نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
539 | 4 | 46 | من الذين هادوا يحرفون الكلم عن مواضعه ويقولون سمعنا وعصينا واسمع غير مسمع وراعنا ليا بألسنتهم وطعنا في الدين ولو أنهم قالوا سمعنا وأطعنا واسمع وانظرنا لكان خيرا له‌م وأقوم ولكن لعنهم الله بكفرهم فلا يؤمنون إلا قليلا |
| | | هه‌ندێک له‌وانه‌ی که بوونه‌ته جوو قسه له‌جێی خۆیدا ده‌سکاریی ده‌که‌ن و جێ گۆرکێی پێده‌که‌ن و به‌ئاره‌زووی خۆیان لێکی ده‌ده‌نه‌وه (به کینه‌وگاڵته‌وه) ده‌ڵێن: بیستمان و به‌قسه‌شمان نه‌کردیت!! گوێ بگره ده‌ک گوێت لێ نه‌بێت!! (هه‌روه‌ها ده‌یان وت:) (راعنا) و ده‌میان بۆ خوار ده‌کرده‌وه تا مانایه‌کی هه‌ڵه ببه‌خشێت و ببێته ته‌عنه و ڕه‌خنه له دین، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وان بیانوتایه: بیستمان و گوێڕایه‌ڵین و تۆیش گوێمان بۆ بگره‌و مۆڵه‌تمان بده (تا تێبگه‌ین) چاکترو ڕاستترو به‌نرختر بوو بۆیان، به‌ڵام (چونکه پاک نین و ده‌روون نه‌خۆشن) خوا نه‌فره‌تی لێ کردوون به‌هۆی کوفریانه‌وه، بۆیه باوه‌ڕناهێنن که‌مێک نه‌بێت. |
|
540 | 4 | 47 | يا أيها الذين أوتوا الكتاب آمنوا بما نزلنا مصدقا لما معكم من قبل أن نطمس وجوها فنردها على أدبارها أو نلعنهم كما لعنا أصحاب السبت وكان أمر الله مفعولا |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان پێ به‌خشراوه باوه‌ڕ بهێنن به‌و (قورئانه‌ی) که ناردوومانه‌و به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی (ڕۆژێک بێت) که ڕووخسارانێکی (بێ دین) پان و پلیش بکه‌ینه‌وه و ئاسه‌واری ده‌م و چاو نه‌یه‌ڵین و به‌ره‌و پشتی بکه‌ین و وه‌کو پشتی سه‌ری لێبکه‌ین، یاخود نه‌فرینیان لێبکه‌ین وه‌کو چۆن نه‌فرینمان له خه‌ڵکانی شه‌مووان کرد (ئه‌وانه‌ی که به‌فێڵ ڕاوه ماسیان کرد‌و فه‌رمانی خوایان شکاند)، بێگومان هه‌ر فه‌رمانی خوایه که هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئه‌نجام دراوه. |
|
541 | 4 | 48 | إن الله لا يغفر أن يشرك به ويغفر ما دون ذلك لمن يشا‌ء ومن يشرك بالله فقد افترى إثما عظيما |
| | | به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگه له‌وه له هه‌ر گوناهێکی تر بیه‌وێت خۆش ده‌بێت، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت، جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه ئیتر به‌ڕاستی تاوانێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵبه‌ستووه. |
|
542 | 4 | 49 | ألم تر إلى الذين يزكون أنفسهم بل الله يزكي من يشا‌ء ولا يظلمون فتيلا |
| | | ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان خۆیان به چاک ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م (ده‌ڵێن ئێمه هه‌ڵبژارده‌ی خواین) ئه‌وه وا نیه، به‌ڵکو خوا (به‌نده‌کانی ده‌ناسێت)و هه‌رکه‌س (شایسته بێت، په‌سه‌ندی ده‌کات)و دڵ و ده‌روونی خاوێن ده‌کات و ئه‌وانه به قه‌ده‌ر تاڵی ناو‌کی خورما سته‌میان لێ ناکرێت. |
|
543 | 4 | 50 | انظر كيف يفترون على الله الكذب وكفى به إثما مبينا |
| | | سه‌رنج بده‌و ته‌ماشا بکه چۆن (خاوه‌نانی کتێبی ئاسمانی) درۆ به ده‌م خواوه ده‌که‌ن (بێباکانه ده‌ڵێن: عوزه‌یر یان مه‌سیح کوڕی خوان) ئه‌و تاوان و گوناهه‌یان به‌سه (بۆ سزادانیان چونکه تاوانێکی زۆر گه‌وره)ی ئاشکرایه. |
|
544 | 4 | 51 | ألم تر إلى الذين أوتوا نصيبا من الكتاب يؤمنون بالجبت والطاغوت ويقولون للذين كفروا هؤلاء أهدى من الذين آمنوا سبيلا |
| | | ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی که به‌شێک له کتێبی ئاسمانی پێدراوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) باوه‌ڕیان به‌فاڵچی و جادووگه‌رو بت و په‌یکه‌رو شه‌یتان و... هه‌یه و ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئه‌وانه چاکترن و ڕێبازی ڕاستتریان گرتووه، تا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان (به‌ئاینی ئیسلام هێناوه). |
|
545 | 4 | 52 | أولئك الذين لعنهم الله ومن يلعن الله فلن تجد له نصيرا |
| | | ئه‌و (جووله‌کانه) که‌سانێکن خوا نه‌فرینی لێکردوون، که‌سێکیش خوا نه‌فرینی لێ بکات، ئه‌وه هه‌رگیز هیچ که‌ست ده‌ست ناکه‌وێت بیکه‌یته پشتیوانی. |
|
546 | 4 | 53 | أم له‌م نصيب من الملك فإذا لا يؤتون الناس نقيرا |
| | | مه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته، تا ئه‌وکاته به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێک له ناو‌کی خورما به‌خه‌ڵکی نه‌ده‌ن؟! |
|
547 | 4 | 54 | أم يحسدون الناس على ما آتاهم الله من فضله فقد آتينا آل إبراهيم الكتاب والحكمة وآتيناهم ملكا عظيما |
| | | یان هه‌ر ئه‌وه‌یه که حه‌ساده‌ت و به‌خیلی به‌خه‌ڵکی (ئیماندار) ده‌به‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوا له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌شی داون (پێغه‌مبه‌ری له‌ناویاندا هه‌ڵبژاردووه) خۆ بێگومان ئێمه به‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم کتێبمان به‌خشیووه (به مو‌سا ته‌ورات و به عیسا ئینجیل و به محمدیش (صلی الله علیه وسلم) قورئان) هه‌روه‌ها له‌جۆره‌ها دانایی به‌هره‌وه‌رمان کردوون و (به هه‌ندێکیان) وه‌ک (یوسف و داود و سوله‌یمان) ده‌سه‌ڵات و پاشایه‌تیه‌کی گه‌وره‌مان به‌خشیووه. |
|
548 | 4 | 55 | فمنهم من آمن به ومنهم من صد عنه وكفى بجهنم سعيرا |
| | | جا له‌و خه‌ڵکه هه‌یه باوه‌ڕیان به (محمد (صلی الله علیه وسلم) و به قورئان) هێناوه‌و شوێنی که‌وتوون، هه‌شیانه ڕێی لێگرتووه و پشتی تێکردووه، دۆزه‌خیش به‌سه (بۆ ئه‌و یاخییانه) که ئاماده‌یه و کڵپه‌ی سه‌ندووه. |
|