نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
598 | 4 | 105 | إنا أنزلنا إليك الكتاب بالحق لتحكم بين الناس بما أراك الله ولا تكن للخائنين خصيما |
| | | ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان بۆ لای تۆ دابه‌زاندوه‌ته خواره‌وه، سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاستی به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری بکه‌یت له نێوان خه‌ڵکیدا به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا نیشانی داویت و ڕێنموویی کردویت و به‌گونجاوی ده‌زانیت (بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا و قازانجی خه‌ڵکی)، نه‌که‌یت به‌رگری له ناپاکان بکه‌یت... (ده‌گێڕنه‌وه جوله‌که‌یه‌ک لای (طعمة) ناوێک قه‌ڵغانێک به‌ئه‌مانه‌ت داده‌نێت، به‌ڵام (طعمة) حاشای لێده‌کات، که دێن ماڵه‌که‌ی بگه‌ڕێن فڕێی ده‌داته ماڵه دراوسێکه‌یه‌وه، جاکه کێشه‌که ده‌گاته لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خه‌ریکه لایه‌نی (طعمة) بگرێت، چونکه زۆر به‌ده‌م و پل بووه، به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته داده‌به‌زێنێت له ـ (١٠٥ تا ١١٣). |
|
599 | 4 | 106 | واستغفر الله إن الله كان غفورا رحيما |
| | | (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌رده‌وام) داوای لێ‌خۆش بوون له خوا بکه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. |
|
600 | 4 | 107 | ولا تجادل عن الذين يختانون أنفسهم إن الله لا يحب من كان خوانا أثيما |
| | | به‌رگری له‌و که‌سانه‌ش مه‌که که ناپاکن و خیانه‌ت له خۆیان ده‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت هه‌میشه خیانه‌تکارو تاوانبارن. |
|
601 | 4 | 108 | يستخفون من الناس ولا يستخفون من الله وهو معهم إذ يبيتون ما لا يرضى من القول وكان الله بما يعملون محيطا |
| | | ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت خیانه‌ت و تاوانه‌کانیان له‌خه‌ڵکی بشارنه‌وه، له‌کاتێکدا ناتوانن له خوای بشارنه‌وه که له‌گه‌ڵیاندایه‌و چاودێریانه، به‌شه‌ودا قسه‌ی واهه‌ڵده‌به‌ستن خوا پێی ڕازی نیه و خوا به‌رده‌وام گه‌مارۆده‌ری ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یه که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. |
|
602 | 4 | 109 | ها أنتم هؤلاء جادلتم عنهم في الحياة الدنيا فمن يجادل الله عنهم يوم القيامة أم من يكون عليهم وكيلا |
| | | باشه ئه‌وه‌ته ئێوه به‌رگریان لێده‌که‌ن له ژیانی ئه‌م دنیایه‌دا، ئه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت، لای خوا کێ به‌رگریان لێده‌کات؟ یاخود کێ پشتیوان و یاریده‌ده‌ریان ده‌بێت (تا له سزای دۆزه‌خ ڕزگاریان بکات)؟ |
|
603 | 4 | 110 | ومن يعمل سوءا أو يظلم نفسه ثم يستغفر الله يجد الله غفورا رحيما |
| | | ئه‌وه‌ی خراپه‌یه‌ک بکات (دژ به‌خه‌ڵکی) یان سته‌م له خۆی بکات له‌وه‌ودوا (به‌خۆیدا بچێته‌وه) و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بکات، ئه‌وه خوایه‌کی لێخۆش‌بوو و میهره‌بانی ده‌ستده‌که‌وێت. |
|
604 | 4 | 111 | ومن يكسب إثما فإنما يكسبه على نفسه وكان الله عليما حكيما |
| | | ئه‌وه‌ش که گوناهو تاوانێک ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وه به‌زیانی خۆی ته‌واو ده‌بێت، زیان به‌خۆی ده‌گات (له قیامه‌تدا)، بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه. |
|
605 | 4 | 112 | ومن يكسب خطيئة أو إثما ثم يرم به بريئا فقد احتمل بهتانا وإثما مبينا |
| | | جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ک یان تاوانێک ئه‌نجام بدات و له‌وه‌ودوا بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر بێ تاوانێکداو بێ تاوانێکی پێ له‌که‌دار بکات، بێگومان ئه‌و که‌سه بوختان و تاوانێکی ئاشکرای ئه‌نجامداوه و تاوانێکی گه‌وره‌ی کردووه (زیاد له گوناهه‌که‌ی خۆی). |
|
606 | 4 | 113 | ولولا فضل الله عليك ورحمته لهمت طائفة منهم أن يضلوك وما يضلون إلا أنفسهم وما يضرونك من شي‌ء وأنزل الله عليك الكتاب والحكمة وعلمك ما لم تكن تعلم وكان فضل الله عليك عظيما |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوا نه‌بوایه به‌سه‌رته‌وه خه‌ریک بوو هه‌ندێکیان سه‌رت لێ بشێوێنن، بێگومان ئه‌وان به‌و کاره‌یان هه‌ر سه‌ر له خۆیان ده‌شێوێنن، دڵنیابه که ناتوانن له هیچ شتێکدا زیانت پێبگه‌یه‌نن، خوای گه‌وره‌ش قورئان و دانایی بۆ دابه‌زاندوویت و فێری ئه‌و شتانه‌ی کردوویت که جاران نه‌تده‌زانی، به‌رده‌وامیش فه‌زڵ و ڕێزی خوا له‌سه‌ر تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) زۆر‌و فراوان و ئاشکراو دیاره و (نایه‌ڵێت تووشی هه‌ڵه ببیت). |
|
607 | 4 | 114 | لا خير في كثير من نجواهم إلا من أمر بصدقة أو معروف أو إصلاح بين الناس ومن يفعل ذلك ابتغاء مرضات الله فسوف نؤتيه أجرا عظيما |
| | | له زۆربه‌ی چپه و سرته و قسه نهێنیه‌کانیاندا هیچ خێرێک به‌دی ناکرێت و تیایدا نیه، مه‌گه‌ر چپه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که فه‌رمان بدات به‌به‌خششێک، یان چاکه‌یه‌ک، یان ڕێکخستن و چاکسازی و ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان خه‌ڵکی، جا ئه‌وه‌ی (ئه‌و شێوازه چاکه‌یه) ئه‌نجام بدات و مه‌به‌ستی ته‌نها ده‌ستکه‌وتنی ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت، ئه‌وه له ئاینده‌دا پاداشتی زۆر‌و بێ سنوور و گه‌وره‌ی پێده‌به‌خشین. |
|