نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
677 | 5 | 8 | يا أيها الذين آمنوا كونوا قوامين لله شهداء بالقسط ولا يجرمنكم شنآن قوم على ألا تعدلوا اعدلوا هو أقرب للتقوى واتقوا الله إن الله خبير بما تعملون |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، زۆر به‌چاکی هه‌ستن به‌ئه‌نجامدانی شایه‌تی دادپه‌روه‌رانه له‌به‌ر خوا، ڕق و دوژمنایه‌تی هیچ که‌س و هیج لایه‌ک هه‌ڵتان نه‌نێت که‌له دادپه‌روه‌ریی لابده‌ن، دادپه‌روه‌ربن، ئه‌وه نزیکتره له ته‌قواو خواناسیه‌وه، ده‌ی که‌واته له‌خوا ترس و پارێزکاربن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن. |
|
678 | 5 | 9 | وعد الله الذين آمنوا وعملوا الصالحات له‌م مغفرة وأجر عظيم |
| | | خوا به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به لێخۆشبوو‌ن و چاوبۆشی (له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان) و پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوور بۆ ئه‌وانه. |
|
679 | 5 | 10 | والذين كفروا وكذبوا بآياتنا أولئك أصحاب الجحيم |
| | | ئه‌وانه‌ش که ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌رو بڕوایان به‌ئایه‌ته‌کانی ئێمه نه‌هێناوه، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن. |
|
680 | 5 | 11 | يا أيها الذين آمنوا اذكروا نعمت الله عليكم إذ هم قوم أن يبسطوا إليكم أيديهم فكف أيديهم عنكم واتقوا الله وعلى الله فليتوكل المؤمنون |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان کاتێک هه‌ندێک ویستیان ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌رتان، خوایش ده‌ستدرێژیه‌که‌ی ڕاگرتن و (ئێوه‌ی پاڕاست)، ده‌ی که‌واته له خوا بترسن و پارێزکار بن، ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن (تا هه‌میشه فریایان بکه‌وێت و له پیلانی دوژمنان بیانپارێزێت). |
|
681 | 5 | 12 | ولقد أخذ الله ميثاق بني إسرائيل وبعثنا منهم اثني عشر نقيبا وقال الله إني معكم لئن أقمتم الصلاة وآتيتم الزكاة وآمنتم برسلي وعزرتموهم وأقرضتم الله قرضا حسنا لأكفرن عنكم سيئاتكم ولأدخلنكم جنات تجري من تحتها الأنهار فمن كفر بعد ذلك منكم فقد ضل سوا‌ء السبيل |
| | | سوێند بێت بێگومان (کاتی خۆی) خوا په‌یمانی له نه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌رگرت و دوانزه ڕابه‌رمان تێدا هه‌ڵبژاردن، ئینجا خوا پێی فه‌رموون که: من به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتاندام، سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن و باوه‌ڕبهێنن به هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی من و پشتیوانی‌یان لێبکه‌ن، قه‌رزی چاک و جوان و ڕێک و پێک بده‌ن به‌خه‌ڵکی له‌به‌ر خوا (له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وزاته هه‌موو چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن و چاوه‌ڕێی پاداشت له‌وبن) ئه‌وه بێگومان له گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆشده‌بم و چاوپۆشیتان لێده‌که‌م و ده‌تانخه‌مه باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، جا ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا بێ باوه‌ڕ بێت له ئێوه، ئه‌وه مانای وایه که به‌ڕاستی ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وانی لێ تێکچووه. |
|
682 | 5 | 13 | فبما نقضهم ميثاقهم لعناهم وجعلنا قلوبهم قاسية يحرفون الكلم عن مواضعه ونسوا حظا مما ذكروا به ولا تزال تطلع على خائنة منهم إلا قليلا منهم فاعف عنهم واصفح إن الله يحب المحسنين |
| | | جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه که نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رده‌وام په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانیان ده‌شکاند، نه‌فره‌تمان لێکردن و دڵه‌کانیانمان ڕه‌ق و سه‌خت و ڕه‌ش کرد (چونکه یه‌کێک له سیفه‌تیان ئه‌وه‌یه) که: قسه له جێی خۆیدا ناکه‌ن و جێی ده‌گۆڕن (به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستکاریی ته‌وراتیشیان کردووه) هه‌روه‌ها به‌شێک له‌و شتانه‌ی که یاداوه‌ری بوو بۆیان فه‌رامۆشیان کرد‌و، به‌رده‌وام ده‌بینیت و بۆت ده‌رده‌که‌وێت که زۆربه‌یان خیانه‌تکارو دوژمنکارن، مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌یناکات) هه‌ر لێیان خۆش ببه‌و چاوپۆشیان لێ بکه، چونکه به‌ڕاستی خوا چاکه‌کارانی خۆشده‌وێت. |
|
683 | 5 | 14 | ومن الذين قالوا إنا نصارى أخذنا ميثاقهم فنسوا حظا مما ذكروا به فأغرينا بينهم العداوة والبغضاء إلى يوم القيامة وسوف ينبئهم الله بما كانوا يصنعون |
| | | هه‌روه‌ها په‌یمانمان له‌وانه‌ش وه‌رگرتووه که ده‌یانوت: ئێمه گاورین که‌چی به‌شێک له‌و شتانه‌یان فه‌رامۆشکرد که‌پێی یاداوه‌ری کرابوون، (به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمه‌ش هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌مان پێوه‌لکاندن، له ئاینده‌شدا خوا هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان ده‌خاته‌وه به‌رچاوو پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت. |
|
684 | 5 | 15 | يا أهل الكتاب قد جاءكم رسولنا يبين لكم كثيرا مما كنتم تخفون من الكتاب ويعفو عن كثير قد جاءكم من الله نور وكتاب مبين |
| | | ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب: دڵنیابن که پێغه‌مبه‌ری ئێمه بۆ ئێوه‌ش هاتووه تا زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که لای ئێوه ڕوون و ئاشکرانین و ده‌یشارنه‌وه، له کتێبی (ته‌ورات و ئینجیل‌دا) بۆتان ڕوون و ئاشکرا بکات، هه‌روه‌ها له زۆرێک له‌و شتانه‌ی که شاردوتانه‌ته‌وه چاوپۆشی ده‌کات، چونکه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن خواوه ڕووناکیه‌کی ئاشکراتان بۆهاتووه (که محمدی پێغه‌مبه‌رمانه (صلی الله علیه وسلم) هاوڕێ له‌گه‌ڵ کتێبێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌دا (که قورئانه). |
|
685 | 5 | 16 | يهدي به الله من اتبع رضوانه سبل السلام ويخرجهم من الظلمات إلى النور بإذنه ويهديهم إلى صراط مستقيم |
| | | (بێگومان) خوا به‌و قورئانه پیرۆزه هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که: شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوا که‌وتوون، به‌ره‌و ڕێبازه‌کانی ئاشتی و ئاسوده‌یی و له تاریکایی یه‌کان ده‌ریانده‌هێنێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانخاته ناو ڕوناکیه‌وه به‌فه‌رمانی خۆی و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروستی (دینداری و خواناسی و چاکه). |
|
686 | 5 | 17 | لقد كفر الذين قالوا إن الله هو المسيح ابن مريم قل فمن يملك من الله شيئا إن أراد أن يهلك المسيح ابن مريم وأمه ومن في الأرض جميعا ولله ملك السماوات والأرض وما بينهما يخلق ما يشا‌ء والله على كل شي‌ء قدير |
| | | سوێند بێت بێگومان ئه‌وانه بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: به‌ڕاستی خوا، هه‌ر مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌مه، (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌م و دایکی و هه‌رچی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه له‌ناوی به‌رێت، ئه‌وه کێ یه له به‌رامبه‌ر خواوه ده‌سه‌ڵاتی شتێکی هه‌یه؟ (که‌واته ئه‌ویش و دایکیشی و ئه‌و خه‌ڵکه‌ش به‌دیهێنراوی خوان و له ده‌سه‌ڵاتی ده‌رناچن، ئیتر به چ به‌ڵگه‌یه‌ک قسه‌ی وا نابه‌جێ ده‌که‌ن؟!، به‌مه‌رجێک) خوا زاتێکه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیاندا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، هه‌رچی بیه‌وێت دروستی ده‌کات (شتێکی ئاساییه ئه‌و زاته مه‌سیح بێ باوک دروست بکات)، چونکه خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا (هه‌موو شت لای ئه‌و ئاسانه). |
|