نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
5708 | 78 | 36 | جزاء من ربك عطاء حسابا |
| | | ئه‌مه‌ش هه‌مووی پاداشتێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (ئه‌ی ئیماندار)، به‌خششێکه به حسابێکی ورد ده‌به‌خشرێت (به به‌خته‌وه‌ران). |
|
5709 | 78 | 37 | رب السماوات والأرض وما بينهما الرحمن لا يملكون منه خطابا |
| | | (له‌لایه‌ن) په‌روه‌ردگاری میهره‌بانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه، (ئه‌و ڕۆژه) که‌س ناتوانێت له‌به‌رده‌م زاتی په‌روه‌ردگاردا بدوێت. |
|
5710 | 78 | 38 | يوم يقوم الروح والملائكة صفا لا يتكلمون إلا من أذن له الرحمن وقال صوابا |
| | | ڕۆژێک دێت جوبڕه‌ئیل و فه‌ریشته‌کان به ڕیز ده‌وه‌ستن و ورته‌یان لێنایه‌ت و هیچ قسه ناکه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان که خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی بدات و قسه‌ی جوان و به‌جێ پێشکه‌ش بکات. |
|
5711 | 78 | 39 | ذلك اليوم الحق فمن شا‌ء اتخذ إلى ربه مآبا |
| | | ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی حه‌ق و ڕاسته و به‌ڕێوه‌یه.. جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری ڕێگه بگرێته به‌ر. |
|
5712 | 78 | 40 | إنا أنذرناكم عذابا قريبا يوم ينظر المر‌ء ما قدمت يداه ويقول الكافر يا ليتني كنت ترابا |
| | | به‌ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان ئاگادار کردووه له‌وه‌ی که سزایه‌کی نزیک به‌ڕێوه‌یه، ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکه که ئاده‌میزاد سه‌یری ده‌ستپێشخه‌ری خۆی ده‌کات، خوانه‌ناسیش ده‌ڵێت.. خۆزگه هه‌ر خاک بوومایه (ئاوا زیندوو نه‌کرامایه‌ته‌وه و گیرم نه‌خواردایه). |
|
5713 | 79 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم والنازعات غرقا |
| | | سویند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی خه‌ڵکی ده‌کێشن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له قوڵایی ئاسماندا ده‌دره‌وشێنه‌وه و ده‌سوڕێنه‌وه. |
|
5714 | 79 | 2 | والناشطات نشطا |
| | | سوێند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی ئیمانداران ده‌کێشن به چالاکی و بێ وچان ده‌سوڕێنه‌وه (که‌س فه‌رامۆش ناکه‌ن). |
|
5715 | 79 | 3 | والسابحات سبحا |
| | | سوێند به‌و فریشتانه‌ی که به گورجی فه‌رمانی خوا جێبه‌جێ ده‌که‌ن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له بۆشایی دا مه‌له ده‌که‌ن و ده‌سوڕێنه‌وه. |
|
5716 | 79 | 4 | فالسابقات سبقا |
| | | هه‌روه‌ها سوێند به‌و فریشتانه‌ی که ڕۆحی ئیمانداران به‌په‌له به به‌هه‌شت شاد ده‌که‌ن و ڕۆحی کافرانیش به دۆزه‌خ ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها پێشبڕکێ ده‌که‌ن و گورج و گۆڵ و ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێك پێیان ده‌سپێردرێت. |
|
5717 | 79 | 5 | فالمدبرات أمرا |
| | | سوێند به‌و فریشتانه‌ی (که به‌ویستی خوا) کار‌و فه‌رمان جێبه‌جێ ده‌که‌ن به رێك و پێکی. |
|