نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
5111 | 58 | 7 | ألم تر أن الله يعلم ما في السماوات وما في الأرض ما يكون من نجوى ثلاثة إلا هو رابعهم ولا خمسة إلا هو سادسهم ولا أدنى من ذلك ولا أكثر إلا هو معهم أين ما كانوا ثم ينبئهم بما عملوا يوم القيامة إن الله بكل شي‌ء عليم |
| | | ئایه سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا به هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ریدا هه‌یه زانا و ئاگایه، سێ که‌س نیه چپه بکه‌ن به‌یه‌که‌وه خوا جوار‌هه‌میان نه‌بێت، پێنج که‌س نیه ئه‌و زاته شه‌شه‌میان نه‌بێت، له‌و ژمارانه که‌متر یان زیاتریش نیه که ئه‌و لایان نه‌بێت و ئاگادار نه‌بێت به سرته و چپه‌یان، له‌هه‌ر شوێنێک و له‌هه‌ر کوێدا بن، پاشان له ڕۆژی قیامه‌تدا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه، چونکه به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه. |
|
5112 | 58 | 8 | ألم تر إلى الذين نه‌وا عن النجوى ثم يعودون لما نه‌وا عنه ويتناجون بالإثم والعدوان ومعصيت الرسول وإذا جاءوك حيوك بما لم يحيك به الله ويقولون في أنفسهم لولا يعذبنا الله بما نقول حسبهم جهنم يصلونها فبئس المصير |
| | | ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌وانه‌ی قه‌ده‌غه‌ی چپه‌یان لێ کراوه، که‌چی له‌وه‌ودوا هه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی که لێیان قه‌ده‌غه‌کراوه، به‌رده‌وام خه‌ریکی چپه‌یه‌کن که هه‌مووی گوناهو دوژمنایه‌تی و نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌ره، کاتێکیش دێن بۆ لات جۆرێک سڵاوت لێ ده‌که‌ن، که خوا به‌و شێوه‌یه سڵاوی لێ نه‌کردویت!! به‌گاڵته‌وه ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی خوا سزامان نادات به‌هۆی ئه‌و قسانه‌وه که ده‌یڵێین!! ئه‌وانه دۆزه‌خیان به‌سه که بچنه ناوی و ببرژێنرێن تیایدا، ئای که سه‌رنجامێکی خراپه. |
|
5113 | 58 | 9 | يا أيها الذين آمنوا إذا تناجيتم فلا تتناجوا بالإثم والعدوان ومعصيت الرسول وتناجوا بالبر والتقوى واتقوا الله الذي إليه تحشرون |
| | | ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک چپه ده‌که‌ن به‌یه‌که‌وه، چپه‌یه‌ک مه‌که‌ن که گوناهو دوژمنایه‌تی و نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر بێت، با چپه‌کانتان هه‌مووی ده‌رباره‌ی چاکه و خواناسی و پارێزکاری بێت، له‌و خوایه بترسن که هه‌ر بۆ لای ئه‌و کۆده‌کرێنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه). |
|
5114 | 58 | 10 | إنما النجوى من الشيطان ليحزن الذين آمنوا وليس بضارهم شيئا إلا بإذن الله وعلى الله فليتوكل المؤمنون |
| | | به‌ڕاستی چپه‌ی خراپ و نابه‌جێ هه‌ر له شه‌یتانه‌وه‌یه، تا ئه‌وانه غه‌مبار بکات که باوه‌ڕیان هێناوه، وه نه‌بێت ئه‌و چپه‌یه هیچ زیانێکیان پێ بگه‌یه‌نێت مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به خوا ببه‌ستن تا له زیان به دوور بن. |
|
5115 | 58 | 11 | يا أيها الذين آمنوا إذا قيل لكم تفسحوا في المجالس فافسحوا يفسح الله لكم وإذا قيل انشزوا فانشزوا يرفع الله الذين آمنوا منكم والذين أوتوا العلم درجات والله بما تعملون خبير |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک له دانیشتن و کۆبونه‌وه‌کاندا پێتان ده‌وترێت: ڕێ بده‌ن به‌که‌سانی تر‌و ئه‌ڵقه‌ی دانیشتنه‌که فراوان بکه‌ن، ئه‌وه ئێوه‌ش فراوانی بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه واتان کرد خوا پاداشتی فراوانتان پێ ده‌به‌خشێت، کاتێکیش پێتان ده‌وترێت هه‌ستن و جێگه چۆڵ بکه‌ن، (بۆ پیاوماقووڵ و ڕیش سپی و گه‌وره‌کانتان) جێگه چۆڵ بکه‌ن، جا ئه‌گه‌ر واتان کرد خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه له ئێوه و ئه‌وانه‌شتان زانست و زانیاریان پێدراوه چه‌نده‌ها پله‌و پایه به‌رزیان ده‌کاته‌وه، خوایش ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. |
|
5116 | 58 | 12 | يا أيها الذين آمنوا إذا ناجيتم الرسول فقدموا بين يدي نجواكم صدقة ذلك خير لكم وأطهر فإن لم تجدوا فإن الله غفور رحيم |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک ویستتان چپه‌یه‌ک یان قسه‌یه‌کی نهێنی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) بکه‌ن، پێش ئه‌و کاره خێرێک بکه‌ن (به‌گوێره‌ی توانا شتێک ببه‌خشن به‌هه‌ژاران)، ئه‌وه چاکتره بۆتان و خاوێنتره، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تان بوو، ئه‌وه چاک بزانن که خوا لێ خۆش‌بوو میهره‌بانه. |
|
5117 | 58 | 13 | أأشفقتم أن تقدموا بين يدي نجواكم صدقات فإذ لم تفعلوا وتاب الله عليكم فأقيموا الصلاة وآتوا الزكاة وأطيعوا الله ورسوله والله خبير بما تعملون |
| | | ئایا ده‌ترسان له هه‌ژاری پێش ئه‌وه‌ی که به نهێنی قسه بکه‌ن، خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن؟! جا کاتێکیش که نه‌تانکرد خوا هه‌ر لێتان خۆش بوو، ده ئیتر ئێوه نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن و فه‌رمانبه‌رداریی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکه‌ن، خوایش زۆر ئاگایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. |
|
5118 | 58 | 14 | ألم تر إلى الذين تولوا قوما غضب الله عليهم ما هم منكم ولا منهم ويحلفون على الكذب وهم يعلمون |
| | | ئایا سه‌رنجی ئه‌وانه‌ت نه‌داوه پشتگیریان له هۆزێك کرد، که خوا خه‌شمی لێ گرتوون و ڕقی لێیانه، ئه‌و دووڕووانه نه سه‌ر به ئێوه‌ن، نه سه‌ر به‌وانیشن، سوێند له‌سه‌ر درۆ ده‌خۆن له کاتێکدا که خۆشیان ده‌زانن... |
|
5119 | 58 | 15 | أعد الله له‌م عذابا شديدا إنهم ساء ما كانوا يعملون |
| | | خوا سزایه‌کی سه‌خت و به‌تینی بۆ ئاماده کردوون، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد ڕه‌فتارێکی ناشیرین و کارێکی نابه‌جێ بوو. |
|
5120 | 58 | 16 | اتخذوا أيمانهم جنة فصدوا عن سبيل الله فلهم عذاب مهين |
| | | ئه‌وانه سوێنده‌کانیان کردووه به‌قه‌ڵغان بۆ خۆیان تا سه‌روماڵیان سه‌لامه‌ت بێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌ربه‌ستیان داناوه له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێش چوونی ڕێبازی خوادا، هه‌ر بۆیه‌ش سزا‌و ئازارێکی سه‌رشۆرکه‌ر بۆیان ئاماده‌یه. |
|