نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
550 | 4 | 57 | والذين آمنوا وعملوا الصالحات سندخلهم جنات تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها أبدا له‌م فيها أزواج مطهرة وندخلهم ظلا ظليلا |
| | | ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار (به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا) ده‌ڕوات و له‌وێدا ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها هاوسه‌ری پاک و بێگه‌ردو خاوێن و پاکیزه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌یانخه‌ینه ژێر سایه‌ی سێبه‌ری جوان و ڕازاوه‌ی هه‌میشه‌یی یه‌وه (نه گه‌رمایان ده‌بێت، نه سه‌رما). |
|
551 | 4 | 58 | إن الله يأمركم أن تؤدوا الأمانات إلى أهلها وإذا حكمتم بين الناس أن تحكموا بالعدل إن الله نعما يعظكم به إن الله كان سميعا بصيرا |
| | | بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات که هه‌موو ئه‌مانه‌ته‌کان (سپارده‌کان) بگه‌ڕێننه‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌کانیان و هه‌ر کاتێکیش داوه‌ریتان کرد له‌نێوان خه‌ڵکیدا، دادپه‌روه‌رانه فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا به‌جوانی و چاکی و ته‌واوی ئامۆژگاری و فه‌رمانتان پێده‌دات، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌ر و بینایه. |
|
552 | 4 | 59 | يا أيها الذين آمنوا أطيعوا الله وأطيعوا الرسول وأولي الأمر منكم فإن تنازعتم في شي‌ء فردوه إلى الله والرسول إن كنتم تؤمنون بالله واليوم الآخر ذلك خير وأحسن تأويلا |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌رو فه‌رمانڕه‌واکان بکه‌ن که له خودی خۆتانن (له بیروباوه‌ڕو پابه‌ندیدا)، خۆ ئه‌گه‌ر له شتێکدا بوو به‌کێشه‌تان ده‌رباره‌ی حوکمی خوایی، ئه‌وه ئه‌و کێشه‌یه بگێڕنه‌وه بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) (که قورئان و سوننه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت)، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌خواو به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه، (ڕه‌فتارکردنتان) به‌و شێوه‌یه چاکترین و جوانترین سه‌رچاوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان. |
|
553 | 4 | 60 | ألم تر إلى الذين يزعمون أنهم آمنوا بما أنزل إليك وما أنزل من قبلك يريدون أن يتحاكموا إلى الطاغوت وقد أمروا أن يكفروا به ويريد الشيطان أن يضلهم ضلالا بعيدا |
| | | ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌و (دوورووانه‌ی) لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن گوایه به‌ڕاستی باوه‌ڕیان هێناوه به‌وه‌ی که بۆ تۆ ڕه‌وانه‌کراوه و به‌وه‌ش که پێش تۆ ڕه‌وانه‌کراوه (بۆ پێغه‌مبه‌ران)! که‌چی ده‌یانه‌وێت ڕووبکه‌نه زۆردار‌و جادووگه‌رو خوانه‌ناسان تا دادوه‌ریان له نێواندا بکه‌ن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن، له‌کاتێکدا به ڕاستی فه‌رمانیان پێدراوه که باوه‌ڕیان به (تاغوت) نه‌بێت، شه‌یتانیش ده‌یه‌وێت گومڕایان بکات به‌گومڕاییه‌کی دوور‌و بێ سنوور. |
|
554 | 4 | 61 | وإذا قيل له‌م تعالوا إلى ما أنزل الله وإلى الرسول رأيت المنافقين يصدون عنك صدودا |
| | | کاتێکیش پێیان بوترێ: وه‌رن بۆ لای ئه‌و (قورئانه‌ی) که خوا ناردوویه‌تی یه خواره‌وه و بۆ لای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان) که‌چی ده‌بینی دووڕووه‌کان پشتت تێده‌که‌ن و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕن به‌ته‌واوی. |
|
555 | 4 | 62 | فكيف إذا أصابتهم مصيبة بما قدمت أيديهم ثم جاءوك يحلفون بالله إن أردنا إلا إحسانا وتوفيقا |
| | | ئاخۆ ئه‌وانه حاڵیان چۆن بێت کاتێک به‌هۆی ڕه‌فتاری نادروستیانه‌وه به‌ڵایه‌ک دووچاریان ده‌بێت، که‌چی له‌وه‌ودوا (که په‌نایان نامێنێت) هاوار بۆ تۆ ده‌هێنێن و سوێند به‌خوا ده‌خۆن: له‌و کاره‌ماندا مه‌به‌ستمان ته‌نها چاکه‌کاریی و ڕێکخستن و ئاشتی بوو. |
|
556 | 4 | 63 | أولئك الذين يعلم الله ما في قلوبهم فأعرض عنهم وعظهم وقل له‌م في أنفسهم قولا بليغا |
| | | ئا ئه‌وانه که‌سانێکن خوا ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روونیاندا حه‌شاردراوه، که‌واته ڕه‌فتاری ئه‌وانه پشتگوێ بخه، ئامۆژگاریان بکه و قسه‌ی به‌پێزو به‌توێکڵی وایان پێ بڵێ که به‌قوڵایی ده‌روونیاندا بچێته خواره‌وه و بیانهه‌ژێنێت. |
|
557 | 4 | 64 | وما أرسلنا من رسول إلا ليطاع بإذن الله ولو أنهم إذ ظلموا أنفسهم جاءوك فاستغفروا الله واستغفر له‌م الرسول لوجدوا الله توابا رحيما |
| | | هیچ فرستاده‌یه‌کمان نه‌ناردوه مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی بکرێت به‌فه‌رمانی خوا، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه به‌ڕاستی کاتێک سته‌میان له خۆیان کرد (به لادان له شه‌ریعه‌ت) بهاتنایه بۆ لای تۆ و داوای لێخۆش‌بوونیان له خوای گه‌وره بکردایه، پێغه‌مبه‌ریش داوای لێخۆشبوونی بۆ بکردنایه، ئه‌وه بێگومان ئه‌و کاته ده‌یانزانی که خوا ته‌وبه و په‌شیمانی وه‌رگره‌و میهره‌بان و دلۆڤانه (ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیان بوایه). |
|
558 | 4 | 65 | فلا وربك لا يؤمنون حتى يحكموك فيما شجر بينهم ثم لا يجدوا في أنفسهم حرجا مما قضيت ويسلموا تسليما |
| | | نه‌خێر، سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی بڕوا لێده‌ده‌ن) بڕوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که ڕووده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌که‌ن به دادوه‌رو گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که داوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن. |
|
559 | 4 | 66 | ولو أنا كتبنا عليهم أن اقتلوا أنفسكم أو اخرجوا من دياركم ما فعلوه إلا قليل منهم ولو أنهم فعلوا ما يوعظون به لكان خيرا له‌م وأشد تثبيتا |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه پێویستمان بکردایه له‌سه‌ریان که خۆتان بکوژن، یان له وڵات و نیشتمانتان ده‌رچن ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد، مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت (چونکه به‌جێ هێنانی فرمانی خوا به‌بێ چه‌ن و چوون پیشه‌ی به‌نده ڕاسته‌قینه‌کانه، ئێمه‌ش ئه‌و داخوازیه‌مان لێ نه‌کردوون) جا ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاری و فرمانی ئێمه ڕه‌فتاریان بکردایه، ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان و دامه‌زراوترو چه‌سپاوتر ده‌بوون له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستی. |
|