نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
685 | 5 | 16 | يهدي به الله من اتبع رضوانه سبل السلام ويخرجهم من الظلمات إلى النور بإذنه ويهديهم إلى صراط مستقيم |
| | | (بێگومان) خوا به‌و قورئانه پیرۆزه هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که: شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوا که‌وتوون، به‌ره‌و ڕێبازه‌کانی ئاشتی و ئاسوده‌یی و له تاریکایی یه‌کان ده‌ریانده‌هێنێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانخاته ناو ڕوناکیه‌وه به‌فه‌رمانی خۆی و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروستی (دینداری و خواناسی و چاکه). |
|
686 | 5 | 17 | لقد كفر الذين قالوا إن الله هو المسيح ابن مريم قل فمن يملك من الله شيئا إن أراد أن يهلك المسيح ابن مريم وأمه ومن في الأرض جميعا ولله ملك السماوات والأرض وما بينهما يخلق ما يشا‌ء والله على كل شي‌ء قدير |
| | | سوێند بێت بێگومان ئه‌وانه بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: به‌ڕاستی خوا، هه‌ر مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌مه، (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌م و دایکی و هه‌رچی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه له‌ناوی به‌رێت، ئه‌وه کێ یه له به‌رامبه‌ر خواوه ده‌سه‌ڵاتی شتێکی هه‌یه؟ (که‌واته ئه‌ویش و دایکیشی و ئه‌و خه‌ڵکه‌ش به‌دیهێنراوی خوان و له ده‌سه‌ڵاتی ده‌رناچن، ئیتر به چ به‌ڵگه‌یه‌ک قسه‌ی وا نابه‌جێ ده‌که‌ن؟!، به‌مه‌رجێک) خوا زاتێکه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیاندا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، هه‌رچی بیه‌وێت دروستی ده‌کات (شتێکی ئاساییه ئه‌و زاته مه‌سیح بێ باوک دروست بکات)، چونکه خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا (هه‌موو شت لای ئه‌و ئاسانه). |
|
687 | 5 | 18 | وقالت اليهود والنصارى نحن أبناء الله وأحباؤه قل فلم يعذبكم بذنوبكم بل أنتم بشر م‌من خلق يغفر لمن يشا‌ء ويعذب من يشا‌ء ولله ملك السماوات والأرض وما بينهما وإليه المصير |
| | | جووله‌که‌و گاور ده‌یانوت: ئێمه ڕۆڵه‌ی خوا‌و خۆشه‌ویست و نزیکی ئه‌وین، پێیان بڵێ: که‌واته بۆچی له‌سه‌ر گوناهو تاوانتان سزاتان ده‌دات (له دنیادا به‌ئاشکرا به‌ڵاو ناخۆشیتان بۆ پێش ده‌هێنێت، سزای قیامه‌تیش با له‌ولاوه بوه‌ستێت، ئێوه خۆتان ئاوا به‌گه‌وره‌و نازدار دامه‌نێن و خۆتان جیا مه‌که‌نه‌وه) نه‌خێر وانیه، چونکه ئێوه‌ش به‌شه‌ر و ئاده‌میزادێکن له‌و خه‌ڵکه‌ی که دروستی کردووه، ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت لێی خۆش ببێت، لێی خۆشده‌بێت، ئه‌وه‌ش که بیه‌وێت سزای بدات سزای ده‌دات (ئه‌ڵبه‌ته له چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌ریدا) هه‌رچیش له ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیاندا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، گه‌ڕانه‌وه و سه‌رئه‌نجامیش بۆ لای ئه‌و زاته‌یه. |
|
688 | 5 | 19 | يا أهل الكتاب قد جاءكم رسولنا يبين لكم على فترة من الرسل أن تقولوا ما جاءنا من بشير ولا نذير فقد جاءكم بشير ونذير والله على كل شي‌ء قدير |
| | | ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب: بێگومان پێغه‌مبه‌رمان (محمد (صلی الله علیه وسلم) هاتووه بۆ لاتان تا هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون بکاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌ک بوو هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردبوو (نێوان له دایک بوونی عیسا و ناردنی محمد سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت، زیاتر له شه‌ش سه‌ده‌یه) نه‌وه‌کو بڵێن که‌سمان بۆ ڕه‌وانه نه‌کرا تا مژده‌ده‌ر بێت (به‌چاکان) و ترسێنه‌ربێت بۆ (یاخیه‌کان)، ئه‌وه‌ته به‌ڕاستی مژده‌ده‌رو ترسێنه‌رتان بۆ هات (ئیتر هیچ بیانوویه‌کتان نه‌ماوه)، خوایش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه (ئه‌گه‌ر یاخی بن سزاتان ده‌دات). |
|
689 | 5 | 20 | وإذ قال موسى لقومه يا قوم اذكروا نعمة الله عليكم إذ جعل فيكم أنبياء وجعلكم ملوكا وآتاكم ما لم يؤت أحدا من العالمين |
| | | یادیان بێنه‌وه کاتێک مو‌سا به‌قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له سه‌رتان که پێغه‌مبه‌رانی له‌ناو ئێوه‌دا فه‌راهه‌م هێناوه، هه‌روه‌ها پاشای زۆری له‌ناوتاندا هه‌ڵخستووه، ئه‌وه‌ی به ئێوه‌ی به‌خشیووه به‌که‌سی تری نه‌به‌خشیووه له‌و خه‌ڵکه بێ شوماره‌ی (ئه‌و سه‌رده‌مه). |
|
690 | 5 | 21 | يا قوم ادخلوا الأرض المقدسة التي كتب الله لكم ولا ترتدوا على أدباركم فتنقلبوا خاسرين |
| | | ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم بچنه ناو ئه‌و زه‌ویه پیرۆزه‌ی (القدس)، که خوا پێویستی کرد له‌به‌ر سوودی خۆتان بچنه ناوی، پاشگه‌ز مه‌بنه‌وه‌و پاشه‌کشێ مه‌که‌ن تا خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن. |
|
691 | 5 | 22 | قالوا يا موسى إن فيها قوما جبارين وإنا لن ندخلها حتى يخرجوا منها فإن يخرجوا منها فإنا داخلون |
| | | (که‌چی) وتیان: ئه‌ی مو‌سا به‌ڕاستی خه‌ڵکێکی ئازا‌و به‌رزو دلێری تێدایه، بێگومان ئێمه هه‌رگیز ناچینه ناوی تا ئه‌وانی لێده‌رنه‌چن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌رچوون لێی، ئه‌وه بێگومان ئێمه ده‌چینه ناوی و له‌وێ ده‌بین!! |
|
692 | 5 | 23 | قال رجلان من الذين يخافون أنعم الله عليهما ادخلوا عليهم الباب فإذا دخلتموه فإنكم غالبون وعلى الله فتوكلوا إن كنتم مؤمنين |
| | | (به‌ڵام) دوو که‌س له‌وانه‌ی که ترسی خوایان له‌دڵدا بوو و خوا نازو نیعمه‌تی ئیمان و دڵنیایی ته‌واوی پێ به‌خشیبوون وتیان: له ده‌روازه‌ی شاره‌وه بچنه سه‌ریان و (یه‌ک هێرشی گه‌وره به‌رن) هه‌ر که چوونه ئه‌و دیوه‌وه، ئه‌وه بێگومان ئیتر ئێوه سه‌رکه‌وتوون (دوژمنتان شکست ده‌هێنێت، جا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه) ده‌بێت: به ته‌واویی پشت به خوا ببه‌ستن ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن. |
|
693 | 5 | 24 | قالوا يا موسى إنا لن ندخلها أبدا ما داموا فيها فاذهب أنت وربك فقاتلا إنا هاهنا قاعدون |
| | | که‌چی وتیان: ئه‌ی مو‌سا دڵنیابه ئێمه هه‌رگیز ناچینه ئه‌و شاره‌وه و ڕووی تێناکه‌ین ماده‌م ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی تێدا بێت، (ئیتر تۆ که‌یفی خۆته حه‌ز ده‌که‌یت) بچۆ خۆت و په‌روه‌ردگارت جه‌نگ بکه‌ن دژیان، ئێمه به‌ڕاستی ئا لێره‌دا دانیشتووین (چاوه‌ڕێی سه‌رئه‌نجامین)!! |
|
694 | 5 | 25 | قال رب إني لا أملك إلا نفسي وأخي فافرق بيننا وبين القوم الفاسقين |
| | | ئینجا مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی من ده‌سه‌ڵاتم نیه جگه به‌سه‌ر خۆم و براکه‌مدا نه‌بێت (ئێمه ئاماده‌ی هه‌موو فه‌رمانێکی تۆین) ئیتر داواکارین که ئێمه جیا بکه‌یته‌وه له‌و خه‌ڵکه تاوانکار و سته‌م پیشه‌یه... |
|