نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
631 | 4 | 138 | بشر المنافقين بأن له‌م عذابا أليما |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) مژده به دووڕووه‌کان بده که به‌ڕاستی سزایه‌کی به‌ئێشیان بۆ ئاماده کراوه!! |
|
632 | 4 | 139 | الذين يتخذون الكافرين أولياء من دون المؤمنين أيبتغون عندهم العزة فإن العزة لله جميعا |
| | | ئه‌و دووڕووانه‌ی که بێ باوه‌ڕه‌کان ده‌که‌نه پشتیوان و یارویاوه‌ری خۆیان له‌جیاتی ئیمانداران، ئایا ده‌یانه‌وێت عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌رزیان لای ئه‌وان ده‌ست بکه‌وێت؟ (ئه‌وانه به‌هه‌ڵه‌دا چوون) چونکه به‌ڕاستی عیزه‌ت و باڵاداستی و سه‌ربه‌رزیی هه‌ر هه‌مووی بۆ خوایه. |
|
633 | 4 | 140 | وقد نزل عليكم في الكتاب أن إذا سمعتم آيات الله يكفر بها ويستهزأ بها فلا تقعدوا معهم حتى يخوضوا في حديث غيره إنكم إذا مثلهم إن الله جامع المنافقين والكافرين في جهنم جميعا |
| | | به‌ڕاستی (خوای گه‌وره) له قورئاندا ئه‌م بڕیاره‌ی ناردووه بۆ سه‌رتان که: هه‌ر کاتێک له جێیه‌کدا گوێتان لێ بوو کوفر‌و گاڵته به‌ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌کرا، ئه‌وه دامه‌نیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌تا قسه‌و باسه‌که‌یان به‌گۆڕن (ئه‌گه‌ر دابنیشن و گوێ نه‌ده‌نێ) ئه‌وه به‌ڕاستی ئێوه‌ش له‌و کاته‌دا وه‌ک ئه‌وانن و (حسابی ئه‌وانتان بۆ ده‌کرێت) به‌ڕاستی خوا دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕه‌کان هه‌موویان له دۆزه‌خدا کۆده‌کاته‌وه. |
|
634 | 4 | 141 | الذين يتربصون بكم فإن كان لكم فتح من الله قالوا ألم نكن معكم وإن كان للكافرين نصيب قالوا ألم نستحوذ عليكم ونمنعكم من المؤمنين فالله يحكم بينكم يوم القيامة ولن يجعل الله للكافرين على المؤمنين سبيلا |
| | | ئه‌وانه‌ی که خۆیان بۆ ئێوه مه‌ڵاسداوه چاوه‌ڕوانی به‌سه‌رهاتتان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنێکتان له‌لایه‌ن خواوه ده‌ست بکه‌وێت ده‌ڵێن: ئه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵتاندا نه‌بووین؟! خۆ ئه‌گه‌ر کافره‌کان به‌شێکیان ببێت له سه‌رکه‌وتن، دووڕوه‌کان ده‌ڵێن: ئایا ئێمه له‌سه‌ر ئێوه‌مان نه‌ده‌کرده‌وه و، نه‌مانهێشت ئیمانداران زیانتان پێبگه‌یه‌نن، ئینجا خوا له ڕۆژی قیامه‌تدا دادوه‌ریی ده‌کات له نێوانتاندا (ئه‌ی بێ باوه‌ڕ و دووڕووه‌کان) دڵنیابن هه‌رگیز خوا نایه‌ڵێت بێ باوه‌ڕان به‌سه‌ر ئیمانداراندا ده‌ست ڕۆیشتوو بن و ڕیشه‌که‌نیان بکه‌ن. |
|
635 | 4 | 142 | إن المنافقين يخادعون الله وهو خادعهم وإذا قاموا إلى الصلاة قاموا كسالى يراءون الناس ولا يذكرون الله إلا قليلا |
| | | به‌ڕاستی دووڕووه‌کان (وا ده‌زانن) فێڵ له خوا ده‌که‌ن (له‌کاتێکدا) ئه‌و زاته فێڵه‌کانیان پووچ ده‌کاته‌وه (نازانن که دیار و نادیار، لای خوا ڕوون و ئاشکرایه)، هه‌ر کاتێکیش (بۆ ڕیاو ڕووپامایی) هه‌ڵده‌ستن بۆ نوێژ، زۆر به‌له‌ش گرانیی و ته‌مه‌ڵیی هه‌ڵده‌ستن، ئه‌وانه ڕیایی و ڕوپامایی بۆ خه‌ڵکی ده‌که‌ن، زۆر که‌م یادی خوا ده‌که‌ن. |
|
636 | 4 | 143 | مذبذبين بين ذلك لا إلى هؤلاء ولا إلى هؤلاء ومن يضلل الله فلن تجد له سبيلا |
| | | ئه‌وانه گیریان خواردووه له‌و نێوانه‌دا، نه‌ئه‌وه‌یه پاڵ بده‌ن به‌ئیماندارانه‌وه، نه‌ئه‌وه‌شه پاڵ بده‌ن به‌کافرانه‌وه، هه‌ر که‌س خوا (به‌هۆی ناله‌باریی خۆیه‌وه) گومڕای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز نا‌توانیت ڕێبازێکی ڕاست و ڕزگاری بۆ بدۆزێته‌وه. |
|
637 | 4 | 144 | يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا الكافرين أولياء من دون المؤمنين أتريدون أن تجعلوا لله عليكم سلطانا مبينا |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بێ باوه‌ڕان مه‌که‌نه یارو یاوه‌ری خۆتان له‌جیاتی ئیمانداران، ئایا ده‌تانه‌وێت به ده‌ستی خۆتان به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا بده‌نه ده‌ست خوا له‌سه‌ر خۆتان. |
|
638 | 4 | 145 | إن المنافقين في الدرك الأسفل من النار ولن تجد له‌م نصيرا |
| | | به‌ڕاستی دووڕووه‌کان له چینی هه‌ره خواری ناو دۆزه‌خدان و هه‌رگیز بۆ ئه‌وان پشتیوانێکت ده‌ست ناکه‌وێت. |
|
639 | 4 | 146 | إلا الذين تابوا وأصلحوا واعتصموا بالله وأخلصوا دينهم لله فأولئك مع المؤمنين وسوف يؤت الله المؤمنين أجرا عظيما |
| | | جگه له‌وانه‌یان ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان کردووه و کارونیه‌تیان چاک کردووه و ده‌ستیان به‌ئاینی خواوه گرتووه و په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن و به‌ته‌واویی دین و ئاینیان ساغ کردۆته‌وه بۆ خوا، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئیمانداراندا ده‌بن و (له‌گه‌ڵ ئه‌واندا حه‌شر ده‌کرێن)، بێگومان له‌ئاینده‌دا خوا پاداشتی زۆر‌و بێ سنوور ده‌به‌خشێت به‌ئیمانداران. |
|
640 | 4 | 147 | ما يفعل الله بعذابكم إن شكرتم وآمنتم وكان الله شاكرا عليما |
| | | خوا چ پێویستیه‌کی به‌سزادانی ئێوه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاربن و ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان هه‌بێت، خوایش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام سوپاسگوزاری به‌نده چاکه‌کانیه‌تی و زانا‌و ئاگایه پێیان. |
|