نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
512 | 4 | 19 | يا أيها الذين آمنوا لا يحل لكم أن ترثوا النساء كرها ولا تعضلوهن لتذهبوا ببعض ما آتيتموهن إلا أن يأتين بفاحشة مبينة وعاشروهن بالمعروف فإن كرهتموهن فعسى أن تكرهوا شيئا ويجعل الله فيه خيرا كثيرا |
| | | ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دروست نیه بۆتان ژنان به زۆر بکه‌نه میراتی خۆتان و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرن، (وه‌کو که‌لوپه‌لی تری ناوماڵ)، ناچاریان مه‌که‌ن تا هه‌ندێک ماره‌ییتان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وان گوناهێکی ئاشکراو دیار ئه‌نجام بده‌ن، هاوژینییان به‌جوانی له‌گه‌ڵدا به‌رنه‌سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر خۆشتان نه‌ویستن و لێیان بێزار بوون، ئه‌وه دوور نیه و ده‌شێت حه‌زتان له شتێک نه‌بێت و خوا بیکات به‌مایه‌ی خێر‌و بێری زۆر‌و بێ سنوور. |
|
513 | 4 | 20 | وإن أردتم استبدال زوج مكان زوج وآتيتم إحداهن قنطارا فلا تأخذوا منه شيئا أتأخذونه بهتانا وإثما مبينا |
| | | خۆ ئه‌گه‌ر ویستتان هاوسه‌رێک بخه‌نه جێگه‌ی هاوسه‌رێکی تر‌و ماره‌ییه‌که‌ی (ئاڵتون و سامانێکی) زۆرتان پێدا بوو، ئه‌وه نابێت هیچ شتێکی لێ بگێڕنه‌وه و لێی که‌م بکه‌نه‌وه، ئایا ئه‌و ماره‌ییه‌ی که پێتانداوه وه‌ریده‌گرنه‌وه لێیان به‌دروست کردنی بوختانێکی ناڕه‌واو گوناهو سته‌مێکی ئاشکرا؟! |
|
514 | 4 | 21 | وكيف تأخذونه وقد أفضى بعضكم إلى بعض وأخذن منكم ميثاقا غليظا |
| | | جا چۆن دروسته ماره‌ییان لێوه‌ربگرنه‌وه، له‌کاتێکدا ئێوه چوونه‌ته لای یه‌کترو ژنانیش په‌یمان و به‌ڵێنێکی گه‌وره‌و گرنگیان لێ وه‌رگرتوون (له‌کاتی ماره‌کردنیاندا). |
|
515 | 4 | 22 | ولا تنكحوا ما نكح آباؤكم من النساء إلا ما قد سلف إنه كان فاحشة ومقتا وساء سبيلا |
| | | نه‌که‌ن ئه‌و ئافره‌تانه ماره بکه‌ن که پێشتر باوکتان ماره‌ی کردبوو، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕابوورد (له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا پێش حه‌رام کردنی) به‌ڕاستی ئه‌و کاره گوناهێکی گه‌وره و ناشرین و ناپه‌سه‌نده و ڕێبازێکی خراپه. |
|
516 | 4 | 23 | حرمت عليكم أمهاتكم وبناتكم وأخواتكم وعماتكم وخالاتكم وبنات الأخ وبنات الأخت وأمهاتكم اللاتي أرضعنكم وأخواتكم من الرضاعة وأمهات نسائكم وربائبكم اللاتي في حجوركم من نسائكم اللاتي دخلتم به‌ن فإن لم تكونوا دخلتم به‌ن فلا جناح عليكم وحلائل أبنائكم الذين من أصلابكم وأن تجمعوا بين الأختين إلا ما قد سلف إن الله كان غفورا رحيما |
| | | (ئیمانداران، ئه‌م ئافره‌تانه) ماره‌کردنیان حه‌رامکراوه له‌سه‌رتان: دایکانتان، کچه‌کانتان، خوشکه‌کانتان، پوره‌کانتان (خوشکی باوک)، پوره‌کانتان (خوشکی دایک)، برازاتان، خوشکه‌زاتان، ئه‌و دایکانه‌ی که شیریان داونه‌تێ، خوشکه شیریه‌کانتان، دایکی هاوسه‌رتان (خه‌سوو)، ئه‌و کچانه‌ی له پیاوێکی ترن و لای ئێوه ده‌ژین و په‌روه‌رده ده‌بن و له‌و ژنانه‌تانن که چوونه‌ته لایان (واته زڕ کچه‌کانتان)، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌چووبنه لای دایکی ئه‌و جۆره کچانه ئه‌وه هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه (ماره‌یان بکه‌ن)، (هه‌روه‌ها حه‌رامه) هاوسه‌ری ئه‌و کوڕانه‌تان ماره بکه‌ن که له‌پشتی خۆتانن (واته بوکه‌کانتان)، (هه‌روه‌ها حه‌رامه) دوو خوشکیش پێکه‌وه بکه‌نه هاوسه‌ری خۆتان له یه‌ک کاتدا، جگه له‌وانه‌ی که ڕابوورد، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. |
|
517 | 4 | 24 | والمحصنات من النساء إلا ما ملكت أيمانكم كتاب الله عليكم وأحل لكم ما ورا‌ء ذلكم أن تبتغوا بأموالكم محصنين غير مسافحين فما استمتعتم به منهن فآتوهن أجورهن فريضة ولا جناح عليكم فيما تراضيتم به من بعد الفريضة إن الله كان عليما حكيما |
| | | (هه‌روه‌ها حه‌رامه) لێتان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که مێردیان هه‌یه جگه له که‌نیزه‌کتان (له‌و زه‌مانه‌دا باو بووه، جا ئه‌م سنوورانه) خوا بڕیاریداوه له‌سه‌رتان، جگه له‌وانه‌ی که باسکران، حه‌ڵاڵه بۆتان به‌هۆی ماڵ و دارایتانه‌وه هاوسه‌ر بگرن (تا چوار ئافره‌ت) تا پاک داوێن بن و له سنووری ڕه‌وشتی به‌رز ده‌رنه‌چن، جا له‌گه‌ڵ هه‌ر ئافره‌تێکدا هاوسه‌ریتان گرت ئه‌وه فه‌رزه که ماره‌ییه‌که‌یان بده‌نێ و هیچ گوناهیش نیه له سه‌رتان له که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و ماره‌ییه‌ی له‌سه‌ری ڕێککه‌وتبوون له دوای دیاریکردنی، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه. |
|
518 | 4 | 25 | ومن لم يستطع منكم طولا أن ينكح المحصنات المؤمنات فمن ما ملكت أيمانكم من فتياتكم المؤمنات والله أعلم بإيمانكم بعضكم من بعض فانكحوهن بإذن أهلهن وآتوهن أجورهن بالمعروف محصنات غير مسافحات ولا متخذات أخدان فإذا أحصن فإن أتين بفاحشة فعليهن نصف ما على المحصنات من العذاب ذلك لمن خشي العنت منكم وأن تصبروا خير لكم والله غفور رحيم |
| | | ئه‌وه‌ش که نه‌یتوانی له ئێوه له‌به‌ر ده‌ست کورتی، ئافره‌تانی سه‌ربه‌ستی باوه‌ڕدا ماره بکات، ئه‌وه با له کچه‌که‌نیزه‌که ئیمانداره‌کانتان بخوازێت، خوایش زانایه که ڕاده‌ی ئیمانتان چه‌نده و چۆنه، ئێوه هه‌ندێکتان له هه‌ندێکتانن (هه‌مووتان له ئاده‌م و حه‌وان و ئه‌م جیاوازیه چینایه‌تیه شتێکی کاتی یه)، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و که‌نیزه‌کانه ماره بکه‌ن له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی که‌س و کار‌و خاوه‌نه‌کانیان و ماره‌ییان به‌چاکی پێ بده‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ش پێویسته پاک داوێن بن و دووربن له داوێن پیسی و دۆست گرتنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر شوویان کرد‌و له‌وه‌ودوا داوێن پیسیه‌کانیان ئه‌نجامدا ئه‌وه نیوه‌ی سزای ئافره‌تانی سه‌ربه‌ست ده‌درێن (چونکه ئازادیی ته‌واویان نه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا)، له‌به‌ر ئه‌وه ماره‌کردنیان بۆ ئه‌وانه‌تانه که ده‌ترسێت تووشی هه‌ڵه‌و گوناهـ ببێت، خۆڕاگریتان (تا خوا ده‌رووتان لێده‌کاته‌وه) چاکتره بۆتان، خوایش لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه. |
|
519 | 4 | 26 | يريد الله ليبين لكم ويهديكم سنن الذين من قبلكم ويتوب عليكم والله عليم حكيم |
| | | بێگومان خوا ده‌یه‌وێت (به‌م شێوه‌یه) هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون بکاته‌وه و ڕێنموویتان بکات بۆ ئه‌و یاسا‌و به‌رنامانه‌ی پێش خۆتان (که پێغه‌مبه‌ران هێناویانه له جیهانی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌کان و... هتد) و ته‌وبه و په‌شیمانیشتان لێ وه‌ربگرێت، خوا زانا‌و دانایه. |
|
520 | 4 | 27 | والله يريد أن يتوب عليكم ويريد الذين يتبعون الشهوات أن تميلوا ميلا عظيما |
| | | بێگومان خوا ده‌یه‌وێت ته‌وبه و په‌شیمانیتان لێ وه‌ربگرێت و له هه‌ڵه‌کانتان خۆش بێت، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی شوێن ئاره‌زه‌ووات و هه‌وه‌سبازی که‌وتوون ده‌یانه‌وێت ئێوه لابده‌ن به لادانێکی گه‌وره. |
|
521 | 4 | 28 | يريد الله أن يخفف عنكم وخلق الإنسان ضعيفا |
| | | خوا ده‌یه‌وێت (به‌م به‌رنامه و ڕێبازانه) بارتان سووک بکات و کار ئاسانیتان بۆ بکات (چونکه) ئاده‌میزاد به لاوازی دروست کراوه (له به‌رامبه‌ر ئاره‌زووه‌کانیه‌وه خۆڕاگرنیه). |
|