نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
582 | 4 | 89 | ودوا لو تكفرون كما كفروا فتكونون سوا‌ء فلا تتخذوا منهم أولياء حتى يهاجروا في سبيل الله فإن تولوا فخذوهم واقتلوهم حيث وجدتموهم ولا تتخذوا منهم وليا ولا نصيرا |
| | | (ئه‌و دووڕووانه) ئاواته‌خوازن که ئێوه‌ش بێ باوه‌ڕ بن وه‌ک خۆیان بێ باوه‌ڕ بوون، ئه‌و کاته (هه‌ردوولاتان) یه‌کسان ده‌بن له بێ باوه‌ڕیدا، که‌واته له‌وانه پشتیوان و یاوه‌ر مه‌گرن هه‌تا کۆچ ده‌که‌ن له‌پێناوی خوادا، خۆ ئه‌گه‌ر یاخی بوون و پشتیان تێکردن، ئێوه بیانگرن و بیانکوژن له هه‌ر کوێدا ئه‌وانه‌تان ده‌ستکه‌وت، هه‌رگیز نه‌که‌ن ئه‌وانه بکه‌نه یاوه‌رو هاوکار... |
|
583 | 4 | 90 | إلا الذين يصلون إلى قوم بينكم وبينهم ميثاق أو جاءوكم حصرت صدورهم أن يقاتلوكم أو يقاتلوا قومهم ولو شا‌ء الله لسلطهم عليكم فلقاتلوكم فإن اعتزلوكم فلم يقاتلوكم وألقوا إليكم السلم فما جعل الله لكم عليهم سبيلا |
| | | جگه له‌وانه‌ی که په‌نا ده‌به‌نه به‌ر تیره و هۆزێک په‌یمان له‌نێوان ئێوه و ئه‌واندا به‌ستراوه، یاخود هاتبن بۆ لای ئێوه له‌کاتێکدا دڵیان ته‌نگ و بێزار بێت له‌وه‌ی جه‌نگتان له‌گه‌ڵ بکه‌ن یان دژی تیره و هۆزه‌که‌ی خۆیان بجه‌نگن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وانی زاڵ ده‌کرد به‌سه‌رتانداو دژتان ده‌جه‌نگان، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دووره په‌رێزو که‌نارگیر بوون له ئێوه و جه‌نگیان له‌گه‌ڵ نه‌کردن و ڕێبازی ئاشتیان گرته‌به‌رو ملکه‌چ بوون، ئه‌وه خوا هیچ ڕێگه‌یه‌کی دانه‌ناوه بۆ ئێوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه (که شه‌ڕیان پێ بفرۆشن بیانکوژن یان به‌دیل بیانگرن). |
|
584 | 4 | 91 | ستجدون آخرين يريدون أن يأمنوكم ويأمنوا قومهم كل ما ردوا إلى الفتنة أركسوا فيها فإن لم يعتزلوكم ويلقوا إليكم السلم ويكفوا أيديهم فخذوهم واقتلوهم حيث ثقفتموهم وأولئكم جعلنا لكم عليهم سلطانا مبينا |
| | | (هه‌روه‌ها) چه‌ند که‌سانێکی ترتان ده‌ستده‌که‌وێت که ده‌یانه‌وێت له ئێوه‌ش و له هۆز و قه‌ومی خۆشیان ئه‌مین بن، هه‌ر کاتێک بانگ کرابنه‌وه بۆ ئاشووبنانه‌وه درێغیان نه‌کردووه و ڕۆچوون تیایدا و چاکتر تێهه‌ڵچوونه‌ته‌وه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دووره په‌رێزیان نه‌گرت لێتان و که‌نارگیر نه‌بوون و ڕێبازی ئاشتیان نه‌گرته‌به‌رو ده‌ستیان نه‌کێشایه‌وه له جه‌نگ کردن له‌گه‌ڵتان، ئه‌و کاته بیانگرن و بیانکوژن له هه‌ر کوێ ده‌ستان ڕۆیی به‌سه‌ریاندا، ئا ئه‌وانه گێڕاومانه بۆتان به‌سه‌ریانه‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا له‌سه‌ر (ڕاست و ڕه‌وایی کوشتن و به‌دیل کردنیان). |
|
585 | 4 | 92 | وما كان لمؤمن أن يقتل مؤمنا إلا خطأ ومن قتل مؤمنا خطأ فتحرير رقبة مؤمنة ودية مسلمة إلى أهله إلا أن يصدقوا فإن كان من قوم عدو لكم وهو مؤمن فتحرير رقبة مؤمنة وإن كان من قوم بينكم وبينهم ميثاق فدية مسلمة إلى أهله وتحرير رقبة مؤمنة فمن لم يجد فصيام شهرين متتابعين توبة من الله وكان الله عليما حكيما |
| | | بۆ هیچ ئیماندارێک نیه ئیماندارێکی تر بکوژێت مه‌گه‌ر به هه‌ڵه، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئیماندار به هه‌ڵه ئیماندارێک بکوژێت، ئه‌وه ده‌بێت به‌نده‌یه‌کی ئیماندار ئازاد بکات و خوێن باییه‌که‌ی بدات به که‌سوکاری کوژراوه‌که (وه‌ک میراتی دابه‌شی بکه‌ن) مه‌گه‌ر لێی ببوورن و له خوێنه‌که‌ی خۆش ببن، خۆ ئه‌گه‌ر کوژراوه‌که له ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌کدا بوو دوژمنی ئێوه بوون، به‌ڵام ئه‌و (کوژراوه) ئیماندار بوو، با (بکوژه‌که) به‌نده‌یه‌کی ئیماندار ئازادبکات و ئه‌گه‌ر ئیمانداره کوژراوه‌که له‌ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌ک بوو که په‌یمان له‌نێوانتاندا هه‌بوو، ده‌بێت خوێن‌بایی بدرێت به‌که‌سوکاری و به‌نده‌یه‌کی ئیمانداریش ئازاد بکرێت، (خۆ ئه‌گه‌ر بکوژه‌که) ئه‌وه‌ی بۆ نه‌لواو ده‌ستی نه‌که‌وت (به‌نده ئازاد بکات و به‌ندایه‌تی باوی نه‌مابوو ماڵ و سامانیشی نه‌بوو) ئه‌وه ده‌بێت دوومانگ له‌سه‌ریه‌ک به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌مه بڕیارێکه بۆ ڕاستی و دروستی ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خواوه‌یه، بێگومان خوای گه‌وره هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه. |
|
586 | 4 | 93 | ومن يقتل مؤمنا متعمدا فجزاؤه جهنم خالدا فيها وغضب الله عليه ولعنه وأعد له عذابا عظيما |
| | | هه‌ر که‌سێک به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئیماندارێک بکوژێت (به‌حه‌لالی بزانێت)، ئه‌وه تۆڵه‌ی ئه‌و که‌سه دۆزه‌خه، نه‌مره تیایدا، هه‌روه‌ها خوا لێی توڕه بووه و نه‌فرینی لێکردووه و سزایه‌کی گه‌وره و بێ سنووری بۆ ئاماده کردووه. |
|
587 | 4 | 94 | يا أيها الذين آمنوا إذا ضربتم في سبيل الله فتبينوا ولا تقولوا لمن ألقى إليكم السلام لست مؤمنا تبتغون عرض الحياة الدنيا فعند الله مغانم كثيرة كذلك كنتم من قبل فمن الله عليكم فتبينوا إن الله كان بما تعملون خبيرا |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، کاتێک ده‌رئه‌چن بۆ گه‌یاندنی ئیسلام و جیهاد له‌پێناوی خوادا، وردبین بن و هه‌موو شتێک ڕوون بکه‌نه‌وه (دووره په‌رێزبن له په‌له‌و هه‌ڵه‌شه‌یی) و به‌وکه‌سانه مه‌ڵێن که سه‌لامتان لێده‌که‌ن: (ڕاست ناکه‌یت) تۆ ئیماندار نیت!! (به‌و هه‌ڵوێسته) مه‌به‌ستتان ده‌سکه‌وتی ژیانی دنیابێت، لای خوا ده‌ستکه‌وتی زۆر هه‌یه، خۆ کاتی خۆی ئێوه‌ش وابوون (باوه‌ڕتان شاراوه بوو) تا خوا منه‌تی نایه سه‌رتان (سه‌رکه‌وتنی پێبه‌خشین و ده‌رووی لێکردنه‌وه) که‌واته، ورد‌و دووربین بن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌هه‌موو ئه‌وکاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن. (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌سته‌یه‌ک له هاوه‌ڵانی نارد بۆ گه‌یاندنی ئیسلام، ئوسامه‌ی کوڕی زه‌یدی کرده لێپرسراویان، کابرایه‌ک که ناوی (مه‌رداس) بوو مه‌ڕو وشتری ده‌له‌وه‌ڕان، ئوسامه‌و هاوه‌ڵانی بینی، ترسا‌و به‌په‌له دوور که‌وته‌وه‌و خۆی کرد به ئه‌شکه‌وتێکدا، ئه‌مانیش شوێنی که‌وتن، کاتێک چوونه به‌رده‌م ئه‌شکه‌وته‌که کابرا هات به‌پیریانه‌وه‌و سه‌لامی لێکردن و شایه‌تمانی هێنا، به‌ڵام ئوسامه هێرشی کرده سه‌ری و کوشتی.. دوایی که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بیستی تووڕه بوو له ئوسامه و فه‌رمووی: بۆچی کوشتت؟ ئایا دڵ و سینه‌تان هه‌ڵدڕی بوو بزانن به‌ڕاستێتی یان نا!!)... |
|
588 | 4 | 95 | لا يستوي القاعدون من المؤمنين غير أولي الضرر والمجاهدون في سبيل الله بأموالهم وأنفسهم فضل الله المجاهدين بأموالهم وأنفسهم على القاعدين درجة وكلا وعد الله الحسنى وفضل الله المجاهدين على القاعدين أجرا عظيما |
| | | ئه‌وانه‌ی دانیشتوون له ئیمانداران و (جه‌نگ ناکه‌ن) ـ مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که ناته‌واون ـ (کوێر، شه‌ل، نه‌خۆش،... هتد) له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که جیهادو کۆشش ده‌که‌ن له پێناوی خوادا به ماڵ و سامان و خۆیان چوونیه‌ک نین، بێگومان خوا فه‌زڵ و ڕێز‌و پله‌یه‌کی تایبه‌تی بڕیارداوه بۆ تێکۆشه‌ران به ماڵیان و خۆیان، به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که دانیشتوون و (فیداکاری ناکه‌ن و گیان به‌خت ناکه‌ن)، خوای گه‌وره به‌هه‌ر ده‌سته‌یه‌کیان به‌ڵێنی چاک و به‌نرخی داوه، (بێگومان) خوا فه‌زڵ و ڕێز‌و پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنووری ئه‌و تێکۆشه‌ر و موجاهیدانه‌ی داوه به‌سه‌ر ئه‌و دانیشتوانه‌دا... |
|
589 | 4 | 96 | درجات منه ومغفرة ورحمة وكان الله غفورا رحيما |
| | | ئه‌ویش چه‌نده‌ها پله‌و پایه‌ن (به‌گوێره‌ی هه‌وڵ و کۆشش) له‌لایه‌ن خواوه پێشکه‌ش ده‌کرێن (به‌گوێره‌ی ڕاده‌ی نیه‌ت پاکیی و تێکۆشان)، هاوڕێ له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن و ڕه‌حمه‌تدا، چونکه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبووه‌و به ڕه‌حم و دلۆڤانه. |
|
590 | 4 | 97 | إن الذين توفاهم الملائكة ظالمي أنفسهم قالوا في‌م كنتم قالوا كنا مستضعفين في الأرض قالوا ألم تكن أرض الله واسعة فتهاجروا فيها فأولئك مأواهم جهنم وساءت مصيرا |
| | | به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی له سه‌ره مه‌رگدا فریشته گیانیان ده‌کێشن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه سته‌میان له خۆیان ده‌کرد (ئیمان و باوه‌ڕیان له مه‌ترسیدا بوو که‌چی کۆچیان نه‌ده‌کرد بۆ نیشتمانی ئیمان، به‌توندیی پیایاندا هه‌ڵده‌شاخێن)و ده‌ڵێن: باشه ئێوه له چیدا بوون و له‌کوێ ژیانتان ده‌برده سه‌ر؟! له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئێمه بێ ده‌سه‌ڵات و لاواز کراو بووین له زه‌ویدا، فریشته‌کان ده‌ڵێن: باشه ئایا زه‌وی خوا فراوان و پان و پۆر نه‌بوو تا کۆچی تێدا بکه‌ن و (کۆچ بکه‌ن بۆ نیشتمانێک که ئیمانداران تیایدا فه‌رمانڕه‌وان یاخود سه‌ربه‌ستن)؟ ئا ئه‌وانه شوێنه‌واریان دۆزه‌خه، که جێگه و ڕێگه و سه‌رئه‌نجامێکی ناخۆش و ناسازو خراپه. |
|
591 | 4 | 98 | إلا المستضعفين من الرجال والنساء والولدان لا يستطيعون حيلة ولا يهتدون سبيلا |
| | | مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یان که به‌ڕاستی بێ ده‌سه‌ڵات و ناته‌وان و لاوازکراون له‌و پیاوانه‌ی ژن و منداڵیان له‌گه‌ڵدایه‌و ناتوانن ته‌گبیرو گۆڕانکاریه‌ک بۆ خۆیان بکه‌ن و هیچ ڕێگه‌یه‌کیش شاره‌زانین بۆ چاره‌سه‌رو ده‌ربازکردنی خۆیان. |
|