نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
568 | 4 | 75 | وما لكم لا تقاتلون في سبيل الله والمستضعفين من الرجال والنساء والولدان الذين يقولون ربنا أخرجنا من هذه القرية الظالم أهلها واجعل لنا من لدنك وليا واجعل لنا من لدنك نصيرا |
| | | (ئه‌ی ئیماندارن) ئه‌وه چیتانه‌و بۆچی ناجه‌نگن له‌پێناوی ڕه‌زا‌مه‌ندی خوادا و ڕزگار کردنی لاوازکراوو چه‌وساوه‌کان، له‌و پیاوان و ئافره‌تان و منداڵانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ڕزگارمان بکه له‌م شاره‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکارن و له‌لایه‌ن خۆته‌وه پشتیوان و یارمه‌تیده‌رێکمان بۆ ساز بکه. |
|
569 | 4 | 76 | الذين آمنوا يقاتلون في سبيل الله والذين كفروا يقاتلون في سبيل الطاغوت فقاتلوا أولياء الشيطان إن كيد الشيطان كان ضعيفا |
| | | ئه‌وانه‌ی ئیماندارن (ته‌نها) له پێناوی خوادا ده‌جه‌نگن (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن له پێناوی سته‌مکارو زۆردار و (تاغوت)دا ده‌جه‌نگن، ده بجه‌نگن دژی یاوه‌رانی شه‌یتان (چونکه) به‌ڕاستی پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی شه‌یتان پووچ و لاوازه. |
|
570 | 4 | 77 | ألم تر إلى الذين قيل له‌م كفوا أيديكم وأقيموا الصلاة وآتوا الزكاة فلما كتب عليهم القتال إذا فريق منهم يخشون الناس كخشية الله أو أشد خشية وقالوا ربنا لم كتبت علينا القتال لولا أخرتنا إلى أجل قريب قل متاع الدنيا قليل والآخرة خير لمن اتقى ولا تظلمون فتيلا |
| | | ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌وانه‌ی که پێیان وترا: ده‌ست بپارێزن کاتی جه‌نگ نیه! به‌ڵکو هه‌ر نوێژ بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن، که‌چی کاتێک جه‌نگیان بۆ بڕیاردرا، ده‌سته‌یه‌کیان له خه‌ڵکی ده‌ترسان به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی که له خوا ده‌ترسن، یاخود زیاتریش و ده‌یانوت: خوایه تۆ بۆچی جه‌نگت له‌سه‌ر فه‌رزکردین، خۆزگه بۆ ماوه‌یه‌ک دوات ده‌خستین، به‌وانه بڵێ: ڕابواردنی ژیانی دنیا زۆر که‌م و کورته، ژیانی قیامه‌ت چاکترو خۆشترو نه‌بڕاوه‌یه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی له خوا ده‌ترسێت و پارێزکاره، له‌وێ به‌قه‌ده‌ر تاڵی ناو‌کی خورمایه‌ک سته‌متان لێناکرێت. |
|
571 | 4 | 78 | أينما تكونوا يدرككم الموت ولو كنتم في بروج مشيدة وإن تصبهم حسنة يقولوا هذه من عند الله وإن تصبهم سيئة يقولوا هذه من عندك قل كل من عند الله فمال هؤلاء القوم لا يكادون يفقهون حديثا |
| | | (دڵنیا بن) له هه‌ر کوێ بن مردن یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت، با له‌ناو چه‌نده‌ها قه‌ڵاو شوێنی سه‌خت و قایمیشدا بن، (جا دووڕووه‌کان) ئه‌گه‌ر خێریان بێته ڕێ ده‌ڵێن: ئه‌مه له لایه‌ن خواوه‌یه و ئه‌گه‌ر توشی ناخۆشی و زیانێک بێن (به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ڵێن: ئه‌مه‌یان به‌هۆی تۆوه‌یه، پێیان بڵێ: هه‌ر هه‌مووی (هه‌رچی پێش دێت) له‌لایه‌ن خواوه‌یه و (بۆ تاقی کردنه‌وه‌یه) ئه‌وه بۆچی ئه‌و خه‌ڵکه (باوه‌ڕ لاوازه) هیچ شتێک تێناگه‌ن و له ڕاستیه‌کان حاڵیی نابن. |
|
572 | 4 | 79 | ما أصابك من حسنة فمن الله وما أصابك من سيئة فمن نفسك وأرسلناك للناس رسولا وكفى بالله شهيدا |
| | | (ڕاسته) که هه‌رچی بۆ تۆ (بۆ هه‌رکه‌سێک) پێش دێت له خێر‌و چاکه له خواوه‌یه و هه‌رچی ناخۆشیه‌کیشت بۆ پێش دێت ده‌ستی خۆتی تیایه (هه‌رچه‌نده به‌بێ ویستی خوا ڕوو نادات، به‌ڵام پاداشتت هه‌یه ئه‌گه‌ر خۆگر بێت) و ئێمه تۆمان ناردووه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بۆسه‌ر خه‌ڵی به‌پێغه‌مبه‌رایه‌تی (تا بیر‌و بۆچوونیان ڕاست بکه‌یته‌وه)، خوایش به‌سه که شایه‌ته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. |
|
573 | 4 | 80 | من يطع الرسول فقد أطاع الله ومن تولى فما أرسلناك عليهم حفيظا |
| | | ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی فه‌رمانبه‌رداری خوای کردووه، ئه‌وه‌ش پشتی هه‌ڵکردووه (ئه‌وه خۆی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت) خۆ ئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاو‌دێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه. |
|
574 | 4 | 81 | ويقولون طاعة فإذا برزوا من عندك بيت طائفة منهم غير الذي تقول والله يكتب ما يبيتون فأعرض عنهم وتوكل على الله وكفى بالله وكيلا |
| | | (دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن: ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین، به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه، ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ له شه‌ودا ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته، جا ئه‌وه‌ی شه‌و هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) خوا تۆماری ده‌کات، که‌واته گوێ به‌وانه مه‌ده و پشت به خوا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه که یارو یاوه‌رت بێت. |
|
575 | 4 | 82 | أفلا يتدبرون القرآ‌ن ولو كان من عند غير الله لوجدوا فيه اختلافا كثيرا |
| | | ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه؟ خۆ ئه‌گه‌ر له لایه‌ن که‌سێکی تره‌وه بوایه جگه‌له خوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان تێدا ده‌دۆزیه‌وه. |
|
576 | 4 | 83 | وإذا جاءهم أمر من الأمن أو الخوف أذاعوا به ولو ردوه إلى الرسول وإلى أولي الأمر منهم لعلمه الذين يستنبطونه منهم ولولا فضل الله عليكم ورحمته لاتبعتم الشيطان إلا قليلا |
| | | (لێره‌دا خوا ڕه‌خنه ده‌گرێت له هه‌ندێک ئیمانداران): هه‌رکاتێک هه‌واڵێکیان بۆ بێت ده‌رباره‌ی ئاسایش و هێمنایه‌تی، یاخود ترس و بیم، بڵاوی ده‌که‌نه‌وه (بیر له سه‌رئه‌نجام ناکه‌نه‌وه)، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو نه‌کردایه‌ته‌وه و بیانگێڕایه‌ته‌وه بۆلای پێغه‌مبه‌رو (صلی الله علیه وسلم)، یان بۆ لای کاربه‌ده‌ستانێک که له خۆیانن، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که‌له نهێنی هه‌واڵه‌کان تێده‌گه‌ن و ده‌کۆڵنه‌وه، نهێنی و ڕازه‌کانیان لێ ده‌رده‌هێنا، جا ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و چاودێری خوا‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌که‌ی نه‌بوایه شوێنی شه‌یتان ده‌که‌وتن، جگه له که‌مێکتان. |
|
577 | 4 | 84 | فقاتل في سبيل الله لا تكلف إلا نفسك وحرض المؤمنين عسى الله أن يكف بأس الذين كفروا والله أشد بأسا وأشد تنكيلا |
| | | (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بجه‌نگه له پێناوی خوادا، چونکه ئه‌و ئه‌رکه هه‌ر له‌سه‌رشانی خۆته، (واته: هه‌تا ئه‌گه‌ر ته‌نها خۆیشت بیت)، هه‌روه‌ها هانی ئیماندارانیش بده (بۆ به‌شداری له شه‌ڕ‌ه‌کاندا) ئومێده خوای گه‌وره هێز له بێ باوه‌ڕان بسه‌نێته‌وه و به‌ریان بگرێت و زاڵتان بکات به‌سه‌ریاندا، چونکه خوا هێزو ده‌سه‌ڵاتی زۆرتره (به‌ڵکو به‌راورد ناکرێت) و به‌توندی و سه‌ختی تۆڵه‌یان لێده‌سێنێت. |
|