نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
66 | 2 | 59 | فبدل الذين ظلموا قولا غير الذي قيل له‌م فأنزلنا على الذين ظلموا رجزا من السما‌ء بما كانوا يفسقون |
| | | كه‌چی ئه‌وانه‌ی سته‌میان كردبوو یه‌كسه‌ر گوفتاره‌كه‌یان گۆڕی به‌شتێك بێجگه له‌وه‌ی پێیان وترا بوو (واته به لووت به‌رزیه‌وه چوونه ژووره‌وه)، جا ئێمه‌ش له ئاسمانه‌وه سزایه‌كمان دابه‌زانده سه‌ر ئه‌وانه‌ی سته‌میان كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له فه‌رمانی خوا ده‌رده‌چوون. |
|
67 | 2 | 60 | وإذ استسقى موسى لقومه فقلنا اضرب بعصاك الحجر فانفجرت منه اثنتا عشرة عينا قد علم كل أناس مشربهم كلوا واشربوا من رزق الله ولا تعثوا في الأرض مفسدين |
| | | یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك مو‌سا بۆ قه‌وم و گه‌له‌كه‌ی خۆی داوای بارینی بارانی كرد، ئێمه‌ش پێمان وت: به گۆچانه‌كه‌ت بده به (تاشه) به‌رده‌كه‌دا (جا هه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدا) به‌رده‌كه دوانزه كانی لێ هه‌ڵقوڵا، بێگومان هه‌ر هۆزێك چاوگه‌ی خۆی ناسی (ئینجا پێمان وتن) ده بخۆن و بخۆنه‌وه له ڕزق و ڕۆزی و به‌خششی خوا‌و تاوان و خراپه مه‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌ویدا له كاتێكدا كه به‌چاندنی تۆوی خراپه‌وه خه‌ریكن. |
|
68 | 2 | 61 | وإذ قلتم يا موسى لن نصبر على طعام واحد فادع لنا ربك يخرج لنا مما تنبت الأرض من بقلها وقثائها وفومها وعدسها وبصلها قال أتستبدلون الذي هو أدنى بالذي هو خير اهبطوا مصرا فإن لكم ما سألتم وضربت عليهم الذلة والمسكنة وباءوا بغضب من الله ذلك بأنهم كانوا يكفرون بآيات الله ويقتلون النبيين بغير الحق ذلك بما عصوا وكانوا يعتدون |
| | | یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك به موساتان وت: ئێمه هه‌رگیز له‌سه‌ر یه‌ك جۆر خۆراك ئۆقره ناگرین و به‌ته‌نها جۆرێك خوارده‌مه‌نی ڕازی نین، له‌به‌رئه‌وه داوا له په‌روه‌ردگارت بكه له ڕزق و ڕۆزی و به‌رو بوومی زه‌ویمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت له ڕوه‌كی پاقله‌یی وخه‌یارو سیر‌و نیسك و پیاز، مو‌سا پێی وتن: باشه چۆن ئێوه شتی كه‌م و ئایه‌خ و ناته‌واو وه‌رده‌گرن له‌جیاتی شتی له‌و چاكترو باشتر؟ ده دابه‌زن بۆ شارێك (بیابانی سینا، به‌جێبهێڵن) ئینجا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن ده‌ستتان ده‌كه‌وێت. (جا به‌هۆی ئه‌و بیروباوه‌ڕو بیانوو گرتن و لاسارییه‌یانه‌وه) سوكیی و ڕیسوایی و لاتی و زه‌بوونی درا به‌سه‌ریاندا و شایانی خه‌شم و قینی خوایش بوون، چونكه ئه‌وان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد به‌ئایه‌ته‌كانی خوا‌و، پێغه‌مبه‌ره‌كانیان به‌ناحه‌ق ده‌كوشت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕۆچوونیانه‌وه له‌یاخی بوون و نافه‌رمانیدا، هه‌میشه ده‌ستدرێژیان ده‌كرد (ئێسته‌ش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی باو‌و باپیرانی خوانه‌ناسیان). |
|
69 | 2 | 62 | إن الذين آمنوا والذين هادوا والنصارى والصابئين من آمن بالله واليوم الآخر وعمل صالحا فلهم أجرهم عند ربهم ولا خوف عليهم ولا هم يحزنون |
| | | بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه (له ئوممه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌وانه‌ش كه بوونه جووله‌كه (شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی موسان)، گاوره‌كانیش (كه شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی عیسان)، (ێابئه)ش كه شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی داودن)، ئه‌وانه هه‌ر ده‌سته‌یه‌كیان باوه‌ڕی دامه‌زراوی هێنا بێت به خوا‌و ڕۆژی دوایی و كار‌و كرده‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌نجام دابێت، جا ئه‌وانه پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، نه ترس و بیمیان ده‌بێت، نه غه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێده‌كات. |
|
70 | 2 | 63 | وإذ أخذنا ميثاقكم ورفعنا فوقكم الطور خذوا ما آتيناكم بقوة واذكروا ما فيه لعلكم تتقون |
| | | یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ش بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان لێوه‌رگرتن (كه په‌یڕه‌وی ته‌ورات بكه‌ن) و كێوی گورمان به‌ڕاسه‌رتانه‌وه ڕاگرت و پێمان وتن: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پێمانداون به توندی بیگرن (ئه‌گینا ئه‌م چیایه ده‌ده‌ین به‌سه‌رتاندا)، هه‌میشه‌ش با له بیرتان بێت چی تێدایه‌و چیتان لێده‌خوازێت، بۆ ئه‌وه‌ی له خوا ترس و پارێزكاربن |
|
71 | 2 | 64 | ثم توليتم من بعد ذلك فلولا فضل الله عليكم ورحمته لكنتم من الخاسرين |
| | | كه‌چی پاش ئه‌وانه هه‌مووی ڕووتان وه‌رچه‌رخاند له ڕێبازی خوا، (په‌یمانه‌كه‌تان شكاند)، ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر به‌زه‌یی و یارمه‌تی و فه‌زڵی خوا نه‌بوایه له سه‌رتان، ئه‌وه ده‌چوونه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه. |
|
72 | 2 | 65 | ولقد علمتم الذين اعتدوا منكم في السبت فقلنا له‌م كونوا قردة خاسئين |
| | | سوێند به خوا بێگومان زانیووتانه و ئاگادارن چیمان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌تاندا هێنا ڕۆژانی شه‌ممه ده‌ستدرێژییان ده‌كردو له سنوور ده‌رده‌چوون، (له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارمانداو) وتمان: ببنه مه‌یموونی دوورخراوه له ڕه‌حمه‌تی خوا (بڕیار بوو جووله‌كه‌كانی شاره‌كه‌ی قه‌راغ ده‌ریا ـ ئیلیه ـ ڕۆژانی شه‌ممه ته‌رخان بكه‌ن بۆ خواپه‌رستی و ڕاوه‌ماسی تیادانه‌كه‌ن، دیاره ماسییه‌كانیش هه‌ستیان به‌وه كردووه، بۆیه له‌و ڕۆژه‌دا خۆیان نواندووه، جوله‌كه‌ش به‌سروشت زۆر به‌ته‌ماعن، بیریان كرده‌وه له ته‌گبیرو فێڵێك، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه له ڕۆژی هه‌ینیدا داوو تۆڕیان بۆ بنێنه‌وه تا له شه‌ممه‌دا تێی بكه‌ون، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه چی كه‌وتۆته داوو تۆڕه‌كانه‌وه ده‌ری بهێنن (له ته‌فسیری ئایه‌تی ١٦٣ تا ١٦٦، له سووره‌تی ـ الأعراف ـ دا ئه‌م ڕووداوه باسكراوه). |
|
73 | 2 | 66 | فجعلناها نكالا لما بين يديها وما خلفها وموعظة للمتقين |
| | | ئینجا ئه‌و به مه‌یموون كردنه‌مان گێڕا به په‌ندو عیبره‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه: هاوچه‌رخی ڕووداوه‌كه بوون و بۆ ئه‌وانه‌ش له دوای ئه‌وان دێن، هه‌روه‌ها كردمانه ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزكاران. |
|
74 | 2 | 67 | وإذ قال موسى لقومه إن الله يأمركم أن تذبحوا بقرة قالوا أتتخذنا هزوا قال أعوذ بالله أن أكون من الجاهلين |
| | | یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك مو‌سا به قه‌ومه‌كه‌ی وت: بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات كه مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن (كاتێك یه‌كێكیان لێ كوژرا بوو، بكوژه‌كه‌ش لای زۆربه‌یان نادیاربوو، هاناو هاواریان برد بۆموسا) وتیان: ئایا ده‌مانكه‌یته گاڵته جاڕی خۆت؟ مو‌سا وتی: په‌نا ده‌گرم به‌خوا بچمه ڕیزی نه‌فامانه‌وه (گاڵته به خه‌ڵكی بكه‌م). |
|
75 | 2 | 68 | قالوا ادع لنا ربك يبين لنا ما هي قال إنه يقول إنها بقرة لا فارض ولا بكر عوان بين ذلك فافعلوا ما تؤمرون |
| | | ئینجا وتیان: (جا كه‌وایه) له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بۆمان ڕوون بكاته‌وه ئه‌و مانگایه كامه‌یه؟ مو‌سا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه نه پیره‌و نه پارێنه به‌ڵكو میانه ساڵه، (ئیتر ئه‌وه‌نده قووڵی مه‌كه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ری مه‌رۆن) چ فه‌رمانێكتان پێدراوه جێ به‌جێی بكه‌ن. |
|