نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
647 | 4 | 154 | ورفعنا فوقهم الطور بميثاقهم وقلنا له‌م ادخلوا الباب سجدا وقلنا له‌م لا تعدوا في السبت وأخذنا منهم ميثاقا غليظا |
| | | بۆ چه‌سپاندن و وه‌رگرتنی په‌یمانه‌که کێوی (طور) مان به‌رز کرده‌وه به‌سه‌ریانداو پێمان وتن: که له ده‌روازه‌ی شاری (قدس)ه‌وه به‌سوژده‌وه بچنه ژوره‌وه (هه‌روه‌ها فرمانمانداو) وتمان: له ڕۆژانی شه‌موواندا ده‌ستدرێژی مه‌که‌ن و (ڕاوه ماسی مه‌که‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته) په‌یمانێکی توند‌و به‌هێزمان لێوه‌رگرتن. |
|
648 | 4 | 155 | فبما نقضهم ميثاقهم وكفرهم بآيات الله وقتلهم الأنبياء بغير حق وقولهم قلوبنا غلف بل طبع الله عليها بكفرهم فلا يؤمنون إلا قليلا |
| | | ئینجا به‌هۆی په‌یمان شکاندنیان و بێ باوه‌ڕیان به‌ئایه‌ته‌کانی خوا‌و کوشتنی به‌ناحه‌قی پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه و ئه‌و قسه‌یه‌شیان که ده‌ڵێن دڵی ئێمه داخراوه و به‌رگی پێوه‌یه (مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که ئاماده‌نین گوێ بۆ هیچ ڕاستیه‌ک بگرن، خوا خه‌شمی لێگرتن و نه‌فرینی لێکردن) نه‌خێر به‌و جۆره نیه که ئه‌وانه ده‌یڵێن، به‌ڵکو خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیاندا به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوونیانه‌وه، جا هه‌ر بۆیه که‌مێکیان نه‌بێت باوه‌ڕناهێنن. |
|
649 | 4 | 156 | وبكفرهم وقولهم على مريم بهتانا عظيما |
| | | (هه‌روه‌ها خوا ڕقی لێیانه) به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوون و ئه‌و بوختانه گه‌وره‌یه‌ی که بۆ مه‌ریه‌م هه‌ڵیانبه‌ست... |
|
650 | 4 | 157 | وقولهم إنا قتلنا المسيح عيسى ابن مريم رسول الله وما قتلوه وما صلبوه ولكن شبه له‌م وإن الذين اختلفوا فيه لفي شك منه ما له‌م به من علم إلا اتباع الظن وما قتلوه يقينا |
| | | به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه‌شیان که ده‌یانوت به ڕاستی ئێمه مه‌سیح پێغه‌مبه‌ری خوا عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان کوشتووه، که‌چی له‌ڕاستیدا نه‌کوشتوویانه‌و نه له قه‌ناره‌و خاچیانداو، به‌ڵکو لێیان تێکچووه و (که‌سێکی تریان کوشتووه له بری ئه‌و)، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بیر‌و بۆچوونی جیاوازیان له‌و کێشه‌یه‌دا هه‌یه، خۆشیان له گوماندان تیایدا و ئه‌وانه هیچ زانستیه‌کی ڕاستیان نیه له‌و باره‌یه‌وه، جگه له شوێنکه‌وتنی گومان نه‌بێت و به‌دڵنیاییه‌وه (ده‌ڵێین) که نه‌یانکوشتووه‌و بۆیان نه‌کوژراوه. |
|
651 | 4 | 158 | بل رفعه الله إليه وكان الله عزيزا حكيما |
| | | نه‌خێر، به‌ڵکو خوا به‌رزی کرده‌وه بۆ لای خۆی، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام باڵاده‌ست و دانایه. |
|
652 | 4 | 159 | وإن من أهل الكتاب إلا ليؤمنن به قبل موته ويوم القيامة يكون عليهم شهيدا |
| | | هیچ که‌سێک نیه له خاوه‌نانی کتێب، که باوه‌ڕ نه‌هێنێت به عیسا پێش ئه‌وه‌ی گیانی ده‌ربچێت، به‌ڵکو سوێند به‌خوا هه‌ر باوه‌ڕ ده‌هێنێت پێی له پێش مردنیدا (له سه‌ره‌مه‌رگدا په‌رده له‌سه‌ر چاویان لاده‌درێت و گه‌لێک ڕاستی ده‌رده‌که‌وێت بۆیان، یاخود کاتێک عیسا داده‌به‌زێت گاور‌و جووه‌کانی ئه‌و کاته باوه‌ڕی دروستی پێده‌هێنن) و له ڕۆژی قیامه‌تیشدا شایه‌ته به‌سه‌ریانه‌وه (که ئه‌وانه‌ی گومڕا بوون، خۆیان گومڕا بوون و ئه‌م کاتی خۆی هه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستی نیشانداون). |
|
653 | 4 | 160 | فبظلم من الذين هادوا حرمنا عليهم طيبات أحلت له‌م وبصدهم عن سبيل الله كثيرا |
| | | به‌هۆی زوڵم و سته‌مێک له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که بوونه‌ته جوو و به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر کۆسپیان ده‌خسته به‌ر ڕێبازی خوا، ئێمه هه‌ندێک نازو نیعمه‌تمان لێ حه‌رام کردن که پێشتر بۆیان حه‌ڵاڵ بوو... |
|
654 | 4 | 161 | وأخذهم الربا وقد نه‌وا عنه وأكلهم أموال الناس بالباطل وأعتدنا للكافرين منهم عذابا أليما |
| | | هه‌روه‌ها به‌هۆی سو‌و خۆریانه‌وه که به‌ڕاستی لێیان حه‌رام کرابوو و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که ماڵی خه‌ڵکی به‌ناڕه‌وا ده‌خۆن (هه‌ندێک شتی تری حه‌ڵاڵمان لێ حه‌رام کردن)، بێگومان بۆ ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕن سزایه‌کی به‌ئێشمان ئاماده کردووه. |
|
655 | 4 | 162 | لكن الراسخون في العلم منهم والمؤمنون يؤمنون بما أنزل إليك وما أنزل من قبلك والمقيمين الصلاة والمؤتون الزكاة والمؤمنون بالله واليوم الآخر أولئك سنؤتيهم أجرا عظيما |
| | | به‌ڵام ئه‌وانه‌یان که له زانستی و زانیاری‌دا ڕۆچوون، هه‌روه‌ها ئیمانداران (له‌وانیش و له‌ئێمه‌یش)، باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌وه‌ی بۆ تۆ ڕه‌وانه‌کراوه و به‌وه‌ش پێش تۆ ڕه‌وانه کراوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که به‌چاکی نوێژه‌کانیان به‌دروشمه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کاتیش ده‌ده‌ن، باوه‌ڕیشیان به‌خواو به‌رۆژی دوایی هه‌یه، ئا ئه‌وانه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنووریان ده‌ده‌ینه‌وه. |
|
656 | 4 | 163 | إنا أوحينا إليك كما أوحينا إلى نوح والنبيين من بعده وأوحينا إلى إبراهيم وإسماعيل وإسحاق ويعقوب والأسباط وعيسى وأيوب ويونس وهارون وسليمان وآتينا داوود زبورا |
| | | به‌ڕاستی ئێمه (وحی)و نیگامان بۆ تۆ ناردووه هه‌ر وه‌کو چۆن (وحی) و نیگامان بۆ نوح و پێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و ناردووه، هه‌روه‌ها (وحی) و نیگامان ناردووه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و (هه‌ندێک) له کوڕانی یه‌عقوب و عیسا و ئه‌یوب و یونس و هاروون و سوله‌یمان، زه‌بوریشمان به داود به‌خشیووه (کتێبێک بووه زۆربه‌ی ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگار بووه). |
|