نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
542 | 4 | 49 | ألم تر إلى الذين يزكون أنفسهم بل الله يزكي من يشا‌ء ولا يظلمون فتيلا |
| | | ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان خۆیان به چاک ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م (ده‌ڵێن ئێمه هه‌ڵبژارده‌ی خواین) ئه‌وه وا نیه، به‌ڵکو خوا (به‌نده‌کانی ده‌ناسێت)و هه‌رکه‌س (شایسته بێت، په‌سه‌ندی ده‌کات)و دڵ و ده‌روونی خاوێن ده‌کات و ئه‌وانه به قه‌ده‌ر تاڵی ناو‌کی خورما سته‌میان لێ ناکرێت. |
|
543 | 4 | 50 | انظر كيف يفترون على الله الكذب وكفى به إثما مبينا |
| | | سه‌رنج بده‌و ته‌ماشا بکه چۆن (خاوه‌نانی کتێبی ئاسمانی) درۆ به ده‌م خواوه ده‌که‌ن (بێباکانه ده‌ڵێن: عوزه‌یر یان مه‌سیح کوڕی خوان) ئه‌و تاوان و گوناهه‌یان به‌سه (بۆ سزادانیان چونکه تاوانێکی زۆر گه‌وره)ی ئاشکرایه. |
|
544 | 4 | 51 | ألم تر إلى الذين أوتوا نصيبا من الكتاب يؤمنون بالجبت والطاغوت ويقولون للذين كفروا هؤلاء أهدى من الذين آمنوا سبيلا |
| | | ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی که به‌شێک له کتێبی ئاسمانی پێدراوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) باوه‌ڕیان به‌فاڵچی و جادووگه‌رو بت و په‌یکه‌رو شه‌یتان و... هه‌یه و ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئه‌وانه چاکترن و ڕێبازی ڕاستتریان گرتووه، تا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان (به‌ئاینی ئیسلام هێناوه). |
|
545 | 4 | 52 | أولئك الذين لعنهم الله ومن يلعن الله فلن تجد له نصيرا |
| | | ئه‌و (جووله‌کانه) که‌سانێکن خوا نه‌فرینی لێکردوون، که‌سێکیش خوا نه‌فرینی لێ بکات، ئه‌وه هه‌رگیز هیچ که‌ست ده‌ست ناکه‌وێت بیکه‌یته پشتیوانی. |
|
546 | 4 | 53 | أم له‌م نصيب من الملك فإذا لا يؤتون الناس نقيرا |
| | | مه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته، تا ئه‌وکاته به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێک له ناو‌کی خورما به‌خه‌ڵکی نه‌ده‌ن؟! |
|
547 | 4 | 54 | أم يحسدون الناس على ما آتاهم الله من فضله فقد آتينا آل إبراهيم الكتاب والحكمة وآتيناهم ملكا عظيما |
| | | یان هه‌ر ئه‌وه‌یه که حه‌ساده‌ت و به‌خیلی به‌خه‌ڵکی (ئیماندار) ده‌به‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوا له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌شی داون (پێغه‌مبه‌ری له‌ناویاندا هه‌ڵبژاردووه) خۆ بێگومان ئێمه به‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم کتێبمان به‌خشیووه (به مو‌سا ته‌ورات و به عیسا ئینجیل و به محمدیش (صلی الله علیه وسلم) قورئان) هه‌روه‌ها له‌جۆره‌ها دانایی به‌هره‌وه‌رمان کردوون و (به هه‌ندێکیان) وه‌ک (یوسف و داود و سوله‌یمان) ده‌سه‌ڵات و پاشایه‌تیه‌کی گه‌وره‌مان به‌خشیووه. |
|
548 | 4 | 55 | فمنهم من آمن به ومنهم من صد عنه وكفى بجهنم سعيرا |
| | | جا له‌و خه‌ڵکه هه‌یه باوه‌ڕیان به (محمد (صلی الله علیه وسلم) و به قورئان) هێناوه‌و شوێنی که‌وتوون، هه‌شیانه ڕێی لێگرتووه و پشتی تێکردووه، دۆزه‌خیش به‌سه (بۆ ئه‌و یاخییانه) که ئاماده‌یه و کڵپه‌ی سه‌ندووه. |
|
549 | 4 | 56 | إن الذين كفروا بآياتنا سوف نصليهم نارا كلما نضجت جلودهم بدلناهم جلودا غيرها ليذوقوا العذاب إن الله كان عزيزا حكيما |
| | | به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، له ئاینده‌دا ده‌یانسوتێنین به‌ئاگری دۆزه‌خ، هه‌موو جارێک پێستیان داوه‌شاو سووتاو هه‌ڵقرچا، پێستی تر ده‌که‌ین به‌به‌ریاندا، بۆ ئه‌وه‌ی به چاکی سزا‌و ئازار بچه‌ژن، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام باڵاده‌سته و (ده‌توانێت تۆڵه له خوانه‌ناسان بسه‌نێت)، دانایه (که مۆڵه‌تیان ده‌دات به‌ڵکو بگه‌رێنه‌وه بۆ ڕێبازی دینداری). |
|
550 | 4 | 57 | والذين آمنوا وعملوا الصالحات سندخلهم جنات تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها أبدا له‌م فيها أزواج مطهرة وندخلهم ظلا ظليلا |
| | | ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار (به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا) ده‌ڕوات و له‌وێدا ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها هاوسه‌ری پاک و بێگه‌ردو خاوێن و پاکیزه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌یانخه‌ینه ژێر سایه‌ی سێبه‌ری جوان و ڕازاوه‌ی هه‌میشه‌یی یه‌وه (نه گه‌رمایان ده‌بێت، نه سه‌رما). |
|
551 | 4 | 58 | إن الله يأمركم أن تؤدوا الأمانات إلى أهلها وإذا حكمتم بين الناس أن تحكموا بالعدل إن الله نعما يعظكم به إن الله كان سميعا بصيرا |
| | | بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات که هه‌موو ئه‌مانه‌ته‌کان (سپارده‌کان) بگه‌ڕێننه‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌کانیان و هه‌ر کاتێکیش داوه‌ریتان کرد له‌نێوان خه‌ڵکیدا، دادپه‌روه‌رانه فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا به‌جوانی و چاکی و ته‌واوی ئامۆژگاری و فه‌رمانتان پێده‌دات، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌ر و بینایه. |
|