسن و پارێزکاربن ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن. |
|
727 | 5 | 58 | وإذا ناديتم إلى الصلاة اتخذوها هزوا ولعبا ذلك بأنهم قوم لا يعقلون |
| | | کاتێک ئێوه بانگ ده‌ده‌ن بۆ نوێژ، بانگ و نوێژه‌که‌تان ده‌که‌نه گه‌مه‌وگاڵته، چونکه ئه‌وانه که‌سانێکن به‌ڕاستی ژیر نابن و نافامن. |
|
728 | 5 | 59 | قل يا أهل الكتاب هل تنقمون منا إلا أن آمنا بالله وما أنزل إلينا وما أنزل من قبل وأن أكثركم فاسقون |
| | | (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب ئه‌وه به چی عه‌یبدار و له‌که‌دارمان ده‌که‌ن و لێمان توڕه ده‌بن، جگه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که ئێمه بڕوای ڕاست و پته‌ومان هێناوه به‌خواو به‌و قورئانه‌ی که دابه‌زیووه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئێمه و به‌وه‌ی که پێشتر دابه‌زیووه؟ یان ئه‌وه‌یه که زۆربه‌تان یاخی و سه‌ره‌ڕۆ و تاوانبارن. |
|
729 | 5 | 60 | قل هل أنبئكم بشر من ذلك مثوبة عند الله من لعنه الله وغضب عليه وجعل منهم القردة والخنازير وعبد الطاغوت أولئك شر مكانا وأضل عن سوا‌ء السبيل |
| | | پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ به کردارێک که تۆڵه‌که‌ی لای خوا خراپتره له تۆڵه‌ی له‌که‌دارکردنی موسڵمانان، ئه‌وه‌ش کرداری ئه‌و که‌سه‌یه که خوا نه‌فرینی لێکردوه و جامی خه‌شم و ڕقی خۆی ڕژاندووه به‌سه‌ریداو هه‌ندێکیشی کردن به مه‌یمون و هه‌ندێکیشیان به به‌راز و هه‌ندێکیانیشی کرده تاغوت په‌رست و بت په‌رست؟! ئا ئه‌وانه خراپترین جێگه و ڕێگه‌یان هه‌یه و گومڕاترین که‌سن له ڕێبازی ڕاست و دروست. |
|
730 | 5 | 61 | وإذا جاءوكم قالوا آمنا وقد دخلوا بالكفر وهم قد خرجوا به والله أعلم بما كانوا يكتمون |
| | | ئه‌وانه کاتێک دێن بۆ لاتان (به درۆوه ده‌ڵێن) ئێمه‌ش موسوڵمانین و باوه‌ڕمان هێناوه، له کاتێکدا به‌ڕاستی ئه‌وانه به بێ باوه‌ڕیه‌وه هاتبوونه ژووره‌وه و بێگومان هه‌ر به‌بێ باوه‌ڕیشه‌وه چوونه ده‌ره‌وه، جا خوا خۆی چاک ده‌زانێت که چیان حه‌شارداوه له دڵ و ده‌روونیاندا. |
|
731 | 5 | 62 | وترى كثيرا منهم يسارعون في الإثم والعدوان وأكلهم السحت لبئس ما كانوا يعملون |
| | | زۆرێکیش له‌وانه ده‌بینیت به‌په‌له‌و به‌هه‌ڵپه‌ن له زه‌لکاوی تاوانی درۆ‌و عه‌یبدارکردنی موسوڵمانان و ده‌ستدرێژیی ناحه‌ق و خواردنی حه‌رامیان، سوێند بێت به‌خوا ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر خراپ و نادروسته. |
|
732 | 5 | 63 | لولا ينهاهم الربانيون والأحبار عن قولهم الإثم وأكلهم السحت لبئس ما كانوا يصنعون |
| | | ئایا ئه‌وه تاکه‌ی خواناس و زاناکانیان قه‌ده‌غه‌ی گوفتاری گوناهو حه‌رام خۆرییان لێناکه‌ن؟ سوێند بێت ئه‌و کرده‌وه‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی که ده‌یکه‌ن بۆ ڕازی کردنی خه‌ڵک زۆر نادروست و خراپ و ناپه‌سه‌نده. |
|
733 | 5 | 64 | وقالت اليهود يد الله مغلولة غلت أيديهم ولعنوا بما قالوا بل يداه مبسوطتان ينفق كيف يشا‌ء وليزيدن كثيرا منهم ما أنزل إليك من ربك طغيانا وكفرا وألقينا بينهم العداوة والبغضاء إلى يوم القيامة كلما أوقدوا نارا للحرب أطفأها الله ويسعون في الأرض فسادا والله لا يحب المفسدين |
| | | ئه‌و جوله‌که (نه‌فام و خوانه‌ناسانه) ده‌یانوت: خوا ده‌ستی ده‌ستی به‌ستراوه و خێری له‌ده‌ست نابێته‌وه!! ده‌ک ده‌ستیان به‌ستراو و بێ خێر‌و که‌له‌پچه و تووشی شه‌له‌ل بێت، ده‌ک نه‌فرینیان لێ بێت، بۆ خۆیان و قسه‌یان، نه‌خێر، وانیه به‌ڵکو دوو ده‌سته‌ی (پڕ له به‌ره‌که‌تی په‌روه‌ردگار) هه‌میشه و به‌رده‌وام کراوه‌یه، چۆنی بوێت و چه‌ندی بوێت ده‌یبه‌خشێت! سوێند بێت زۆربه‌یان ئه‌وه‌ی نێردراوه‌ته خواره‌وه بۆت که قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه یاخی بوون و سته‌میان زیاد ده‌کات و نغرۆیان ده‌کات له کوفردا، ئێمه‌ش هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌مان له‌نێوانیاندا به‌رپاکردووه، هه‌ر کاتێک ده‌یانه‌وێت جه‌نگ به‌رپا بکه‌ن و ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنن خوا ده‌یکوژێنێته‌وه و نایه‌ڵێت ته‌شه‌نه بکات، ئه‌وانه زۆر به‌په‌له و به‌گه‌رمی هه‌وڵی بڵاو بوونه‌وه‌ی فه‌سادو تاوان ده‌ده‌ن له زه‌ویدا، خوایش ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که تۆوی خراپه ده‌چێنن. |
|
734 | 5 | 65 | ولو أن أهل الكتاب آمنوا واتقوا لكفرنا عنهم سيئاتهم ولأدخلناهم جنات النعيم |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بهێنایه‌و پارێزکار بوونایه، ئه‌وه چاوپۆشیمان له خراپه‌کانیان ده‌کردو لێیان خۆش ده‌بووین و ده‌مانخستنه ناو به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌وه. |
|