نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
5209 | 64 | 10 | والذين كفروا وكذبوا بآياتنا أولئك أصحاب النار خالدين فيها وبئس المصير |
| | | ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگرن و ژیانی نه‌بڕاوه تیایدا ده‌بنه سه‌ر، ئای که سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و ناله‌باره. |
|
5210 | 64 | 11 | ما أصاب من مصيبة إلا بإذن الله ومن يؤمن بالله يهد قلبه والله بكل شي‌ء عليم |
| | | به‌فه‌رمانی خوا نه‌بێت هیچ خۆشی و ناخۆشیه‌ك پێش نه‌هاتووه، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ته‌واو بهێنێت، خوا دڵی ڕێنموویی ده‌کات بۆ لای خۆی، (هه‌ر بارودۆخێکی به‌سه‌ردا بێت، له خۆشی و ناخۆشی به‌تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌زانێت) خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه به‌هه‌موو شتێک زانایه. |
|
5211 | 64 | 12 | وأطيعوا الله وأطيعوا الرسول فإن توليتم فإنما على رسولنا البلاغ المبين |
| | | فه‌رمانبه‌رداریی خوا بکه‌ن و فه‌رمانبه‌رداریی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) بکه‌ن، جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵ نه‌بن ئه‌وه خۆتان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن، ئه‌گینا ته‌نها گه‌یاندنی ڕوون و ئاشکرایی په‌یـامه‌که‌ی، ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌مانه. |
|
5212 | 64 | 13 | الله لا إله إلا هو وعلى الله فليتوكل المؤمنون |
| | | -الله- خوایه‌که جگه له خوایه‌کی تر نیه که دروستکار بێت و خاوه‌نی فه‌رمان بێت، ده‌با ئه‌وانه‌ی ئیماندارن هه‌ر پشت به‌و خوایه ببه‌ستن و داوای یارمه‌تی هه‌ر له‌و بکه‌ن. |
|
5213 | 64 | 14 | يا أيها الذين آمنوا إن من أزواجكم وأولادكم عدوا لكم فاحذروهم وإن تعفوا وتصفحوا وتغفروا فإن الله غفور رحيم |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه.. هه‌ندێك له هاوسه‌رانتان یان هه‌ندێک له ڕۆڵه‌و نه‌وه‌کانتان دوژمنتانن.. جا ئێوه‌ش وریابن و خۆتان بپارێزن لێیان، جا ئه‌گه‌ر چاوپۆشی له هه‌ڵه‌یان بکه‌ن و واز له ئازاردانیان بهێنن و لێیان ببورن، ئه‌وه چاك بزانن که خوا لێخۆسبووه و میهره‌بانه. |
|
5214 | 64 | 15 | إنما أموالكم وأولادكم فتنة والله عنده أجر عظيم |
| | | دڵنیابن که ماڵ و سامان و ڕۆڵه و نه‌وه‌کانتان بۆ تاقی کردنه‌وه‌تانن، (ئه‌گه‌ر له‌و بوارانه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن)، خوای میهره‌بان پاداشتی گه‌وره‌و و زۆری له لایه بۆ خۆگرو لێبورده‌کان. |
|
5215 | 64 | 16 | فاتقوا الله ما استطعتم واسمعوا وأطيعوا وأنفقوا خيرا لأنفسكم ومن يوق شح نفسه فأولئك هم المفلحون |
| | | که‌وابوو هه‌تا ده‌توانن به‌ته‌قواو خواناس بن، گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردار بن، خێر‌و چاکه‌ش بکه‌ن، ئه‌وانه هه‌مووی بۆ خۆتان چاکه، جا ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت له ڕه‌زیلی و ڕژدی نه‌فسی خۆی، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان سه‌رفرازن. |
|
5216 | 64 | 17 | إن تقرضوا الله قرضا حسنا يضاعفه لكم ويغفر لكم والله شكور حليم |
| | | ئه‌گه‌ر قه‌رز بده‌ن به خوا، به‌شێوه‌کی چاك (مه‌به‌ست به‌خشینی ماڵ و سامانه له پێناوه خوادا) ئه‌وه خوا چه‌ند به‌رابه‌ری ده‌کات بۆتان، هه‌روه‌ها لێتان خۆش ده‌بێت خوایش سوپاسگوزاره (له‌سه‌ر به‌خشن که هه‌ر به‌خششی خۆیه‌تی) و خۆڕاگره (مۆڵه‌تی ڕه‌زیله‌کانیش ده‌دات تا کاتی خۆی). |
|
5217 | 64 | 18 | عالم الغيب والشهادة العزيز الحكيم |
| | | ئه‌و زاته ئاگاداری نهێنی و ئاشکرایه، خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه. |
|
5218 | 65 | 1 | بسم الله الرحمن الرحيم يا أيها النبي إذا طلقتم النساء فطلقوهن لعدتهن وأحصوا العدة واتقوا الله ربكم لا تخرجوهن من بيوتهن ولا يخرجن إلا أن يأتين بفاحشة مبينة وتلك حدود الله ومن يتعد حدود الله فقد ظلم نفسه لا تدري لعل الله يحدث بعد ذلك أمرا |
| | | ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (به ئوممه‌تت ڕابگه‌یه‌نه) کاتێك ژنانتان ته‌ڵاق ده‌ده‌ن له‌تاتی دیاری کراویاندا ته‌ڵاقیان بده‌ن (که بریتیه له‌و کاته‌ی که ئافره‌ت له عاده‌ی مانگانه پاك بۆته‌وه)، حسابی ئه‌وکاته‌ش به وردی ڕابگرن، له په‌روه‌ردگاریشتان بترسن و ماوه‌که‌یان بۆ درێژ مه‌که‌نه‌وه (ئه‌گه‌ر له‌و کاته دیاریکراوانه‌دا یه‌کجار ته‌ڵاقتان دان، ئه‌وه با ئه‌و ئافره‌ته له ماڵه‌که‌ی خۆیدا بمینێته‌وه و) ده‌ریان مه‌که‌ن له‌ماڵه‌کانی خۆیاندا، ئافره‌ته‌کانیش با له ماڵ ده‌رنه‌چن، مه‌گه‌ر کارێکی ناشیرین و ناڕه‌وای ئاشکرا ئه‌نجام بده‌ن، (ئه‌وکاته با له ماڵ نه‌مێنن و بچن بۆ ماڵی مه‌حره‌مێکیان)، ئا ئه‌وه‌یه سنووری خوا له باره‌ی ته‌ڵاقه‌وه، ئه‌وه‌ی له سنووری خوا بترازێت ئه‌وه سته‌م له خۆی ده‌کات، ئه‌ی ئیماندار: تۆ نازانیت له‌وانه‌یه دوای ئه‌و (تێکچوون و ساردییه) خوای گه‌وره بارودۆخێك پێش بهێنێت (که ئاشت ببنه‌وه و ڕێك بکه‌ونه‌وه و بۆیه نابێت له ماڵ ده‌رچن). |
|