نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
613 | 4 | 120 | يعدهم ويمنيهم وما يعدهم الشيطان إلا غرورا |
| | | (شه‌یتان) به‌ڵێنیان ده‌داتێ و ئاوات و ئاره‌زوو ده‌ڕازێنێته‌وه بۆیان، دیاره که شه‌یتانیش هیچ به‌ڵێنێکیان پێنادات جگه له فریودان و خه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت. |
|
614 | 4 | 121 | أولئك مأواهم جهنم ولا يجدون عنها محيصا |
| | | ئائه‌وانه جێگه‌و سه‌ره‌نجامیان دۆزه‌خه و که‌لێنی لێ ده‌رچوونیان ده‌ست ناکه‌وێت. |
|
615 | 4 | 122 | والذين آمنوا وعملوا الصالحات سندخلهم جنات تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها أبدا وعد الله حقا ومن أصدق من الله قيلا |
| | | ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وه له‌مه‌ودوا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه و به‌رده‌وام تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌وه به‌ڵێنێکی نه‌گۆڕاوی خوایی یه، جاکێ هه‌یه ڕاستترو دروستتر له خوا به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر؟ |
|
616 | 4 | 123 | ليس بأمانيكم ولا أماني أهل الكتاب من يعمل سوءا يجز به ولا يجد له من دون الله وليا ولا نصيرا |
| | | (پاداشت و ڕێز‌و نرخ) نه به ئاره‌زووی ئێوه‌یه، نه به ئاره‌زووی خاوه‌نانی کتێبه، ئه‌وه‌ی خراپه‌و گوناهێک بکات، ئه‌وه به‌هۆیه‌وه سزا ده‌درێت و هیچ که‌س و هیچ هێزێکی تری ده‌ست ناکه‌وێت جگه له خوا پشتگیریی بکات و یارمه‌تی بدات. |
|
617 | 4 | 124 | ومن يعمل من الصالحات من ذكر أو أنثى وهو مؤمن فأولئك يدخلون الجنة ولا يظلمون نقيرا |
| | | ئه‌وه‌ش کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام بدات نێر بێت یان مێ له‌کاتێکدا ئیماندار بێت، جا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه‌و به‌قه‌ده‌ر په‌رده‌ی ناو‌کی خورما سته‌میان لێناکرێت. |
|
618 | 4 | 125 | ومن أحسن دينا م‌من أسلم وجهه لله وهو محسن واتبع ملة إبراهيم حنيفا واتخذ الله إبراهيم خليلا |
| | | کێ هه‌یه ئاینی چاکتره په‌سه‌ندترو جوانتر بێت له‌و که‌سه‌ی ڕووی کردۆته خوا و خۆی ته‌سلیمی ئه‌وزاته کردووه‌و له‌کاتێکدا کارجوان و کار په‌سه‌نده‌و شوێنی ئاینی ئیبراهیمی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار که‌وتبێت، که خوا ئیبراهیمی کردۆته خۆشه‌ویستی خۆی ڕێزداری کردووه. |
|
619 | 4 | 126 | ولله ما في السماوات وما في الأرض وكان الله بكل شي‌ء محيطا |
| | | هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و خوایه ده‌وری هه‌موو شتێکی داوه (به‌وردیی و به‌ته‌واویی له هه‌موو شتێک ئاگاداره). |
|
620 | 4 | 127 | ويستفتونك في النساء قل الله يفتيكم فيهن وما يتلى عليكم في الكتاب في يتامى النساء اللاتي لا تؤتونهن ما كتب لهن وترغبون أن تنكحوهن والمستضعفين من الولدان وأن تقوموا لليتامى بالقسط وما تفعلوا من خير فإن الله كان به عليما |
| | | ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که پێویسته پیاوان ئه‌نجامی بده‌ن به‌رامبه‌ر به ژنان، پێیان بڵێ: خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه؛ جائه‌وه‌ی به‌سه‌رتاندا ده‌خوێندرێته‌وه له قورئاندا (روونی کردۆته‌وه له‌مه‌وپێش له سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته‌وه) ده‌رباره‌ی ئه‌و کچه بێ باوکانه‌ی ئه‌وه‌ی خوا بۆی داناون نایانده‌نێ و ناشتانه‌وێت ماره‌یان بکه‌ن و (رێگه‌ش له شووکردنیان ده‌گرن) و ده‌رباره‌ی میراتی ئه‌و منداڵه بێ ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ناتانه‌وێت به‌دادپه‌روه‌ری هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و به‌رپاکردنی دادگه‌ریی له‌نێوان بێ باوکاندا (ئه‌رکی سه‌رشانی ئیماندارانه)، ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له چاکه ئه‌وه بێگومان خوای گه‌وره پێی ئاگاداره به‌چاکه‌کاریی له‌گه‌ڵ منداڵانی بێ باوک‌دا (که مافیان بده‌ن و سته‌میان لێنه‌که‌ن)، جا هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا زانایه پێی. |
|
621 | 4 | 128 | وإن امرأة خافت من بعلها نشوزا أو إعراضا فلا جناح عليهما أن يصلحا بينهما صلحا والصلح خير وأحضرت الأنفس الشح وإن تحسنوا وتتقوا فإن الله كان بما تعملون خبيرا |
| | | ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک له لووت به‌رزی یان پشت هه‌ڵکردنی مێرده‌که‌ی ترسا، ئه‌وه هیچ گوناهیان له‌سه‌ر نیه و کارێکی چاکه: ئه‌گه‌ر نێوان خۆیان چاک بکه‌ن و له‌سه‌ر شێوازێک ڕێک بکه‌ون (وه‌ک ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌که ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌هه‌ندێ مافی خۆی تابه‌ڕێزو سه‌ربه‌رزیه‌وه بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا) هه‌میشه ڕێکه‌وتن و ته‌بایی شتێکی چاک و په‌سه‌نده، هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی به سروشت حه‌ز به‌ره‌زیلی ده‌که‌ن و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وێت، (ئه‌گه‌ر قیامه‌ت و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ له‌به‌رچاو نه‌گیرێت) جا ئه‌گه‌ر چاکه‌کارو ڕه‌فتارجوان بن (له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا)و خاوه‌ن ته‌قواو پارێزکار بن و سته‌میان لێ نه‌که‌ن، ئه‌وه دڵنیابن به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگایه به کار‌و کرده‌وه‌تان. |
|
622 | 4 | 129 | ولن تستطيعوا أن تعدلوا بين النساء ولو حرصتم فلا تميلوا كل الميل فتذروها كالمعلقة وإن تصلحوا وتتقوا فإن الله كان غفورا رحيما |
| | | هه‌رگیز ئێوه ناتوانن له نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا دادپه‌روه‌رانه ڕه‌فتار بکه‌ن، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر زۆریش سوور بن له‌سه‌ری، جا که‌وابوو نه‌که‌ن هه‌ر ڕوو له یه‌کێکیان بکه‌ن به ته‌واوی ئه‌وی تر واز لێبهێنن وه‌ک هه‌ڵپه‌سێرراو، نه ئه‌وه‌یه مێردار بێت، نه ئه‌وه‌شه بێ مێرد بێت، خۆ ئه‌گه‌ر چاکسازی بکه‌ن و ڕێک بکه‌ون و خۆتان بپارێزن له سته‌م، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. |
|